زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌كانی پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تاندا له خطابه قورئانیه‌كاندا
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " ئایا هۆكاری ئه‌وه چیه له قورئاندا خطابه‌كان هه‌میشه بۆ پیاوانن به‌بێ ئافره‌تان ؟".
- 1
زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌كانی پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تاندا له خطابه قورئانیه‌كاندا
PDF 597.4 KB 2019-05-02
- 2
زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌كانی پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تاندا له خطابه قورئانیه‌كاندا
DOC 4.1 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌كانی پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تاندا له خطابه قورئانیه‌كاندا
تغليب الرجال على النساء في الخطاب القرآني
< كوردي >
محمد صالح المنجد
محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ترجمة: فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌كانی پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تاندا له خطابه قورئانیه‌كاندا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا هۆكاری ئه‌وه چیه له قورئاندا خطابه‌كان هه‌میشه بۆ پیاوانن به‌بێ ئافره‌تان ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
خطابه‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌میشه بۆ پیاوان نین، ودوور بن له ئافره‌تان، به‌ڵكو خطابه‌كانی قورئانی پیرۆز سێ جۆرن : -
جۆری یه‌كه‌م : جۆرێكێان ڕوو له پیاوان ده‌كه‌ن، وتایبه‌تن به‌وان، و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان نیه به ئافره‌تانه‌وه، بۆ نموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿ وَلا تَنكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلأَمَةٌ مُؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلا تُنكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا ﴾ [ البقرة : 221] .
واتا : ئافره‌تانی موشریک و بێ باوه‌ڕ ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن .
هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌تانه‌شی كه باس له جهاد و ئیقامه‌ی حدوده‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م ئایه‌تانه هه‌مووی موخاطه‌به‌ی پیاوان ده‌كه‌ن، به‌بێ ئافره‌تان .
جۆری دووه‌م : ئه‌م جۆره له خطاب تایبه‌ته به ئه‌حكامه‌كانی ئافره‌تانه‌وه، وه‌ك ئایه‌تاكانی حجاب و باڵاپۆشی و عیده و سوڕی مانگانه و كۆمه‌ڵێك حوكمی تر كه هه‌موویان تایبه‌تن به ئافره‌تانه‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعاً فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ﴾ [ الاحزاب : 53 ] .
واتا : خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) با له پشتی په‌رده‌وه داوایان لێبکه‌ن ..
يان جاری واهه‌یه حوكمه‌كان گشتگیره بۆ پیاوان و ئافره‌تانیش، به‌ڵام به ده‌سته‌واژه‌ی خطابی مێینه فه‌رمان كراوه به ئافره‌تان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَأَقِمْنَ الصَّلاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ﴾ [ الاحزاب : 33 ].
واتا : ئه‌ی ئافره‌تان به‌جوانی و به‌رده‌وام ، نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن و، زه‌كاتیش بده‌ن ..
جۆری سێهه‌م : ئه‌م جۆره له خطابی قورئانی حوكمه‌كانی گشتگیره بۆ پیاوان وئافره‌تانیش، به‌ڵام خطابه‌كه به ده‌سته‌واژه و له‌فزی نێرینه به ( مذكر ) ئاراسته كراوه، هه‌رچه‌ند حوكمه‌كانی بۆ پیاوان و ئافره‌تانیشه به‌بێ جیاوازی، وه‌ك ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه به ده‌سته‌واژه‌ی ( یا بني آدم ) له‌گه‌ڵ ( یا أیها الذین آمنوا ) و ( يا أيها الناس ) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته‌واژانه و فه‌رمانانه‌یش كه ( واو ) ی جه‌ماعه‌یان پێوه لكاوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضاً حَسَناً ﴾ [ المزمل : 20 ] .
واتا : نوێژه فه‌رزه‌كانتان به‌چاكی جێبه‌جێ بكه‌ن, و زه‌كاتیش بده‌ن, وه قه‌رز بده‌ن به‌خوا به قه‌رزێکی چاك وجوان ..
ئه‌مه‌ش هاوتا و موافیقی ئسلوبه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی و ڕه‌وانبێژیه‌كه‌ی، و زه‌ق گشتی ڕێزمانی عه‌ره‌بیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موافیق و هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڕاسته گشتیه‌ی كه له یاسا و حوكمه قورئانیه‌كاندا ده‌بێت ڕه‌چاو بكرێت، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ه‌ته‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت : -
یه‌كه‌م : حوكمه‌كانی قورئان به زۆری گشتگیره بۆ پیاوان و ئافره‌تان، خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌ره‌تا خطابه‌كه ئاڕاسته‌ی پیاوان بكات، و پاشان ئاڕاسته‌ی ئافره‌تانیشی بكات له‌هه‌موو ئایه‌تێكدا، له‌ڕاستیدا ئه‌م شێوه‌یه پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وانبێژی و فه‌صاحه‌تی زمانی عه‌ره‌بیه، بۆ نموونه : ناكرێت ودروست نیه بوترێت : ( یا أیها الذین آمنوا ويا أيتها اللاتي آمن ... ) يان بڵێت : ( یا بني آدم, و يا بنات آدم ... ) چونكه ئه‌م شێوه له ئاخاوتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوازێكی زۆر درێژه‌دادڕیه، له هه‌مان كاتدا شێوازێكی زۆر ڕه‌كیكه، كه‌سێكی ڕه‌وانبێژی شاره‌زا له زمانی عه‌ره‌بی دا به‌م جۆره گفتوگۆ و ئاخاوتن ناكات، چی جای قورئانی پیرۆز كه ڕه‌وانبێژترین گوفتار و كه‌لامه ...
بێگومان موخاطه‌به‌كردنی پیاوان وئافره‌تان به یه‌ك ده‌سته‌واژه كه هه‌ردوولایان بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو حوكمه‌كه به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌ردوولایان بوو، ڕوانبێژتر و گونجاوتره، له‌وه‌ی هه‌رلایه‌كیان به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تایبه‌ت بدوێنرێت .
هه‌موو عه‌ره‌بیش كه قورئانی پیرۆز به زمانی ئه‌وان دابه‌زیووه، هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاوان وئافره‌تان به‌یه‌ك خطاب بدوێنرێن به ده‌سته‌واژه‌ی نێرینه ( مذكر ) نه‌ك مێینه ( مؤنث ) ..
موحه‌مه‌د ئه‌مین شه‌نقیطی زانای ناوداری بواری ته‌فسیری قورئان ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی :
ته‌واوی زانایان و پسپۆڕان زمانی عه‌ره‌بی كۆده‌نگن له‌سه‌ر زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌ی نێرینه ( مذكر ) به‌سه‌ر مێینه ( مؤنث ) دا له هه‌موو جه‌معه‌كان و هاوشێوه‌كانیدا، هه‌روه‌ك ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه له شوێن وجێگای خۆیدا زانراوه و موناقه‌شه هه‌ڵناگرێت ..
ئه‌مه‌ش عه‌ره‌ب بۆیه ئه‌م شێوه‌یه به‌كار ده‌هێنێت چونكه به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نێرینه ( مذكر ) لای ئه‌وان ئاسانتر و سووكتره له سه‌ر زمان به به‌راورد كردن به ده‌سته‌واژه‌ی مێینه ( مؤنث ) ، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ئه‌م ئسلوب و شێوه‌یه له پێشتر له سه‌ر زمانیان ..
سیبه‌وه‌یهی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت :
بزانه كه به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نێرینه ( مذكر ) سوكتره له سه‌ر زمانی عه‌ره‌ب تاوه‌كو ده‌سته‌واژه‌ی مێینه ( مؤنث ) چونكه نێر ( مذكر ) یه‌كه‌م كه‌س بووه، وه نێرینه زیاتر جێگیرتره، وه گومانی تێدا نیه كه ده‌سته‌واژه‌ی مێینه‌یش ( تأنیث ) له ده‌سته‌واژه‌ی نێرینه ( تذكیر ) دروست ده‌كرێت و له‌ویشه‌وه ده‌رده‌چێت، ئایا نا‌بینیت كه ووشه‌ی ( شي‌ء ) بۆ هه‌موو شتێك به‌كار ده‌هێنرێت كه سه‌ره‌تا نه‌زایت ئه‌و شته نێره یان مێیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ووشه‌ی ( شي‌ء ) خۆی ( مذكر ) ه .
دووه‌م : ئه‌م شێوازه‌ی كه باسمان كرد هاوتا وهاوڕایه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلامیشدا، چونكه سه‌ره‌تای دروست بوون و خه‌لقی مرۆڤیش له ئاده‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه، و پاشان دایكه حه‌وایش خوای گه‌وره له ئاده‌م دروستی كردووه، واتا : ئافره‌تان شوێنكه‌وته‌ی پیاوانن، وه‌ك خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا ﴾ [ الزمر : 6 ] .
واتا : خوا ئێوه‌ی له تاکه که‌سێك (ئاده‌م) دروست کردووه پاشان له‌و (که‌سه) هاوسه‌ره‌که‌ی (حه‌وای) به‌دی هێناوه ..
جا مادام ئافره‌تان له دروستكردن و خه‌لق بووندا شوێنكه‌وته‌ی پیاون بوبن، ئه‌وا زۆر موناسیب و له‌جێگای خۆیدایه، له‌و خطابه شه‌رعیانه‌ی كه پیاوان وئافره‌تان هاوبه‌شن تێیدا، ئافره‌تان شوێكه‌وته‌ی پیاوان بن ..
سێهه‌م : ئه‌م شێوازه‌یش موناسب و گونجاوه بۆ دابه‌شكردنی ته‌كالیفه شه‌رعیه‌كان به‌سه‌ر نه‌وه‌كانی ئاده‌مدا، چونكه یه‌كێك له حیكمه‌ته هه‌ره جوانه‌كانی خوای گه‌وره، كه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌شه بۆ به‌نده‌كانی، ئه‌وه‌یه پله‌وپایه و ویلایه‌ته گشتیه‌كانی داوه‌ته ده‌ست پیاوان و تایبه‌تی كردووه به‌وانه‌وه، له سه‌رۆكی ووڵاته‌وه بیگره تا ده‌گاته لێپرسراوی خێزان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌ركی ڕاپه‌ڕاندن وجێ به‌جێكردنی ئه‌م وویلایات و لێپرسراویه‌تیه‌ی خستوه‌ته ئه‌ستۆی پیاوانه‌وه به‌پێ شه‌رعی ئیسلام، هه‌ر بۆیه له ڕۆژی دواییشدا خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه گه‌ورانه‌دا لێیان ده‌پرسێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴾ [ البقرة : 228 ] .
واتا : زیاد له‌مه‌یش پیاوان پله‌یه‌كیان به‌سه‌ر ژنانه‌وه هه‌یه, وه خوای گه‌وره زاڵ وباڵاده‌ست و دانا وكار به‌جێیه ..
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ﴾ [ النساء : 34 ] .
واتا : پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا) .
شێخ عبد الرحمن سه‌عدی ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ته‌فسیری ئایه‌تی : ﴿ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ ﴾ دا ئه‌ڵێت : مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌وه‌یه پیاوان به‌ڵاده‌ست و لێپرسراون، و هه‌ندێك له‌مافیشان زیاتره به‌سه‌ر ئافره‌تاندا، به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و فه‌رمانیان له ئه‌ستۆدایه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئافره‌تان ، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ﴾.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه كه پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی و قه‌زاوه‌ت و دادوه‌ری وئیمامه‌تی گه‌وره و بچووك و ته‌واوی ویلایه‌ته‌كان تایبه‌تن به پیاوانه‌وه ... [ ته‌فسیری سه‌عدی لاپه‌ڕه 102 ] .
ديار ئافره‌تیش له ئیسلامدا زۆربه‌ی كات و ژیانیشی له ژێر ڕكێف و چاودێری لێپرسراویه‌تی پیاواندایه، سه‌ره‌تا له لای باوكیه‌تی و ئه‌و به‌خێوی ده‌كات و ته‌واوی مه‌سروفات و نه‌فه‌قه‌ی له‌سه‌ر باوكیه‌تی، پاشانیش كه شوو ده‌كات له‌ژێر لێپرسراویه‌تی و چاودێری پیاوه‌كه‌یدایه، كه‌واته : زاڵ بوونی ده‌سته‌واژه‌ی نێرینه ( مذكر ) له خطابی قورئانیدا به‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی مێینه ( مؤنث ) دا له ڕووی عورفی زمانه‌وانیه‌وه له زمانی عه‌ره‌بیدا زۆر گونجاوه، كه قورئانی پیرۆزیش هه‌ر بو زمانه دابه‌زیوه، هه‌روه‌ك چۆن گونجاوتریشه له‌گه‌ل ئه‌ندازه گیری كه‌ونی و شه‌رعی خوای گه‌وره‌شدا ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..