ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو ناكۆك بوون له كه‌وتنی ته‌ڵاق، ووته‌ی كامیان له پێشتره
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمدی كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه: ژنه‌كه‌م باوه‌ڕی وایه كه من ته‌ڵاقمداوه، به‌ڵام له‌راستیدا من ته‌ڵاقم نه‌داوه، ئه‌وه‌ش كه رویداوه ئه‌مه‌یه كه بۆتانی باسده‌كه‌م : كاتێك توره بووم نامه‌یه‌كم به مۆبایله‌كه‌م بۆ نارد و نووسیم بۆی " سوێند بێت به الله تۆ له ته‌ڵاقی كۆتاییدایت، نیهتیشم ئه‌وه بوو كه به‌و كاره بیترسێنم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌م نه‌ك ته‌ڵاقدان... ئێستا ژنه‌كه‌م ڕازی نابێت بگه‌ڕێته‌وه‌و و واده‌زانێت كه ته‌واو به‌یه‌كجاری ته‌ڵاقدراوه، وه چه‌ند جارێك هه‌وڵمدا تێی بگه‌یه‌نم كه ته‌ڵاق له ڕێگای نامه‌ی موبایلیهوه ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر نیه‌تی ته‌ڵاقی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، چونكه من كاتێك ئه‌و نامانه‌م نووسی نیه‌تم ته‌ڵاقدانی نه‌بوو، به‌ڵام گرفت ئه‌وه‌یه ژنه‌كه‌م باوه‌ڕم پێ ناكات، وه وا ده‌زانێت من به‌ڕاستی ته‌ڵاقمداوه، وه زۆر سووره كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆلام، وه خۆی به‌ته‌نها ڕۆشتووه بۆ لای یه‌كێك له زانا و مامۆستایانی ئاینی و مه‌سئه‌له‌كه‌ی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویش پیی ووتوه كه ته‌ڵاقی سێ به‌سێ كه‌وتووه، و‌ئێستا ئیتر له‌من حه‌رامه، ژنه‌كه‌یشم باوه‌ڕی به‌و فه‌توایه
- 1
ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو ناكۆك بوون له كه‌وتنی ته‌ڵاق، ووته‌ی كامیان له پێشتره
PDF 446.7 KB 2019-05-02
- 2
ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو ناكۆك بوون له كه‌وتنی ته‌ڵاق، ووته‌ی كامیان له پێشتره
DOC 3.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو ناكۆك بوون له كه‌وتنی ته‌ڵاق، ووته‌ی كامیان له پێشتره ؟
إذا اختلف الزوجان في وقوع الطلاق فقول من يقدم؟
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو ناكۆك بوون له كه‌وتنی ته‌ڵاق، ووته‌ی كامیان له پێشتره ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كرواه : -
پرسیار : ژنه‌كه‌م باوه‌ڕی وایه كه من ته‌ڵاقمداوه، به‌ڵام له‌راستیدا من ته‌ڵاقم نه‌داوه، ئه‌وه‌ش كه رویداوه ئه‌مه‌یه كه بۆتانی باسده‌كه‌م : كاتێك توره بووم نامه‌یه‌كم به مۆبایله‌كه‌م بۆ نارد و نووسیم بۆی " سوێند بێت به الله تۆ له ته‌ڵاقی كۆتاییدایت، نیهتیشم ئه‌وه بوو كه به‌و كاره بیترسێنم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌م نه‌ك ته‌ڵاقدان، پاشان نامه‌یه‌كی ترم بۆ نارد و له‌و نامه‌یه‌دا ووتم : من ته‌ڵاقت ده‌ده‌م، لێره‌شدا به‌هه‌مان شێوه نیه‌تم هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن بوو، نه‌ك ته‌ڵاقدان، ئێستا ژنه‌كه‌م ڕازی نابێت بگه‌ڕێته‌وه‌و و واده‌زانێت كه ته‌واو به‌یه‌كجاری ته‌ڵاقدراوه، وه چه‌ند جارێك هه‌وڵمدا تێی بگه‌یه‌نم كه ته‌ڵاق له ڕێگای نامه‌ی موبایلیهوه ناكه‌وێت ئه‌گه‌ر نیه‌تی ته‌ڵاقی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، چونكه من كاتێك ئه‌و نامانه‌م نووسی نیه‌تم ته‌ڵاقدانی نه‌بوو، به‌ڵام گرفت ئه‌وه‌یه ژنه‌كه‌م باوه‌ڕم پێ ناكات، وه وا ده‌زانێت من به‌ڕاستی ته‌ڵاقمداوه، وه زۆر سووره كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆلام، وه خۆی به‌ته‌نها ڕۆشتووه بۆ لای یه‌كێك له زانا و مامۆستایانی ئاینی و مه‌سئه‌له‌كه‌ی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویش پیی ووتوه كه ته‌ڵاقی سێ به‌سێ كه‌وتووه، و‌ئێستا ئیتر له‌من حه‌رامه، ژنه‌كه‌یشم باوه‌ڕی به‌و فه‌توایه هێناوه و كردویه‌تی به به‌ڵگه به‌ده‌ستی خۆیه‌وه، منیش پێم ووت كه پێویسته به‌یه‌كه‌وه بڕۆین بۆلای یه‌كێك له مامۆستایه‌ك و به‌ووردی مهسئهلهیهكهی تێ بگه‌یه‌نین، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر ڕای خۆی سووره و ڕه‌فزی ده‌كات كه به‌یه‌كه‌وه بچین بۆلای مامۆستایه‌كی شاره‌زا، ئێستاش به‌ته‌مایه شوو بكات به پیاویكی تر، ئایا حوكمی ئه‌م حاڵه‌ته چیه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و زه‌واجه سه‌ری گرت ؟
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صهڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی كه باسی ده‌كه‌یت به‌و شێوه‌یه بێت، كه تۆ نامه‌ت بۆ ژنه‌كه‌ت نووسی بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نیه‌تت ته‌ڵاقدانی بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستت ته‌نها پێی ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و زوویركردنی بێت، ئه‌وه ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێت ..
دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه ئیدعای ئه‌وه ده‌كات كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه، وه پیاوه‌كه‌شی ئینكاری ئه‌وه ده‌كات كه ته‌ڵاقی دابێت، له‌م حاله‌ته‌دا ووته ووته‌ی پیاوه‌كه‌یه، مه‌گه‌ر بێت‌و ژنه‌كه‌ی به‌لگه وده‌لیل و به‌ینه‌ی هه‌بێت، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی دوو شاهیدی عادلی دادپه‌روه‌ر بهێنێت .
به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه ژنه‌كه‌ت ئێستاش له ژێر نیكاح و عصمه‌تی تۆدایه، وه ته‌ڵاق نه‌دراوه له‌تۆ و ته‌ڵاقت نه‌كه‌وتووه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ت له‌خوای گه‌وره بترسێت، وه گه‌ردنگیری حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ببێت، كه قه‌واعید و بنه‌ماكانی به‌و شێوه‌یه داڕێژراوه، كه ووته و گوفتار له نیه‌تی تهقڵاقدان و نهدانیدا ووته و گوفتاری پیاوه، - مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ووتی من نیه‌تم ته‌ڵاقدانی ژنه‌كه‌م نه‌بووه ئه‌وه ووته‌ی پیاوه‌كه‌ی وه‌رده‌گیڕێت مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه ژنه‌كه دوو شاهیدی هه‌بێت كه شاهیدی بۆ بده‌ن كه به‌ڵێ پیاوه‌كه‌ی به ڕاستی ته‌ڵاقی داوه - .
ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه كه له‌وه‌ی كه ڕوویداوه له گومان و دوو دڵیدا بوو، یان گومانی هه‌بوو له نقڵ كردنی وورده‌كاری ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌نێوان تۆ و ئه‌ودا، یان ده‌روونی ئاسووده نه‌بوو ته‌نها به‌وه‌ی كه گوێی له‌تۆ بگرێت، بێگومان له‌م حاڵه‌تانه‌دا ناكرێت ئیلا به‌وه نه‌بێت كه تۆ و ژنه‌كه‌ت پێكه‌وه بڕۆن بۆلای هه‌ندێك له زانایان و كه‌سانی شاره‌زا كه هه‌ردوولاتان باوه‌ڕتان پێیان هه‌یه و متمانه‌تان به ڕاستگۆی و ئه‌مانه‌تیان هه‌یه، ئه‌مجا ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌نێوانتاندا بۆیان باس بكه‌ن، پاشان ئێوه‌یش ئه‌وان چیان پێی ووتن گوێرایه‌ڵی فه‌توا و حوكمه‌كه‌یان بن ..
ده‌بێت ئه‌و ژنه‌یش ئه‌وه بزانێت ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ به‌و حاڵه‌وه شوو بكاته‌وه ئه‌وه با چاك بزانێت كه‌وتووه‌ته نێو فاحشه و خراپه‌كاریه‌وه، چونكه تا ئێستاش له ژێر نیكاح و عیصمه‌تی پیاوه‌كه‌یدایه، و لێی جیا نه‌بووه‌ته‌وه..
چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو وژنێك جیاوازی و ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه له‌سه‌ر كه‌وتن و نه‌كه‌وتنی ته‌ڵاق، ئه‌وه ووته و گوفتاری پیاوه‌كه‌یه، تا ئه‌و كاته‌ی ژنه‌كه شاهید و به‌ڵگه و به‌ینه‌ی خۆی ده‌هێنێت ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام، فه‌توای ژماره (229507).
Follow us: