ئایا نان دروستكردنی ماره‌ برینی ژن، جێگای كه‌فاره‌تی خواردنی شه‌ست هه‌ژار ده‌گرێته‌وه‌ ؟

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێز شێخ محمد صالحه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : من كه‌سێكم كه‌فاره‌تی خواردن پێدانی شه‌ست هه‌ژارم كه‌وتووته‌ سه‌ر، له‌ هه‌مان كاتدا كاتی ژنهێنانیشم نزیك بووه‌ته‌وه‌، ئایا ده‌كرێت ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ دروستی ده‌كه‌م بۆ شایی و ماره‌ بڕینی هاوسه‌رگیریه‌كه‌م جێگای ئه‌و كه‌فاره‌ته‌م بۆ بگرێته‌وه‌، بۆ ئاگاداریشتان ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌و مه‌سروفاته‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی منم ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا نان دروستكردنی ماره برینی ژن، جێگای كهفارهتی خواردنی شهست ههژار دهگرێتهوه ؟

    هل تجزئ وليمة النكاح عن كفارة إطعام ستين مسكيناً ؟

    < كوردي >

    شێخ محمد صالح المنجد

    فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    ئایا نان دروستكردنی ماره برینی ژن جێگای كهفارهتی خواردنی شهست ههژار دهگرێتهوه ؟

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه :

    پرسیار : من كهسێكم كهفارهتی خواردن پێدانی شهست ههژارم كهوتووته سهر، له ههمان كاتدا كاتی ژنهێنانیشم نزیك بووهتهوه، ئایا دهكرێت ئهو خواردنهی كه دروستی دهكهم بۆ شایی و ماره بڕینی هاوسهرگیریهكهم جێگای ئهو كهفارهتهم بۆ بگرێتهوه، بۆ ئاگاداریشتان ئهو كهسهی كه ئهو مهسروفاته دهگرێته ئهستۆی خۆی منم ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    دروسته بۆ دهركردنی كهفارهت بانگهێشتی ئهو ژمارهیه بكرێت له ههژاران و نهداران كه بۆ كهفارهتهكه دیاری كراوه و تێر بكرێن له خواردنێك مامناوهند كه كهسی كهفارهت دهركهر دهیخوات ..

    ههروهك چۆن ابن أبي شیبة له پهرتووكه بهناوبانگهكهی ( المصنف ) بهرگی 7 / لاپهڕه 533 بهم شێوهیه ڕیوایهتی كردووه : عن أنس رضي الله عنه أنّه : " مَرِضَ قَبْلَ أَنْ يَمُوتَ ، فَلَمْ يَسْتَطِعْ أَنْ يَصُومَ ، فَكَانَ يَجْمَعُ ثَلَاثِينَ مِسْكِينًا ، فَيُطْعِمُهُمْ خُبْزًا وَلَحْمًا أَكْلَةً وَاحِدَة " واتا : له ئهنهسی كوڕی مالیكهوه گێراویهتیهوه كه پێش ئهوهی بمرێت نهخۆش كهوت، و نهیتوانی ڕۆژوو بگرێت، بۆیه ههستا سی ههژاری كۆ كردهوه، وبهیهكجار نان و گۆشتی دهرخواردان ..

    شێخ محمد بن صالح العثیمین یش ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : فإذا صنع طعاما وتغدوا ، أو تعشوا فقد أطعمهم ... ولهذا قال شيخ الإسلام رحمه الله : ما دام الشرع لم يقدر لنا ، فإن ما يسمى إطعاما يكون مجزئا ، حتى الغداء أو العشاء " الشرح الممتع " (15/160 –162) .

    واتا : ئهگهر هاتوو خواردنی دروستكرد بۆ نانی نیوهڕۆ یان بۆ نانی ئێواره و دهرخواردی ههژارانی دا ئهوه كهفارهتهكهی لهسهر لاچووه ... ههر بۆیه شێخ الاسلام ابن تیمیة ( رهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی :

    واتا : مادام شهرع بۆی دیاری نهكردووین كه چی جۆره خواردنێك بێت، بۆیه ههر شتێك پێی بوترێت خواردن، دروسته، جا ئیتر نانی نیوهڕۆ بێت یان ئیواره گرنگ نیه و دروسته ...

    بهڵام بانگهێشت كردنی خهڵكی بۆ نان خوادرنی شایی و ماره برین به نیهتی دهركردنی كهفارههت دروست نیه و بهو كاره ئهو كهسه كهفارهتهكهی لهسهر لا نانچێت، چونكه ئهو كهسه بهم شێوهیه دهیهوێت ماڵو سامانهكهی بپارێزیت، پاشان دهبێت بزانین كهفارهت دهركردن بۆ ئهوهیه ئهو كهسهی كه سهرپێچیهكهی كردووه پهند وهربگرێت و تهئدیب ببێت، جا ئهگهر هاتوو خستیه چوار چێوهی نان خواردنی شایی و ماره بڕینهوه كارێكی ناشایستهی كردووه و موناسب نیه بهوهها بۆنهیهك و ئهو مهبهستهی كهفارهت دهركردنی بۆ دیاریكراوه نایهتهدی، جگه بهوه نهبێت كه مهسروف و تهكالیفی نان و خوانێكی تایبهت به كهفارهت تهرخان بكرێت، و شهست ههژاری بۆ بانگهێشت بكرێت زیاد لهو كهسانهی كه بانگهێشت كراون بۆ نان خواردنی شایی و ماره بڕینهكه، بهشێوهیهك كه كهسانی دهوڵهمهند بانگ بكرێن بۆ نان خواردنی شایهكه و ههژارانیش به نیهتی خواردنی نان و شیوی كهفارهتهكه ...

    ههر ئهم پرسیارهش ئاراستهی شێخ عبد الرحمن البراك كراوه ( خوا بیپارێزێت ) ئهویش لهوهڵامدا ووتی : " ليس له ذلك إلا أن يكون قد تكلَّف لأجلهم ، وأضاف طعاماً خاصاً من أجل الكفارة " واتا : دروست نیه بۆی ئهو كاره بكات، بهو شێوهیه نهبێت كه به شێوهیهكی جیا مهسروفاتی دهركردنی كهفارهتهكه دیاری بكات، و ئیضافهی خواردن و مهسروفاتی نان وشیوی شایی و ماره بڕینهكهی بكات ..

    خوای گهورهش زاناتره ...