پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی سێهه‌م، له‌باره‌ی كاته‌كانی نوێژه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م بابه‌ته‌ به‌ درێژی باسی كاتی هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ كراوه‌، سه‌ره‌تا وكۆتایی هه‌موو نوێژێك به‌ ووردی باسكراوه‌، پاشان له‌كۆتاییه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ خۆشه‌ویسترین كارێك لای خوای گه‌وره‌ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانه‌ له‌كاتی خۆیاندا .

  • DOC

    خۆشه‌ویستان له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌ماندا سه‌ره‌تا وكۆتای كاتی نوێژه‌كانتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌، مه‌به‌ستمان كاتى نوێژه‌ فه‌رِزه‌كانه‌ : سه‌ره‌تا و كۆتایی كاته‌كانیان كامه‌یه‌ چونكه‌ هاتنى كاتى نوێژه‌كان مه‌رجى سه‌ره‌كی دروست بوونی نوێژه‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نوێژ نه‌هاتبوو دروست نیه‌ مرۆڤی موسڵمان نوێژ ئه‌نجام بدات.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان