ئایا ئه‌و تووك مووه‌ی كه‌ له‌ لاشه‌ی مرۆڤ هه‌ڵده‌كه‌نرێت خاوێنه‌ یان پیسه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمدی كوڕی المنجده‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " ئایا حوكمی ئه‌و مووه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌ لاشه‌ی ده‌كاته‌وه‌، یان هه‌ڵیده‌كه‌نێت چیه‌ ؟ پیسه‌ یان خاوێنه‌؟".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا ئهو تووك مووهی كه له لاشهی مرۆڤ ههڵدهكهنرێت خاوێنه یان پیسه ؟

    هل الشعر المنتوف من بدن الإنسان طاهر أم نجس ؟

    < كوردي >

    شێخ محمد صالح المنجد

    فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد

    —™

    وهرگێرانی : دهستهی بهشی كوردی ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    ئایا ئهو تووك مووهی كه له لاشهی مرۆڤ ههڵدهكهنرێت خاوێنه یان پیسه ؟

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ محمد صالح المنجد كراوه:

    پرسیار : ئایا حوكمی ئهو مووهی كه مرۆڤ له لاشهی دهكاتهوه، یان ههڵیدهكهنێت چیه ؟ پیسه یان خاوێنه ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    مووی مرۆڤ چی به لاشهیهوه بێت یان ههڵكهنراو بێت، به مهقهست قرتا بێت یان بهموو كێش ههڵكهنرا بێت، له حاڵی ژیاندا بێت ئهو كهسه یان مردوویش بێت، مووهكهی ههر خاوێنه و پیس نییه، ئهمهش ڕای جمهوری زانایانه، و مهزههبی ههریهك له ئیمامی مالیك و شافعی و ئهحمهده، ( ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ).

    ابن قدامة ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له كتێبی ( المغني ) دا ووتویهتی : " وشعر الآدمي طاهر ، متصله ومنفصله ، في حياة الآدمي وبعد موته" { المغني 1/107 } .

    واتا : مووی مرۆڤ خاوێنه، پێیوه بێت یان لێی كراو بێتهوه، له ژیاندا بێت یان پاش مردنیشی بێت .

    ابن المفلح یش دهڵێت : " حكم أجزاء الآدمي وأبعاضه حكم جملته ، سواء انفصلت في حياته أو بعد موته ... وكذا شعره مطلقا " { المبدع 1/ لاپهڕه 214 } .

    واتا : حوكمی بهشهكانی مرۆڤ و ههندێك له بهشهكانی حوكمی تهواوی لاشهی مرۆڤی ههیه، جا ئهو بهشه له ژیانیدا لێی جودا بوبێتهوه یان پاش مردنی، ههروهها مووهكانیشی حوكمی ئهندامهكانی لاشهی ههیه ..

    ئیمامی نهوهوی یش ( رهحمهتی خوای لێ بێت ) لهم بارهیهوه ووتویهتی : " عن الإمام الشافعي قولين في طهارة شعر الآدمي . ثم قال : "واتفق الأصحاب علي أن المذهب أن شعر غير الآدمي وصوفه ووبره وريشه : ينجس بالموت . ....
    وأما الآدمي فاختلفوا في الراجح فيه ، فالذي صححه أكثر العراقيين نجاسته ، والذى صححه جميع الخراسانيين ، أو جماهيرهم : طهارته . وهذا هو الصحيح ، فقد صح عن الشافعي رجوعه عن تنجيس شعر الآدمي ، فهو مذهبه ، وما سواه ليس بمذهب له. . ثم الدليل يقتضيه ، وهو مذهب جمهور العلماء ..... ثم إن هذا الخلاف في شعر ميتة الآدمي : مفرع على نجاسة ميتة الآدمي ، أما إذا قلنا بطهارة ميتته فشعره طاهر بلا خلاف " { المجموع 1 / 285 -286 } .

    واتا : ئیمامی شافعی لهبارهی مووی مرۆڤهوه دوو ڕای ههیه، بهڵام زانایانی مهزههب كۆدهنگن لهسهر ئهوهی موو و كوڵك وتووك وپهڕی گیاندارانی غهیری مرۆڤ به مردنیان پیس دهبن ..

    بهڵام موو و تووكی مرۆڤ زانایان ڕاجیاییان ههیه لهسهر ڕای پهسهندتر لهو بارهیهوه، ئهوهی زانایانی عێراق بهلایانهوه دروسته ئهوهیه پیسه، بهڵام بهلای سهرجهم زانایانی خوراسانهوه یان جمهوریانهوه پاك وخاوێنه، ئیمامی نهوهوی دهڵێت : ههر ئهم ڕایهش دروسته، چونكه له ئیمامی شافعیشهوه ئهوه پشت ڕاستكراوهتهوه و بهصحیح داناراوه كه كه ئهو لهو ڕایهی پاشگهز بووتهوه كه ووتویهتی موو وتوكی مرۆڤ پیسه، ههر ئهمهش ڕایی مهزههبهكهیهتی، وه غهیری ئهم ڕایه ڕای مهزههب نیه، پاشان بهڵگهكانیش ههمووی ئاماژه بۆ ئهوه دهكهن كه موو و توكی مرۆڤ پاك وخاوێنه، ههر بۆیه ئهمهش ڕای جمهوری زانایانه ..

    ئهمجا ئهو ڕاجیاوازیهی كه ههیه لهسهر پیسی مووی مرۆڤی مردوو له پیسی لاشهی مردووی مرۆڤهوه سهرچاوهی گرتووه، بهڵام كاتێك ووتمان كه لاشهی مرۆڤ به مردوویش پاك وخاوێنه، ئهو كاتهیش بێگومان توك مووهكهیشی ههر خاوێنه ،،،

    له جێگایهكی تردا ئیمامی نهوهوی دیسان دهڵێت : " الْأَصْلُ أَنَّ مَا انْفَصَلَ مِنْ حَيٍّ فَهُوَ نَجِسٌ ، وَيُسْتَثْنَى الشَّعْرُ الْمَجْزُوزُ مِنْ مَأْكُولِ اللَّحْمِ فِي الْحَيَاةِ، وَالصُّوفُ، وَالْوَبَرُ، وَالرِّيشُ، فَكُلُّهَا طَاهِرَةٌ بِالْإِجْمَاعِ ، وَالْمُتَنَاثِرُ وَالْمَنْتُوفُ : طَاهِرٌ عَلَى الصَّحِيحِ , وَيُسْتَثْنَى أَيْضًا شَعْرُ الْآدَمِيِّ ، وَالْعُضْوُ الْمُبَانُ مِنْهُ ، وَمِنَ السَّمَكِ ، وَالْجَرَادِ، وَمَشِيمَةُ الْآدَمِيِّ : فَهَذِهِ كُلُّهَا طَاهِرَةٌ عَلَى الْمَذْهَبِ " { روضة الطالبين 1 / 15 } .

    واتا : ئهصڵ وایه ئهوهی له ههر زیندوویهك جیا دهكڕیتهوه پیس بێت، بهڵام ئهو مووهی كه به زیندووی له گیاندارێك جوودا دهكرێتهوه كه گۆشتهكهی دهخورێت، لهگهڵ خوری و كوڵك و پهڕ وتووكیشیان به كۆدهنگی زانایان پاك و خاوێنه .. ههروهها ئهو تووك و كوڵكهیشی كه لێیان دهبێتهوه یان لێیان ههڵدهكیشرێت لهسهر ڕای دروست پاك وخاوێنه ، لهم حوكمه مووی مرۆڤ و ئهو ئهندامهشی كه جیا دهبێتهوه لێی ، ههروهها ئهوهشی له ماسی و كولهش دهبێتهوه، لهگهڵ ئهو پارچه گۆشتهش له كاتی مناڵ بووندا له مناڵ دهبێتهوه، ههر ههموویان لهسهر ڕای مهزههب پاك وخاوێنن .

    واتا : حهنهفیهكان لهو ڕایهی كه بهلایانهوه صهحیح ودروسته وای بۆ دهچن : مووی ههڵنهكهنراوی مرۆڤ پاك وخاوێنه، به پێچهوانهی مووی ههڵكهنراوهوه كه پیسه، ئهویش لهبهر ئهوهی كه چهوری وچڵك لهگهڵ خۆیدا ههڵدهگرێت ..

    مالیكیهكانش لهڕای پهسهندكراوی خۆیاندا وایان ووتووه : بهشێوهیهكی ڕهها ئهوهی له مرۆڤ جیا دهبێتهوه پاك وخاوێنه، جا لهحاڵی ژیانیدا بێت یان پاش مردنیشی بێت، ئهویش لهسهر ئهوه بنیاتنراوه كه مرۆڤ به مردوویش ههر پاك وخاوێنه، بهلام ڕایهكی تر ههیه له مهزههبی مالیكیدا ئهویش ئهوهیه : ههر شتیك له مرۆڤ جودا بوبێتهوه به شێوهیهكی ڕهها پیسه ..

    لهكۆتاییدا دهڵێین : توك و مووی مرۆڤ پاك و خاوێنه، جا ئهو توك ومووه له لاشهی جودا بوبێتهوه له ژیانیدا بیت یان لهپاش مردنیشی بێت، لێی ههلكهنرا بێت یان به مهقهست لێی قرتێنرا بێت، ههر پاك وخاوێنه، ئهمهش ڕای جمهوری زانایانه ( ڕهحمهتی خوایان لێ بێت ) ...

    خوای گهورهش زاناتره ...

    سهرچاوه : ماڵپهری ئیسلام پرسیار و وهلام ..

    ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ