ئایا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕێت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " ئايا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕرێت ؟ یان ده‌بێت وه‌ك زه‌كاتی سه‌رفیتره هه‌ر برنج بێت؟.
-
1
ئایا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕێت
PDF 471.3 KB 2019-05-02
-
2
ئایا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕێت
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئایا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕێت
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هل يجزئ في كفارة اليمين أن يشتري طعاما للمساكين من المطعم ؟
< كردي >
فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئایا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕێت
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه:
پرسیار : ئايا دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا له چێشتخانه خواردن بۆ هه‌ژاران بكڕرێت؟ یان ده‌بێت وه‌ك زه‌كاتی سه‌رفیتره هه‌ر برنج بێت؟.
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی : ﴿لا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ﴾ [ المائدة : 89 ] .
واتا : خودا ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که به‌بێ قه‌صد دێت به‌سه‌ر زمانتاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت: وه‌ڵڵاهی له فڵان جێگا بووم، يان له‌كاتی خواردندا به‌كه‌سێیك ده‌ڵێیت به‌خوا ده‌خۆییت، یان به‌خوا ناخۆم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێتانی ده‌گرێت ئه‌و سوێندانه‌یه که به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست ده‌یخۆن، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت: وه‌ڵڵاهی ئه‌و کاره ناکه‌م، که‌چی دوایی بیکات. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره سوێنده بشکێنرێت و وه‌فای پێ نه‌کرێت، ده‌بێت سوێندخۆر یه‌کێك له‌م سێ کاره ئه‌نجام بدات: یان خواردن بداته ده هه‌ژار له‌و خواردنه ناوه‌ندی یانه‌ی که ده‌یداته ماڵ و منداڵی خۆی, یاخود ده که‌سی هه‌ژار پۆشته بکاته‌وه، یان کۆیله‌یه‌ك ئازاد بکات.. جا ئه‌گه‌ر که‌سێك توانای هیچ کام له‌و سیانه‌ی نه‌بوو، ئه‌وه پێویسته سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت. ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌یه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان ئه‌گه‌ر بیانشکێنن و وه‌فایان پێ نه‌که‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه واجب له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌م سێ شته‌یه : خواردنی ده هه‌ژار، یان پۆشاك كڕین بۆیان، یان ئازادكردنی به‌نده‌یه‌ك، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م سێ كه‌فاره‌ته‌ی بۆ كرا ئه‌وا دروسته و له‌سه‌ری لاده‌چێت، وه گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا ده‌توانێت له‌بری ئه‌وه سێ ڕۆژ ڕۆژوو بگرێت...
جا ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤی موسڵمان له تۆڵه وكه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌یدا خواردندان به هه‌ژارانی هه‌ڵبژارد ئه‌وه خۆی سه‌رپشكه له‌م بژاردانه‌ی خواره‌وه‌دا :
یان ئه‌وه‌تانێ خواردنی لێ نه‌نراو بدات به‌هه‌ژاران وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێكیان دووكیلۆ و نیو برنجی ووشكی بداتێ، یان ئه‌وه‌ی به لێنراوی پێیان بدات، یان خواردنی ده هه‌ژار له‌ماڵه‌وه لێ بنێت و بانگیان وخواردنه‌كه‌یان پێشكه‌ش بكات، هه‌ریه‌كێك له‌و سێ بژارده‌یه بكات دروسته و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت، وه‌ك ئــه‌وه‌ی زانایان باسیان لێوه كردووه .
ئيبن قه‌یم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : " الذي دل عليه القرآ‌ن والسنة : أن الواجب في الكفارات والنفقات : هو الإطعام ، لا التمليك (أي : إطعام المسكين ولا يشترط أن يُعطَى الطعام ويتملكه ، فلو دعي إلى الطعام جاز ...و قال : وهذا هو الثابت عن الصحابة رضي الله عنهم .
ثم ذكره عن علي وابن مسعود وابن عمر وأبي موسى الأشعري رضي الله عنهم .
قال : وهذا مذهب أهل المدينة وأهل العراق وأحمد في إحدى الروايتين عنه ... وهو سبحانه عَدَلَ عن الطعام ، الذي هو اسم للمأكول ، إلى الإطعام الذي هو مصدر صريح ، وهذا نص في أنه إذا أطعم المساكين ، ولم يملكهم : فقد فعل ما أمر به ، وصح في كل لغة وعرف أنه أطعمهم " [ زاد المعاد (5/441-445) ]
واتا : ئه‌وه‌ی له قورئان و سوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه : بێگومان واجب وپێویست له كه‌فارات و نه‌فه‌قاتدا ئه‌وه‌یه كه كه خواردندان بێت، نه‌ك به موڵك كردنی خواردن، واتا : خواردن بدرێت به هه‌ژاران، چونكه مه‌رج نیه خواردنه‌كه‌ی پێ بده‌یت و ئه‌ویش ببێت به‌خاوه‌نی، خۆ ئه‌گه‌ر بانگهێشتت كرد بۆ خواردن ئه‌وه دروسته - واتا بانگهێشتت كرد بۆ سه‌ر خوانی ماڵه‌وه‌تان، یان خوانی چێشتخانه‌یه‌كی بازاڕیش هه‌ر دروسته، چونكه گرنگ له كه‌فاره‌تدا خواردندان به هه‌ژارانه ..
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ش له هاوه‌ڵانی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ری خوداوه ثابت وجێگیر بووه .
پاشان باس له‌وه ده‌كات هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵای كوری مه‌سعود و عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر و ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ریه‌وه ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند بووه .
دواتر ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌ب و بۆچونی ئه‌هلی مه‌دینه و عێراق و ڕای ئیمام ئه‌حمه‌ده له یه‌كیك له‌و دوو ڕیوایه‌ته‌ی كه لێوه‌ی گێڕراوه‌ته‌وه،،،،، خوای گه‌وره له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا خۆی له ووشه‌ی ( طعام ) لاداوه كه چاوگه بۆ ناوی هه‌موو شتیك كه بخورێت، بۆ ووشه‌ی ( الاطعام ) كه چاوگێكی صه‌ریحه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه سوێنده‌كه‌ی خواردووه و به‌جێی نه‌گه‌یاندووه خواردنی دروستكرد بۆ هه‌ژاران و پێی‌دان، نه‌ك خواردنه‌كه‌یان پێ بدات، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێكراوه لای خوای گه‌وره‌وه ئه‌و كه‌سه پێی هه‌ستاوه، چونكه له هه‌موو زمان و عورفێكیشدا ئه‌و كاره پێی ده‌وترێت خواردن پێدان ...
زانايانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی فه‌توادان یش له‌م باره‌یه‌وه ووتویانه : دروسته بۆت – واتا : دروسته له كه‌فاره‌تی سوێند خواردندا – خواردنی نیوه‌ڕۆ یان ئیواره‌ی ده هه‌ژار و نه‌دار دروست بكه‌یت و پێیان بده‌یت – جا له‌ماڵه‌وه بێت، یان له چێشتخانه‌یه‌ك گرفت نیه - یان نیو صاع له گه‌نم یان له برنج، یان هه‌ر خواردنێكی تر كه عاده‌ته‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شوینه ده‌یخۆن ..
الشيخ عبد الله بن قعود ... الشيخ عبد الله بن غديان ... الشيخ عبد الرزاق عفيفي ... الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز. فتاوى اللجنة الدائمة (23/10)
هه‌ر له باره‌ی كه‌فاره‌تی سوێنده‌وه پرسیاریان لێ كرا : ئایا واجبه خواردنی ئاماده‌كراوی لێنراو بێت، یان دروسته وشكیش بێت، وه‌ك برنج و گه‌نم ؟ ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ووتیان : هه‌ردووكیان هه‌ر دروسته، جا ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ماڵه‌وه خواردنی دروستكرد و ده كه‌س له هه‌ژارانی بۆ بانگهێشت كرد دروسته، یان پێنج صاع خواردنی ووشكیان بداتێ، هه‌ر كه‌سێكیان نیو صاع هه‌ر دروسته ...
الشيخ عبد الله بن قعود ... الشيخ عبد الله بن غديان ... الشيخ عبد الرزاق عفيفي ... الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز. فتاوى اللجنة الدائمة (23/14)
وه پرسیارێكی تریان لێكرا : له‌باره‌ی كه‌سێكه‌وه كه كه‌فاره‌تی سوێندی له‌سه‌ر بووه : ئه‌و كه‌سه هه‌ستا به‌وه‌ی په‌نجا ڕیالی دا به یه‌كێك له خاوه‌نی چێشتخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی له چێشتخانه‌كه‌ی پێ بدات به ده هه‌ژار، چونكه خاوه‌نی چێشتخانه‌كه پێی ووتبوو كه خواردنی هه‌ركه‌سێك له‌و هه‌ژارانه پێنج ریالی ده‌وێت ؟
ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ووتیان : كه‌فاره‌تی سوێند خواردن بریتیه له خواردندان به ده هه‌ژار، بۆ هه‌ریه‌كێكیان نیو صاع له خواردن بێت، به ئه‌ندازه‌ی كیلۆ و نیوێك بۆ هه‌ر هه‌ژارێك، یان پۆشاكیان بێت، بۆ هه‌ر هه‌ژارێك دشداشه‌یه‌ك، یان ئازاد كردنی به‌نده‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌و سیانه‌ی بۆ نه‌كرا، ئه‌وا سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بێت ...
جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی سوێنده‌كه‌ی خواردووه، خاوه‌ن چێشتخانه‌كه‌ی به وه‌كیلی خۆی گرت و ئه‌ویش به‌و واجبه هه‌ستا و خواردنی دا به ده هه‌ژار ئه‌وا دروسته سوپاس بۆ خوای گه‌وره ..
الشيخ بكر أبو زيد ... الشيخ عبد العزيز آل الشيخ ... الشيخ صالح الفوزان ... الشيخ عبد الله بن غديان ... الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز. فتاوى اللجنة الدائمة (23/121(
به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو خواردنت له چێشتخانه‌یه‌ك كڕی و دات به ده هه‌ژار، ئه‌و به‌و كاره كه‌فاره‌تی سوێند خواردنه‌كه‌ت له‌سه‌ر لا ده‌چێت و دروسته ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..
پۆڵینه زانستیه‌كان: