هۆكاری به‌هێزكردنی له‌به‌ركردن وڕێگه‌گه‌رتن له‌ بیرچونه‌وه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد صالح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" زۆرێك له‌و كارانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌چالاكی ڕۆژانه‌وه‌م هه‌یه‌ له‌بیرم ده‌چنه‌وه‌، ئایا به‌ڕێزتان ده‌توانن ڕێنومایم بكه‌ن بۆ هه‌ر شتێك له‌ قورئان وسوننه‌ت كه‌ یارمه‌تیده‌رم بێت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی له‌بیر چونه‌وه‌ نه‌بم؟‌".

وه‌صفی فراوان

هۆكاری بههێزكردنی لهبهركردن وڕێگهگهرتن له بیرچونهوه

وهرگێڕانی : عبد السلام محمد پشدهری

پرسیار: زۆرێك لهو كارانهی كه پهیوهندیان بهچالاكی ڕۆژانهوهم ههیه لهبیرم دهچنهوه، ئایا بهڕێزتان دهتوانن ڕێنومایم بكهن بۆ ههر شتێك له قورئان وسوننهت كه یارمهتیدهرم بێت بۆ ئهوهی تووشی لهبیر چونهوه نهبم ؟

وهڵامی شێخ محمد صالح المنجد .

لهڕاستیدا سروشتی مرۆڤ ههروایه كه تووشی لهبیرچوونهوه دهبێت، شاعیریش دهڵێت :

وما سُمي الإنسان إلا لنسيه ولا القلب إلا أنه يتقلب

واته : ئینسان ناوی نهنراوه ئینسان لهبهر ئهوه نهبێت كه تووشی ( نسیان = لهبیرچوونهوه دهبێت ــــــــ ههروهها ( قلب = دڵ ) یش ههر لهبهر ئهوه ناونراوه كه زۆر ( تقلب = گۆڕان ) ی بهسهردا دێت .

لهكۆنیشهوه ووتراوه : یهكهم لهبیركهرێك ( نَاسٍ ) یهكهم ئينسان بوو, كهمهبهست پێی حهزرهتی ئادهمه ( علیه السلام ) كه ئامۆژگاریهكهی پهروهردگاری لهبیرچوو كه لهبهری درهختهكهی بهههشت نهخوات وبهقسهی شهیتان ههڵنهخهڵهتێت .

ئهبێت ئهوهش بزانین لهبیرچوونهوه لهكهسێكهوه بۆ كهسێكی تر دهگۆڕێت، ئهویش بهپێێ سروشت وطهبیعهتی ئهو كهسه، لای ههندێك كهس لهبیرچوونهوه زۆره، لای ههندێك كهسی تر كهمه، وه ئهوهشی هێزی بهرگریی یه لهبهردهم لهبیرچوونهوه ولهبیركردن ئهم چهند شتهیه :

یهكهم : دووركهوتنهوه له گوناهـ وتاوان، چونكه تاركی گوناهـ وتاوان هێزی لهبهركردن ( الحفظ ) و وهرگرتنی زانست وزانیاری ( العلم )كهم دهكاتهوه، چونكه تاریكی سهرپێچی پهروهردگار و نوور وڕۆشنایی زانست بهیهكهوه نایانكرێت، ئهوهتانێ ئیمامی شافعی ش ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئهلێت :

شكوت إلى وكيع سوء حفظي فأرشدني إلى تـرك المعاصي

وقــال إن علــــم الــلــه نــورٌ ونـــور الــلــه لا يعطى لعاصي

واته :

گازندهی خراپی هێزی لهبهركردنی خۆم برده لای ( وهكیع ) ی مامۆستامK ئهویش ڕێنومایی كردم بهوازهێنان له گوناهـ وتاوان، ووتــی : زانســـت وزانیـــاری پـــهروهردگــار نـووره، نووری خوداش نادرێت بهكهسی گوناهبـــــــــــــار.

خهطیبی بهغدادی ش لهكتێبی ( الجامع ) بهرگی2/ لاپهڕه 378 ئهڵێت : لهیهحیای كوڕی یهحیاوه ئهگێڕێتهوه كه پیاوێك پرسیاری له مالكی كوڕی ئهنهس كرد و ووتی : ئهی ئهبــو عهبدوڵڵا ئایا شتێــك ههیه كه بـــاش بێت بۆ ئهم هێزی لهبهركردنه ( الحفظ ) ؟ ئهویش لهوهڵامدا ووتی : ئهگهر شتێكی بۆ باش بێت تهنها وازهێنانه له تاوان وگوناهـ ..

ههر بۆیه دهبینین كاتێك مرۆڤ گوناهێك دهكات خێرا ئهو ههڵه وتاوانهی دهبن بهمۆتهكهیهك بهسهریهوه وتووشی خهم وپهژاره ودڵه ڕاوكێی دهكهن و وای لێ دهكهن ههموو ههست ونهستی مهشغوڵ وسهرقاڵ دهكهن بهشێوهیهك نهیپهرژێت ونهتوانێت خهریكی كار وشتی بهسوود بێت لهو شته بهسوودانهش ناتوانێت خهریكی زانست وزانیاری بێت .

دووهم : زۆر یاد وذكری خودا بكرێت به تهسبیحات و تهكبیرات و سوپاسی خوای گهوره كردن ( التحمید ) بۆیه دهبینین خوای گهوره فهرموویهتی :(واذكر ربك إذا نسيت ( واته : يادي پهروهردگارت بکه کاتێك که له بیرت چوو .

سێههم : زۆر وفره نهخواردن، چونكه زۆر خواردن وا لهمرۆڤ دهكات ههمیشه خهوی بێت، وتووشی گێلی ونهفامی وكوورتبڕی بیروبۆچوون وخهمۆكی وتهمهڵی دهكات، ئهمه با ئهوه بوهستێت ههمیشه كهسی زۆر خۆر ئامادهیه بۆ تووش بوون بهنهخۆشیهكان، ههروهك ووتراوه :

فإن الداء أكثر ما تراه يكون من الطعام أو الشراب

واته : زۆربهی نهخۆشی كه دهیبینیت بههۆی خواردن و خواردنهوه وهیه .

چوارهم :: ههندێك لهئههلی عیلم وزانست ههندێك خواردنیان باس كردوه كه هێزی لهبهركردن ( الحفظ ) زیاد دهكات، وهك خواردنی ههنگوین و مێۆژ.

ئیمامی زوهری ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : ئامۆژگاریت دهكهم بهخواردنی ههنگوین چونكه زۆر باشه بۆ لهبهركردن ( الحفظ ) .

ههروهها ووتویهتی : ههركهسێك حهز لهوه دهكات كه فهرمووده لهبهر بكات با مێوژ بخوات، ئهمهش له كتێبی ( الجامع ) خهطیبی بهغدادی بهرگی 2/لاپهره 394 دا هاتووه .

ههروهها باسی ئهوهشیان كردوه زۆر خواردنی ترشهمهنی هۆكاری گێلی ولاوازكردنی لهبهركردنه ( الحفظ ) .

پێنجهم : لهو هۆكارانهی كه یارمهتی لهبهركردن ( الحفظ ) دهدهن وبهرگری له بیرچوونهوه دهكهن گرتنی كهڵهشاخ ( الحجامة ) یه لهسهردا، ئهمهش به تهجروبه وتاقیكردنهوه سهلماوه بۆ خهڵكی ( بۆ زانیاری زیاتریش دهتوانن سهیری كتێبی – الطب النبوي – ابن القیم بكهن ) خوای گهورهش لهههموو كهس زاناتره .

سهرچاوه : سايتی ( الإسلام سؤال وجواب ) للشیخ محمد صالح المنجد .

پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان