پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

مافی شه‌ریك و دراوسێ به‌سه‌ر هاوشێوه‌كانیانه‌وه‌ له‌ كڕین و فرۆشتندا - الشفعة

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 2

  • PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی سيازده‌یه‌م: له‌ باره‌ی شوفعه‌ ودراوسێیه‌تیه‌وه‌یه‌، كه‌‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانا ومه‌به‌ستی شوفعه‌ وبه‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌ت ودروستی، بابه‌تی دووه‌م: ئه‌حكامه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ شوفعه‌، بابه‌تی سێهه‌م: چه‌ند حوكمێكی دراوسێیه‌تی، بابه‌تی چواره‌م: له‌باره‌ی ڕێگاكانه‌وه‌.

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" من حه‌زم له‌ كڕینی زه‌ویه‌ك بوو، ئه‌كه‌وێته‌ نێو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونه‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش خه‌ریكی دامه‌زراندینی، مه‌به‌ستیش له‌ كڕینی ئه‌م زه‌ویه‌ ئه‌وه‌یه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بیفرۆشمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قازانجێكی لێ بكه‌م، له‌كاتی واژووكردنی گرێبه‌ستی كڕین وفرۆشتی ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ ڕێژه‌یه‌كی دیاری كراو ده‌بێت بده‌م به‌ خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌نرخی زه‌ویه‌كه‌، پاش ئه‌وه‌ من ده‌گه‌ڕیم به‌ شوێن كڕێارێكدا تاوه‌كو ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی پێ بفرۆشمه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجێك به‌ده‌ست بهێنم، به‌ڵام هێنده‌ هه‌یه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا گرێبه‌ستی كڕین وفرۆشتنه‌كه‌ ته‌نها له‌نێوانی ئه‌م كڕیاره‌ تازه‌ و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌دایه‌، ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ش زۆر به‌ربڵاوه‌ له‌نێو هه‌موو خه‌ڵكیدا، ئایا ئه‌م جۆره‌ كڕین وفرۆشتن ومامه‌ڵه‌یه‌ دروسته‌ ؟ وه‌ ئه‌گه‌ر دروست نییه‌ ئایا ده‌بێت چی بكه‌ین تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كه‌ به‌ پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت ؟ وه‌ ئایا حوكمی وه‌رگرتنی (عموله‌ ) چیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو من وه‌ری بگرم وه‌ك نێوه‌ندگیرێك له‌نێوان كڕیاره‌ تازه‌كه‌ و خاوه‌ن پڕۆژه‌كه‌دا ؟ وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر دروست نییه‌، چی بكه‌م تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كه‌ به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان