رۆژێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی باسی پێغه‌مبه‌ری تێیدا بكه‌ن صلى الله عليه وسلم له ناو مزگه‌وتدا وناوی لێده‌نێن ( مه‌ولد )
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" زانراوهكهوا ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بیدعه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن ( مه‌ولد ) ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها باسی ژیانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن صلى الله عليه وسلم، نه‌ك ئاهه‌نگ گیران به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونیه‌وه، ئایه ئه‌گه‌ر باسی ژیانی بكرێیت صلى الله عليه وسلم له‌رۆژێك لهرۆژهكان به‌بێ دیاری كردنی ئه‌و رۆژه وناوی لێ بنێن ( مه‌ولد ) حه‌رامه؟...".
وه‌صفی فراوان
رۆژێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی باسی پێغه‌مبه‌ری تێیدا بكه‌ن صلى الله عليه وسلم
له ناو مزگه‌وتدا وناوی لێده‌نێن ( مه‌ولد )
پرسیار: زانراوهكهوا ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بیدعه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكانێك هه‌ن ( مه‌ولد ) ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها باسی ژیانی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن صلى الله عليه وسلم، نه‌ك ئاهه‌نگ گیران به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونیه‌وه، ئایه ئه‌گه‌ر باسی ژیانی بكرێیت صلى الله عليه وسلم له‌رۆژێك لهرۆژهكان به‌بێ دیاری كردنی ئه‌و رۆژه وناوی لێ بنێن ( مه‌ولد ) حه‌رامه؟وه‌ئایه له‌ئاهه‌نگی ژن هێنان باسی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكرێت و خواردن پێشكه‌ش بهمیوانهكان بكرێت وناوی لێبنێین ( مه‌ولد ) حه‌رامه؟وه‌ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكرێت له‌مزگه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ری تێیدا بكرێت صلى الله عليه وسلم وخواردن پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكرێت، ئایه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه حه‌رامه؟
وه‌ڵام: الحمد لله
ڕه‌وا نیه ئاهه‌نگ بگێردرێت به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی هیچ كه‌سێك، نه‌بۆ پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام، نه‌بۆ كه‌سانی تریش، چونكه هیچ شتێك له‌شه‌رعدا نه‌هاتوه له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵكو ئهمهلهغهیری موسڵمانانه‌وه وه‌رگیراوه .
وه‌مه‌به‌ست له ئاهه‌نگ گیران به‌بۆنه‌ی مهولدهوه : ئاهه‌نگ گیڕانهبهبۆنهی له‌دایك بوونی كه‌سێك، وه‌كو ئاهه‌نگ گیڕان له رۆژی (١٢/ربیع الاول) كهناسراوهبهرۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم .
وه‌ده‌رباره‌ی باسی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وپێناسهكردنی وباسی سوننه‌ته‌كانی بكرێت، ئهمهكارێكی چاكه له هه‌موو كاتێكدا،وه ئه‌م باس كردنهپێی ناوترێت ( مه‌ولد ) . هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ژن هێنان پێی ناوترێت ( مه‌ولد ) ، به‌ڵام له‌هه‌ندێ وڵاتانی ئیسلامی وا باوهكهوا هه‌ر ئاهه‌نگێك ساز بكرێت به‌شێوه‌یكی شه‌رعی، كه‌وا گورانی وسه‌ما كردن وتێكهڵاو بوونی ژن و پێاوی تێیدا نه‌بێت ناوی لێ ئه‌نێن ( مه‌ولد ).
وه‌ده‌ڵێن ( مه‌ولد ) ده‌كه‌ین له‌رۆژی ژن هێنان، یان له‌رۆژی خه‌ته‌نه‌كردنی منداڵ، وه‌له‌و رۆژه‌دا كه‌سانێك دێین بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكه‌ن، یان قورئان بخوێنن... به‌نسبه‌ت ناوی( مه‌ولد ) هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه، وه‌كاریگه‌ری نابێتلهسهر حوكمه‌كه، بۆیههیچی تێدا نیهئهگهر خه‌ڵكی ئاهه‌نگ بگێڕن به‌بۆنه‌ی ژن هێنانه‌وه وكهسێكیش بێت ئامۆژگاری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكات وباسی ژیانی پێغه‌مبه‌ریان بۆ بكات ، ئه‌م كارهڕهوایهو ناچێتهبابی ئاهه‌نگ گیڕان به‌بۆنه‌ی مهولدهبیدعهكهوه.
وهئاساییه ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وتدا كۆبنه‌وه وچالاكی ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی باس كردنی ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، به‌بێ دیاری كردنی رۆژێكی تایبه‌ت ،وه‌كو رۆژی ( مه‌ولد ) یان رۆژی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان یان رۆژی ئیسرا و میعراج، وهئاساییه ئه‌گه‌ر خواردنیش پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان بكرێت، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌روون بكرێته‌وه كه ئه‌م كارهپێی ناوترێت ( مه‌ولد ) وحوكمی ئاهه‌نگ گێڕانی نیه‌به‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وا گومان نه‌به‌ن كهئاههنگیڕان به‌بۆنه‌ی مهولدهوهڕهوایه.
داواكارین له‌خوای گه‌وره موفهقتتان بكات بۆ كار كردن به‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وبڵاوی بكه‌نه‌وه له‌ناو خه‌ڵكیدا.
والله أعلم .