ئایا عیسای كوڕی مه‌ریم به نه‌وه‌ی ئاده‌م داده‌نرێت له كاتێكدا باوكی نه‌بووه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمدی كوڕی صالح المنجده‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه : " پێش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه كه‌سێكدا كه‌وتومه گفتگۆ و موناقه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌تێك كه گفتۆگۆ هه‌ڵناگرێت، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ئایا عیسای كوڕی مه‌ریه‌م (سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌نه‌وه‌كانی ئاده‌مه، یان وه‌ك ئاده‌م خوای گه‌وره ڕاسته‌خۆ دروستی كردووه، وه‌ڵامی من بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌بوو، عیسا له‌دایك بووه، قورئانی پیرۆزیش داویه‌تیه پاڵ مه‌ریه‌م، مه‌ریه‌میش كچی عیمرانه، وعیمرانیش له یه‌عقوبه، یه‌عقوبیش له نوحه، ونوحیش له ئاده‌مه، ئه‌وان ووتیان : ذوریهت و نه‌وه له پیاودا حه‌صر وقتیش ده‌كرێت، داواكارم له به‌ڕێزتان ووته‌ی ڕاست ودروست له‌م باره‌یه‌وه ڕوون بكه‌نه‌وه ؟>
-
1
ئایا عیسای كوڕی مه‌ریم به نه‌وه‌ی ئاده‌م داده‌نرێت له كاتێكدا باوكی نه‌بووه
PDF 528.3 KB 2019-05-02
-
2
ئایا عیسای كوڕی مه‌ریم به نه‌وه‌ی ئاده‌م داده‌نرێت له كاتێكدا باوكی نه‌بووه
DOC 3.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئایا عیسای كوڕی مه‌ریم به نه‌وه‌ی ئاده‌م داده‌نرێت له كاتێكدا باوكی نه‌بووه
هل يعدّ عيسى ابن مريم عليه السلام من بني آدم حيث إنه لا أب له؟
< كردي - كوردي- kurdish >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
ئایا عیسای كوڕی مه‌ریم به نه‌وه‌ی ئاده‌م داده‌نرێت له كاتێكدا باوكی نه‌بووه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كرواه : -
پرسیار : پێش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه كه‌سێكدا كه‌وتومه گفتگۆ و موناقه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌تێك كه گفتۆگۆ هه‌ڵناگرێت، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ئایا عیسای كوڕی مه‌ریه‌م (سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌نه‌وه‌كانی ئاده‌مه، یان وه‌ك ئاده‌م خوای گه‌وره ڕاسته‌خۆ دروستی كردووه، وه‌ڵامی من بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌بوو، عیسا له‌دایك بووه، قورئانی پیرۆزیش داویه‌تیه پاڵ مه‌ریه‌م، مه‌ریه‌میش كچی عیمرانه، وعیمرانیش له یه‌عقوبه، یه‌عقوبیش له نوحه، ونوحیش له ئاده‌مه، ئه‌وان ووتیان : ذوریهت و نه‌وه له پیاودا حه‌صر وقتیش ده‌كرێت، داواكارم له به‌ڕێزتان ووته‌ی ڕاست ودروست له‌م باره‌یه‌وه ڕوون بكه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صهڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
يه‌كه‌م : بێگومان عیسا پێغه‌مبه‌ر (صهڵات وسه‌لامی خوای لێ بێت) كوڕی مه‌ریه‌مه، كه یه‌كێكه له پێغه‌مبه‌ره ( أولو العزم ) ــهكان " ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ش (سڵاوی خوایان لێ بێت) هه‌موویان مرۆڤ بوون، وه هه‌مویشیان له نه‌وه‌كانی ئاده‌من، عیسا (سه‌لامی خوای لێ بێت) ذوریهت و نه‌وه‌ی نوح و ئیراهیمه (سه‌لامی خوایان لێ بێت) له‌م باره‌یه‌شه‌وه هیچ ڕایه‌كی جیاواز نابینین، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ كُلًّا هَدَيْنَا وَنُوحًا هَدَيْنَا مِنْ قَبْلُ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ * وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ كُلٌّ مِنَ الصَّالِحِينَ * وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ﴾ [ إبراهيم : 84-86 ] .
واتا : (له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و مو‌سا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاک‌و پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین) * (هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له پاک و چاکان بوون .
ئه‌مه ده‌قێكی ته‌واو ڕوون وئاشكرایه كه عیسا له نه‌وه و ذوریهتی ئیبراهیم و نوحه (سه‌لامی خوایان لێ بێت) چونكه ئه‌و ڕاناوه‌ی كه له ووته‌ی ( ومن ذریته ) دا هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوح چونكه نزیكترین ووشه‌یه لێوه‌ی، وه ده‌وترێت ئه‌و ڕاناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیبراهیم، چونكه ئایه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ئه‌و ده‌كه‌ن .
ابن كثير (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ڕاڤه و ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌تانه‌دا ووتویه‌تی: " وَفِي ذِكْرِ "عِيسَى"، عَلَيْهِ السَّلَامُ، فِي ذُرِّيَّةِ "إِبْرَاهِيمَ" أَوْ "نُوحٍ"، عَلَى الْقَوْلِ الْآخَرِ دَلَالَةٌ عَلَى دُخُولِ وَلَدِ الْبَنَاتِ فِي ذُرِّيَّةِ الرِّجَالِ ؛ لِأَنَّ "عِيسَى"، عَلَيْهِ السَّلَامُ، إِنَّمَا يُنْسَبُ إِلَى "إِبْرَاهِيمَ" عَلَيْهِ السَّلَامُ بِأُمِّهِ "مَرْيَمَ" عَلَيْهَا السَّلَامُ، فَإِنَّهُ لَا أَبَ لَهُ.
وروى ابْنُ أَبِي حَاتِمٍ عَنْ أَبِي حَرْبِ بْنِ أَبِي الْأَسْوَدِ قَالَ: أَرْسَلَ الْحَجَّاجُ إِلَى يَحْيَى بْنِ يَعْمُر فَقَالَ: بَلَغَني أَنَّكَ تَزْعُمُ أَنَّ الْحَسَنَ وَالْحُسَيْنَ مِنْ ذُرِّيَّةِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، تَجِدُهُ فِي كِتَابِ اللَّهِ ، وَقَدْ قَرَأْتُهُ مِنْ أَوَّلِهِ إِلَى آخِرِهِ فَلَمْ أَجِدْهُ ؟ قَالَ: أَلَيْسَ تَقْرَأُ سُورَةَ الْأَنْعَامِ : (وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِ دَاوُدَ وَسُلَيْمَانَ) حَتَّى بَلَغَ (وَيَحْيَى وَعِيسَى) ؟ قَالَ: بَلَى، قَالَ: أَلَيْسَ عِيسَى مِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ ، وَلَيْسَ لَهُ أَبٌ ؟ قَالَ: صَدَقْتَ .
فَلِهَذَا إِذَا أَوْصَى الرَّجُلُ لِذَرِّيَّتِهِ ، أَوْ وَقَفَ عَلَى ذُرِّيَّتِهِ أَوْ وَهَبَهُمْ ، دَخَلَ أَوْلَادُ الْبَنَاتِ فِيهِمْ " [ تفسير بان كثير ج3/298 ] .
واتا : له ذوریهتی ئیبراهیم یان له ذوریهتی نوح له‌سه‌ر ڕاكه‌ی تریان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوڕی كچه‌كان له نه‌وه و ذوریهتی پیاوانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیسا ( سه‌لامی خوای لێ بێت) نه‌سه‌بی ده‌درێته پاڵ ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێ بێت) به دایكی كه مه‌ریمه ( سه‌لامی خوای لێ بێت) چونكه عیسا باوكی نه‌بووه.
ئه‌بو حاته‌م له باوكی حه‌ربی كوڕی ئه‌بی ئه‌سوه‌ده‌وه ڕیوایه‌تی كردووه، وده‌ڵێت : حه‌جاج ناردی بۆلای یه‌حیای كوڕی یه‌عمور، و پێی ووت : پێم گه‌یشتووه كه تۆ واده‌زانیت حه‌سه‌ن و حوسه‌ین له نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان ( صلی الله علیه وسلم ) ئایا ئه‌مه‌ت له قورئانی پیرۆزدا بینیوه ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی: ئایا سوره‌تی ئهنعامت نه‌خوێندوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه : ( ومن ذریته داود وسلیمان ) تا ده‌گاته ( ویحیی وعیسی ) ؟ ئه‌ویش ووتی به‌ڵێ، ئه‌مجا ووتی : ئایا عیسا له نه‌وه‌ی ئیبراهیم نیه، له‌كاتێكدا باوكیشی نه‌بووه، ئه‌مجا ووتی : ڕاست ده‌كه‌یت .... جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌صیه‌تی كرد بۆ نه‌وه‌كانی، یان شتێكی وه‌قف كرد یان شتێكی به‌خشی پێیان، ئه‌وا بێگومان كوڕی كچه‌كانیشی ده‌چنه ناو ئه‌و وهصیهتهوه ...
پاشان ئاده‌م باوكی مرۆڤایه‌تیه، بێگومان عیسایش سه‌لامی خوای لێ بێت مرڤه ..
له فه‌رمووده‌ی شهفاعهتیشدا هاتووه : { يُحْبَسُ المُؤْمِنُونَ يَوْمَ القِيَامَةِ حَتَّى يُهِمُّوا بِذَلِكَ ، فَيَقُولُونَ: لَوِ اسْتَشْفَعْنَا إِلَى رَبِّنَا فَيُرِيحُنَا مِنْ مَكَانِنَا، فَيَأْتُونَ آدَمَ ، فَيَقُولُونَ: أَنْتَ آدَمُ أَبُو النَّاسِ ... } [ رواه البخاري (7440) ، وفي لفظ له (7516){ أَنْتَ آدَمُ أَبُو البَشَرِ ... }.
واتا : له ڕۆژی دواییدا باوه‌ڕداران ڕاده‌گیرێن تا نیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێك بكه‌ینه تكاكار وشهفاعهتكار لای خوای گه‌وره و له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه ڕزگارمان بكات و ئاسوده بین له‌م جێگایه، پاشان ده‌چن بۆ لای ئاده‌م و پێی ده‌ڵێن : ئه‌ی ئاده‌م تۆ كه باوكی هه‌موو خه‌ڵكیت، لهڕیوایهتێكی تردا هاتوو : ئه‌ی ئاده‌م تۆ كه باوكی هه‌موو مرۆڤه‌كانی ...... " لای خوای گه‌وره شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه له‌م بارودۆخه ڕزگارمان بكات ...... "
دووه‌م :
به‌ڵام خوای گه‌وره كه فه‌رموویه‌تی : ﴿إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ ﴾ [ ال عمران : 59 ] .
واتا : به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).
خوای گه‌وره به‌مه ده‌یه‌وێت به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و بێباوهڕانه بچه‌سپێنێت كه باوه‌ڕیان وایه عیسا كوڕی خوایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕیكه باوكی نه‌بووه، بۆی ڕوون كردنه‌وه كه له‌دایك بوونی عیسا به بێ باوك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌ی و یهكخوای په‌روه‌ردگار، پاك وبێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته به‌رز و بێ وێنه‌یه‌ی كه ئاده‌میشی به بێ باوك و دایك خه‌لق كردووه ...
ابن كثیر (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : " ﴿إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ﴾ فِي قُدْرَةِ اللَّهِ تَعَالَى حَيْثُ خَلَقَهُ مِنْ غَيْرِ أَبٍ ﴿كَمَثَلِ آدَمَ﴾ فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى خَلَقَهُ مِنْ غَيْرِ أَبٍ وَلَا أُمٍّ، بَلْ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ. وَالَّذِي خَلَقَ آدَمَ قَادِرٌ عَلَى خَلْقِ عِيسَى بِطَرِيقِ الْأَوْلَى وَالْأَحْرَى، وَإِنْ جَازَ ادِّعَاءُ الْبُنُوَّةِ فِي عِيسَى بِكَوْنِهِ مَخْلُوقًا مِنْ غَيْرِ أَبٍ ، فَجَوَازُ ذَلِكَ فِي آدَمَ بِالطَّرِيقِ الْأَوْلَى ، وَمَعْلُومٌ بِالِاتِّفَاقِ أَنَّ ذَلِكَ بَاطِلٌ ، فَدَعْوَاهَا فِي عِيسَى أَشَدُّ بُطْلَانًا وَأَظْهَرُ فَسَادًا ، وَلَكِنَّ الرَّبَّ عَزّ وَجَلَّ، أَرَادَ أَنْ يُظْهِرَ قُدْرَتَهُ لِخَلْقِهِ ، حِينَ خَلَق آدَمَ لَا مِنْ ذَكَرٍ وَلَا مِنْ أُنْثَى ؛ وَخَلَقَ حَوَّاءَ مِنْ ذَكَرٍ بِلَا أُنْثَى ، وَخَلَقَ عِيسَى مِنْ أُنْثَى بِلَا ذَكَرٍ كَمَا خَلَقَ بَقِيَّةَ الْبَرِيَّةَ مَنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى ، وَلِهَذَا قَالَ تَعَالَى فِي سُورَةِ مَرْيَمَ: ( وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ) واتا: خوای گه‌وره كاتێك ده‌فه‌رموێت ﴿ إن مثل عیسی عند الله ﴾ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره كه عیسای به‌بێ باوك وه‌ك ئاده‌م دروستكردووه، كه ئاده‌می به‌بێ باوك و داكیش دروستكردووه، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو له گڵیش دروستی كردووه، و پاشان فه‌رمانی كرد كه ببه ئه‌ویش بوو، ئه‌وه‌شی كه ئاده‌می دروستكرد بێگومان به ئه‌ولاتر ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌یه كه عیسا به‌بێ باوك دروست بكات، ئه‌گه‌ر بێت‌و دروست بێت بانگه‌شه بۆ عیسا كه بكرێت كه كوری خوایه، ده‌بوو به ئه‌ولاتر بۆ ئاده‌م دروستر بوایه چونكه ئاده‌م به‌بێ باوك و دایكیش خوا خه‌لقی كردووه، بێگومان هه‌موان ده‌زانین ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش قسه‌یه‌كی پڕوپوچ و به‌تاڵه، بۆیه بانگهشهكهش بۆ عیسا به‌تاڵ تر و نادروستره، به‌ڵام خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لات و قودره‌تی خۆی بۆ دروستكراوه‌كانی خۆی ڕوون وئاشكرا بكات، كه ئاده‌می نه له نێر و نه له‌مێ دروستكردووه، وه دایكه حهوایشی له نێر دروست كردووه به بێ مێ، وه عیساشی له مێیه‌ك دروستكردووه به‌بێ نێر، هه‌روه‌ك چۆن ته‌واوی مرڤهكانی تری له نێر ومێیه‌ك دروستكردووه، بۆیه له دواییدا فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِلنَّاسِ ﴾ [ مريم : 21 ] ئه‌مه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه و به‌ڵگه بیت بۆ خه‌ڵكی ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...
پۆڵینه زانستیه‌كان:
Follow us: