پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ من كه‌سێكی خاوه‌ن خێزانم وماڵ وسه‌روه‌ت وسامانی خۆمم هه‌یه‌، وته‌نها كچێكم هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ برایه‌ك و خوشكێكم له‌باوكه‌وه‌، كچه‌كه‌م حاڵ و گوزه‌رانی باشه‌، داوای لێكردووم هه‌رچی ماڵ وسامانم هه‌یه‌ و ئه‌وه‌شی به‌شی ئه‌وه‌ و تایبه‌ته‌ پێوه‌ی به‌ناوی مامه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستم پێی براكه‌ی خۆمه‌ تۆماری بكه‌م، هه‌روه‌ها خوشكه‌كه‌شم هه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌رچیم هه‌یه‌ بیكه‌م به‌ناوی براكه‌یه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ژنێكی ترم هه‌یه‌، مه‌به‌ستم ئافره‌تێكی تره‌ جگه‌ له‌دایكی كچه‌كه‌مه‌، به‌ڵام هیچ منداڵێكم لێی نه‌بووه‌، و ئه‌وان خۆشیان لێی نایه‌ت، به‌ڵام من نامه‌وێت زوڵم وسته‌میش له‌و ئافره‌ته‌ بكه‌م، ترسی ئه‌وه‌شم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ماڵ وخانوه‌كه‌م بكه‌م به‌ناوی براكه‌مه‌وه‌، خۆم وژنه‌كه‌م له‌ خانوه‌كه‌ ده‌ربكات، داواكارم لێتان ڕێنومایم بكه‌ن بۆ كارێكی چاك وخێردار ؟

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان