ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ناشكێنێت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " ئایا ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ده‌شكێنێت " ؟
-
1
ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ناشكێنێت
PDF 416.1 KB 2019-05-02
-
2
ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ناشكێنێت
DOC 2.9 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ناشكێنێت
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
إبرة البنج لا تفطر الصائم
< كردي >
فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ناشكێنێت
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج ) ڕۆژوو ده‌شكێنێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ده‌رزی سڕكردن ( به‌نج كردن ) ی ناوچه‌یی ( الموضعي ) ڕۆژوو ناشكێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رزی لێدانه نه خواردنه و نه‌خواردنه‌وه‌یه، وه ناچێتهر ژێر ناوی خواردن و خواردنه‌وه‌وه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )، سه‌باره‌ت به ده‌رزی سڕكردن له ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا، ئه‌و ده‌رزیه‌ی كه بۆ سڕكردنی ددان به‌كارده‌هێنرێت، كه ئایا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ده‌رزیه سركردنهم به‌كارهێنا له‌سه‌رم واجبه كه قه‌زای ئه‌و ڕۆژه بكه‌مه‌وه ؟
به‌ڕێزیشیان له‌وه‌ڵامدا ووتیان : نه‌خێر چونكه ده‌رزی سركردن ڕۆژوو ناشكێنێت، ده‌رزی سڕكردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێك یان ناوچه‌یه‌ك داده‌نێت و ناگاته ناو گه‌ده‌ی مرۆڤه‌وه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ده‌رزی سڕكردنی لێدرا و به‌نج كرا و به‌ڕۆژوو بوو، جا ڕۆژی سوننه‌ت بیت یان ڕۆژووی فه‌رز، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی دروسته و ناشكێت،، [ فتاوى نور على الدرب ] وه سه‌یری [ فتاوى الشيخ ابن باز (15/259) ] بكه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو سڕكردنه بۆ سڕكردن و بێهۆش كردنی هه‌موو جه‌سته بوو، وه بوو به‌هۆی بێهۆش بوونی ئه‌و كه‌سه به‌درێژای ئه‌و ڕۆژه هه‌مووی – له بانگی به‌یانیه‌وه تا ڕۆژ ئاوا بوو – ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه له پاش مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌و ڕۆژه بگرێته‌وه ..
ابن قدامة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : " متى أغمي عليه جميع النهار , فلم يفق في شي‌ء منه ، لم يصح صومه ، في قول إمامنا والشافعي " واتا : هه‌ركاتێك هه‌موو ڕۆژه‌كه له‌هۆش خۆی چوو، وه له هیچ به‌شێكیدا به ئاگا نه‌هاته‌وه، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی دروست نیه، ئه‌مه‌ش ڕای مه‌زهه‌بی ئێمه و مه‌زهه‌بی شافیعیه " هه‌روه‌ها ووتوویه‌تی : " متى أفاق المغمى عليه في جزء من النهار , صح صومه ، سوا‌ء كان في أوله أو آخره " واتا : هه‌ركاتێك له به‌شێكی ڕۆژه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی له‌هۆش خۆی چوو بوو به ئاگا هاته‌وه، رۆژه‌كه‌ی دروسته، جا له‌سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كه‌وه بێت، یان له كۆتاییهكهیهوه بێت، [ المغني 3/12) ] .
له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی كه ووتمان : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی ڕۆژوه‌وان له‌كاتی ڕۆژووه‌كه‌یدا ده‌رزیه‌كی سڕكردنی له‌خۆی دا، ئه‌وا ڕۆژووكه‌ی ڕاست و دروسته و به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌پێش بانگی به‌یانیه‌وه ئه‌و ده‌رزیه‌ی له‌خۆیدا و به‌درێژای ئه‌و ڕۆژه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و دهرزیهدا خه‌وی لێكه‌وت، هه‌تاوه‌كو ڕۆژئاوا بوون، ئه‌وا ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ی دروست نیه، و ده‌بێت پاش ڕه‌مه‌زان بیگرێته‌وه ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..
پۆڵینه زانستیه‌كان: