فه‌زڵی ڕۆژوو گرتنی سوننه‌ت له مانگی موحه‌ڕه‌مدا
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێز شێخ محمد صالح المنجده‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه : ئایا سوننه‌ته مرۆڤی موسڵمان له‌مانگی موحه‌ره‌مدا زۆر ڕۆژوو بگرێت ؟ وه ئایا ئه‌م مانگه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له مانگه‌كانی تر ؟
- 1
فه‌زڵی ڕۆژوو گرتنی سوننه‌ت له مانگی موحه‌ڕه‌مدا
PDF 507.8 KB 2019-05-02
- 2
فه‌زڵی ڕۆژوو گرتنی سوننه‌ت له مانگی موحه‌ڕه‌مدا
DOC 3.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
فه‌زڵی ڕۆژوو گرتنی سوننه‌ت له مانگی موحه‌ڕه‌مدا
فضل الإكثار من صيام النافلة في شهر محرّم
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
فه‌زڵی ڕۆژوو گرتنی سوننه‌ت له مانگی موحه‌ڕه‌مدا ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا سوننه‌ته مرۆڤی موسڵمان له‌مانگی موحه‌ره‌مدا زۆر ڕۆژوو بگرێت ؟ وه ئایا ئه‌م مانگه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له مانگه‌كانی تر ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌كه‌م مانگی مانگه عه‌ره‌بیه‌كانه، وه یه‌كێكیشه له‌و چوار مانگه‌ی كه خوای گه‌وره به ( الاشهر الحرم ) ناوی بردوون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿ إنَّ عِدَّةَ ٱلشُّهُورِ عِندَ ٱللَّهِ ٱثنَا عَشَرَ شَهرا فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ يَومَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلأَرضَ مِنهَآ أَربَعَةٌ حُرُم ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلقَيِّمُ فَلَا تَظلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُم ﴾ { التوبة : 36 } .
واتا : بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن ..
ئیمامی بوخاری و موسلیم یش له‌م باره‌یه‌وه ڕیوایه‌تیان كردووه : عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " الزَّمَانُ قَدْ اسْتَدَارَ كَهَيْئَتِهِ يَوْمَ خَلَقَ اللَّهُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضَ السَّنَةُ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ثَلاثَةٌ مُتَوَالِيَاتٌ ذُو الْقَعْدَةِ وَذُو الْحِجَّةِ وَالْمُحَرَّمُ وَرَجَبُ مُضَرَ الَّذِي بَيْنَ جُمَادَى وَشَعْبَان : . { البخاري 3167 ومسلم 1679 } .
واتا : كات و زه‌مان گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی كه خوای گه‌وره ئاسمانه‌كان وزه‌وی دروستكردووه، ساڵ دوانزه مانگه، له‌و مانگانه چواری مانگه حه‌رامه‌كانن، واتا : شه‌ڕ و كوشتار تێیاندا قه‌ده‌غه كراوه، سێ مانگیان به‌دوای یه‌كدا دێن، ئه‌ویش مانگه‌كانی ( ذو القعدة ، و ذو الحجة، و محرم ) وه مانگی ڕه‌جه‌ب كه كه‌وتوه‌ته نێوان مانگی جمادی و مانگی شه‌عبانه‌وه ..
له پێغه‌مبه‌ری خودایشه‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) ثابت بووه كه باشترین و ئه‌فزه‌ڵترین مانگێك دوای مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی موحه‌ڕه‌مه، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌ت یكردوووه : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل " { رواه مسلم 1163 } .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : باشترین و ئه‌فزه‌ڵترین مانگێك دوای مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی موحه‌ڕه‌می خوای گه‌وره‌یه، وه باشترین و ئه‌فزه‌ڵترین نوێژێكیش دوای نوێژه فه‌رزه‌كانه شه‌و نوێژ كردنه ..
كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م مانگه‌ی به ( شهر الله ) ناو هێناوه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رێزی و پیرۆزی و گه‌وره‌یی ئه‌و مانگه، زانای پایه به‌رزیش ( القاري ) ووتویه‌تی : مه‌به‌ست پێی هه‌موو مانگی موحه‌ڕمه ..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ثابت و جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌وه‌یه كه جگه له مانگی ره‌مه‌زان هیچ مانگێكی تر هه‌مووی به ڕۆژوو نه‌بووه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌و شێوه‌یه لێك ده‌درێته‌وه‌و مانا ده‌كرێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هانی موسڵمانانی داوه كه له‌م مانگه‌دا زۆر به‌ڕۆژوو بن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌مووی به‌ڕۆژوو بن ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..