حوكمی چاوپۆشی كردن له‌سه‌ر خاوه‌ن تاوان
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
وه‌رگـێران: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن سایتی ( عبد الله بن جبرين )وه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:"حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه ده‌بینێت كه‌سێك خه‌ریكی تاوانه و،چاوپۆشی لێ ده‌كات و ته‌نها ئامۆژگاری ده‌كات به ته‌مای ئه‌وه‌ی چاك ببێت و ڕێگه‌ی ڕاستی بگرێت؟ وه ئایه توشی گوناه ده‌بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئاگادار نه‌كرده‌وه".
- 1
حوكمی چاوپۆشی كردن له‌سه‌ر خاوه‌ن تاوان
DOC 189.5 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی چاوپۆشی كردن له‌سه‌ر خاوه‌ن تاوان
PDF 62.3 KB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی چاوپۆشی كردن له‌سه‌ر خاوه‌ن تاوان
حكم الستر على صاحب المعصية
فه‌توا: زانای به‌ڕێز شێخ عبد الله بن جبرين حفظه الله
الفتوى: فضيلة الشيخ عبد الله بن جبرين حفظه الله
وه‌رگێڕانی : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
الترجمة : عبد الله سابير كرمياني
پێداچونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة:بشتيوان صابر عزيز
حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه ده‌بینێت كه‌سێك خه‌ریكی تاوانه و،چاوپۆشی لێ ده‌كات و ته‌نها ئامۆژگاری ده‌كات به ته‌مای چاك ببێت و ڕێگه‌ی ڕاستی بگرێت؟ وه ئایه توشی گوناه ده‌بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئاگادار نه‌كرده‌وه.
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا
" ڕه‌وایه چاوپۆشی لێ بكات، ئه‌گه‌ر بزانێت له‌و كه‌سانه نیه كه تاوان كردن له‌لای ئاسایی نیه، وه نه‌ناسراو به كردنی تاوانی زۆر، ئا له‌م حاڵه‌ته ئامۆژگاری ده‌كات و ده‌یترسێنێت و ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر تاوان.
وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه خاوه‌ن تاوان و گوناه و خراپه كاری بوو و، ئامۆژگاری سودی نه‌بوو له‌گه‌ڵیا ، ئه‌وه له‌و حاڵه‌ته ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری لێ ئاگادار بكاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی سزا بدرێت...
وه ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه په‌یوه‌ندی به مافی كه‌سێكه‌وه بوو، وه‌كو كه‌سێك ببینێت خه‌ریكی دزی ماڵێكه، یان دزی دوكانێكه، یان ته‌ماشای كرد خه‌ریكی داوێین پیسیه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك، ئا له‌م حاڵه‌تانه نابێت چاوپۆشی لێ بكرێت، چونكه ئه‌مه تهعداكردنه له مافی كه‌سێك و، تێكدانی جێگاكه‌ی و، خیانه‌ت كردنه له موسڵمان. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زارنا كه‌وا پیاوكوژهو موسڵمانێكی بریندار كردوه، له‌م حاڵه‌ته‌ش نابێت چاوپۆشی لێ بكرێت و، مافی موسڵمانێك بفه‌وتێت، به‌ڵكو شایه‌تی ده‌دات له‌سه‌ری له‌لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی لێ وهڕگرنهوه، والله اعلم " . ته‌واو.
سه‌رچاوه: كتێبی "فتاوى علما‌ء البلد الحرام" (ص 344) . له سایتی (الإسلام سؤال وجواب) وه‌رگیراوه.
پۆڵینه زانستیه‌كان: