ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی مه‌ولد وبۆنه‌كانه‌وه‌ وپێشكه‌ش كردنی خواردن تێیدا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" حوكمی ئه‌و كه‌سه ‌چیه ‌كه‌وا هه‌موو ساڵێك قورئان خه‌تم ده‌كات له ‌شه‌وی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ؟ وه‌خواردنیش پێشكه‌ش به‌فه‌قیر وهه‌ژاره‌كان ده‌كات؟‌".

وه‌صفی فراوان

 

ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی مه‌ولد وبۆنه‌كانه‌وه‌ وپێشكه‌ش كردنی خواردن تێیدا


 

 

پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌سه ‌چیه ‌كه‌وا هه‌موو ساڵێك قورئان خه‌تم ده‌كات له ‌شه‌وی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ؟ وه‌خواردنیش پێشكه‌ش به‌فه‌قیر وهه‌ژاره‌كان ده‌كات؟

 

وه‌ڵام: الحمد لله

" كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ چێشت خواردن له‌دوو جه‌ژنه‌كه‌و رۆژانی ته‌شریق سوننه‌ته‌، چونكه‌ ئه‌مانه ‌له‌ دروشمه‌كانی ئیسلامن كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وه‌كو سوننه‌تێك دایناوه‌ بۆ موسڵمانان.

هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی هه‌ژاران به‌پێشكه‌ش كردنی خواردن بۆیان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا سوننه‌ته‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: (من فطر صائماً فله مثل أجره) .

هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی قورئان خوێنه ‌هه‌ژاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قورئان له‌به‌ر بكه‌ن كارێكی چاكه ‌له‌هه‌موو كاتێك، وه‌هه‌ر كه‌سێ یارمه‌تیان بدات به‌شدار ده‌بێت ‌‌له‌گه‌ڵیان له‌پاداشدا.

به‌ڵام دیاری كردنی رۆژێك یان مه‌وسمێك له ‌غه‌یره ‌مواسیمه‌ شه‌رعیه‌كان، وه‌كو چه‌ند شه‌وێك له‌ شه‌وه‌كانی مانگی ربیع الاول، كه‌پێی ده‌وترێت شه‌وی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( مه‌ولد )، یان هه‌ندێ له‌شه‌وانی مانگی ڕه‌جه‌ب، یان هه‌ژده‌مین رۆژی مانگی ذی الحجه‌، یان یه‌كه‌مین جومعه ‌له ‌مانگی ڕه‌جه‌ب، یان هه‌شته‌مین رۆژ له‌مانگی شه‌وال، كه‌وا هه‌ندێ له‌نه‌فامه‌كان ناویان لێ ناوه‌ جه‌ژنی ئه‌برار، ئه‌مانه ‌هه‌مووی بیدعه‌ن ، هیچ كه‌سێك له‌ سه‌له‌فی صالح به‌باشیان نه‌زانیوه‌و نه‌شیان كردوه‌، والله سبحانه وتعالى أعلم" ته‌واو.

"مجموع فتاوى ابن تيمية" (25/298) .  

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان