حوكمی ته‌كفیر كردنی كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: «ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌خوێنه‌وار گوێی له‌كه‌سێك بوو جنێوی به‌خوای گه‌وره یان به‌دین وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا دروسته ته‌كفیری بكات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆلای زانایان؟».
- 1
حوكمی ته‌كفیر كردنی كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه
PDF 156.8 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی ته‌كفیر كردنی كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ته‌كفیر كردنی كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم تكفير الشخص من قِبل عوام الناس ﴾
« باللغة الكردية »
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی ته‌كفیر كردنی كه‌سێك له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه
پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نه‌خوێنه‌وار گوێی له‌كه‌سێك بوو جنێوی به‌خوای گه‌وره یان به‌دین وپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا دروسته ته‌كفیری بكات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆلای زانایان ؟
وه‌ڵام : الحمد لله .
یه‌كه‌م : گومانی تێدا نییه جنێودان به خوای گه‌وره (خوا په‌نامان بدات) یان جنێودان به پێغه‌مبه‌ر و دین (خوا په‌نامان بدات) كوفر وبێباوه‌ڕی گه‌وره‌یه، وهه‌ركه‌سێك كارێكی وابكات ئه‌وه كوفرێكی گه‌وره‌یه وكافر بووه و له‌دین ده‌رچووه، وئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بمرێت وته‌وبه‌ی لێ نه‌كات ئه‌وه ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه وبه‌هه‌میشه‌ی تێیدا ده‌مێنێته‌وه .
شێخ ابن بازیش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت : " زانایان هه‌موویان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك موسڵمانێك جنێو وقسه‌ی به‌دین ووت، یان له شه‌ئنی دینی كه‌مكرده‌وه، یان جنێوی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا یان له‌نرخ وبه‌های كه‌مكرده‌وه، یان گاڵته‌ی پێكرد، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه له‌دین وه‌رگه‌ڕاوه و پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه، وخوێن و ماڵی حه‌ڵاڵه .. {سه‌رچاوه : " فتاوى نور على الدرب " لابن باز (ص 139)} ..
وه پرسیاریش كرا له شێخ ابن جبرین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه جنێو وقسه‌ی به خوا وبه‌دین ووت ؟ ئه‌ی كه‌فاره‌ته‌كه‌ی چیه ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سه ژنی هه‌یه، ئایا ژنه‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه ولێ‌ی حه‌رام ده‌كرێت، یان پێ ته‌ڵاق ده‌درێت ؟
له‌وه‌ڵامدا شێخ ابن جبرین ووتی : گومانی تێدا نییه ئه‌وه پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه له‌دین. وكافر بوونیشه به‌خوای گه‌وره، وئه‌و كه‌سه‌ش له‌ئاینی ئیسلامدا ده‌بێت بكوژرێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی نه‌كرد، وه ژنه‌كه‌یشی پێ ته‌ڵاق ده‌درێت و هه‌موو صڵه ڕه‌حمێكیشی به خزمه‌كانیه‌وه ده‌بچڕێت، به‌شێوه‌یه‌ك نه ئه‌و میرات له‌وان ده‌بات ونه ئه‌وانیش میرات له‌و ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌وبه‌ی كرد و په‌شیمان بوویه‌وه و داوای لێ‌خۆش بوونی كرد ودانی نا به‌تاوان وگوناهه‌كه‌یدا، ئه‌وه خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێوه‌رده‌گرێت، ئه‌و كاته ئه‌توانێت ژنه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر عیده‌كه‌ی ته‌واو نه‌بوو بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیده‌كه‌ی ته‌واو بوو بوو، ئه‌وه ئه‌و كاته ژنه‌كه‌ی خاوه‌نی خۆیه‌تی وپیاوه‌كه‌ی ناتوانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه، {سه‌رچاوه : "فتاوى إسلامية" (3 /533) }
دووه‌م : ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی به‌صه‌راحه‌ت گوێی له‌كه‌سێكی تر بوو كه جنێو وقسه‌ی به‌خوای گه‌وره ووت، یان به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌به‌رده‌ستدا بوو له‌سه‌ر ئه‌و جنێودانه، ئه‌وه هیچ شتێكی تێدا نییه كه خۆی باوه‌ڕی وا بێت كه ئه‌و كه‌سه كافر بووه، ئه‌مه‌ش خراپترین وگه‌وره‌ترین جنێوه، كه‌سێكی شێت و نه‌فام وسه‌رلێشێواو نه‌بێت كارێكی له‌و شێوه‌یه ناكات، به‌راستی سووكێتی وڕسواییه بۆ كه‌سێك سوكایه‌تی به مه‌قام و پله‌وپایه‌ی خوای گه‌وره (جل جلاله) بكات .
ئه‌م جۆره له‌جنێو وقسه ووتن به‌خوا وبه‌دین و به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله ععلیه وسلم) له‌مه‌سائله شاراوه‌كان نییه تاوه‌كو پێویستی به حوكمی زانایان و لێكۆڵینه‌وه و ئیجتهادی ئه‌وان هه‌بێت، به‌ڵكو مه‌سئه‌له‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه هه‌موو كه‌سێكی زانا و جاهلیش حوكمه‌كه‌ی ئه‌زانێت، وبگره بچوك و گه‌وره‌یش به‌كارێكی خراپ و قێزه‌ونی ئه‌زانن .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، پێویسته بۆ ئینكاری كردن وڕێگری كردن له‌وه‌ها كارێك مه‌به‌سته و مه‌قصه‌ده شه‌رعیه‌كان ڕه‌چاو بكرێن، ئه‌ویش نه‌هێشتنی ئه‌و خراپه و مونكه‌ره‌یه، به‌جۆرێك هه‌وڵبدرێت كه ته‌وبه به‌و كه‌سه بكرێت كه كوفره‌كه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر له‌دینیش پاشگه‌ز بووبێته‌وه و له ئیسلامیش ده‌رچوبێت، داوای ته‌وبه لێ كردن له (مرتد : پاشگه‌ز بووه‌وه له‌دین) شتێگی ئاشكرایه له‌ئیسلامدا، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدرێت وئامۆژگاری ئه‌و كه‌سه بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا بگونجێت، و ئه‌و كاره خراپ وقێزه‌ونه‌ی بۆ ڕوون بكرێته‌وه كه تێی كه‌وتووه، وه به‌پێی حاڵی ئه‌و كه‌سه مۆڵه‌تی بدرێت و ڕێگای شه‌رعی شیاوی له‌گه‌ڵدا بگیرێته به‌ر .
زانایانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه وفه‌توادان له‌م باره‌یه‌وه ووتویانه :
جنێو وقسه ووتن به‌دین (خواپه‌نامان بدات) كوفرێكی دیار وئاشكرایه به‌پێی ده‌قه‌كان وكۆده‌نگی زانایان، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ) قُلۡ أَبِٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ وَرَسُولِهِۦ كُنتُمۡ تَسۡتَهۡزِءُونَ )٦٥( لَا تَعۡتَذِرُواْ قَدۡ كَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡۚ ( {التوبة :65 - 66} واته : پێیان بڵێ: ئایا گاڵته‌تان به‌خواو ئایه‌ته‌كانی و، به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردبوو؟ واته: هه‌ر ووته‌یه‌كی كوفر‌و ناشیرین و ناقۆڵا له‌ده‌م ده‌رچێت، بێگومانه مرۆڤی پێ كافر ده‌بێت )٦٥( بڵێ: بڕوبیانووی بێجێ مه‌هێننه‌وه، چونكه پاش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕتان هێنا، كافربوون )٦6( ..... بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سه ئامۆژگاری بكرێت و وه ئاگا بهێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌مته‌وه هات و په‌شیمان بوویه‌وه و ته‌وبه‌ی كرد ئه‌وه سوپاس بۆ خوا زۆرباشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌مته‌وه نه‌هات و ته‌وبه‌ی نه‌كرد، ئه‌وه نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه جنێو وقسه به‌دین ده‌ڵێت سه‌لامی لێ بكرێت، و وه‌ڵامی سه‌لامیشی بدرێته‌وه، وه نابێت وه‌ڵامی ده‌عوه‌تی بدرێته‌وه، وه واجبه قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت وهامۆشو سه‌ردانی نه‌كرێت وهه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵدا ببچڕێنرێت، هه‌تاوه‌كو ته‌وبه ده‌كات یان حوكمی كوشتنی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ست و لێپرسراوی موسڵمانانه‌وه به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ده‌كرێت، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت : « من بدل دينه فاقتلوه » {أخرجه البخاري في صحيحه (3017)} واته : هه‌ركه‌سێك له‌دین وه‌رگه‌ڕا و پاشگه‌ز بوویه‌وه بیكوژن " {سه‌رچاوه : "فتاوى اللجنة الدائمة" (2/12) }
شێخ محمد صاڵح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی :
مرۆڤ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد له‌تاوان وگوناهه‌كانی ئه‌گه‌ر ئه‌و گوناهه جنێو وقسه ووتنیش بێت به دین ئه‌وه ته‌وبه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بیت كه باسمانكرد، ئه‌بێت بزانرێت جاری واهه‌یه ووته‌یه‌ك یان ووشه‌یه‌ك خۆی له‌خۆیدا كوفر وبێباوه‌ڕیه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و قسه‌ی كردووه كافر ناكرێت ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی ڕێگرێك كه ڕێگر ده‌بێت له‌حوكم دان به‌سه‌ریدا به‌كوفر، ئه‌م پیاوه‌یش كه باسی خۆی ده‌كات كه‌گوایه جنێو و قسه‌ی به‌دین ووتووه له‌كاتی توڕه‌ییدا، ئه‌وه پێی ده‌ڵێین : ئه‌گه‌ر ئه‌و ووته كوفریه له‌كاتی تووڕه‌ییه‌كی زۆردا بووبێت به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌تزانیبێت چیت ووتووه یان تۆ له‌سه‌ر زه‌ویت یان له‌ئاسمانیت، له‌و كاته‌دا وته‌یه‌كت له‌ده‌م ده‌رچووبێت كه بێ ئاگا بووبیت لێی ونه‌تزانیبێت ماناكه‌ی چییه، ئه‌م ووته‌و گوفته حوكمی نییه وحوكمی پاشگه‌ز بوو له‌دین به‌سه‌رتدا نادرێت، چونكه ئه‌وه ووته وقسه‌یه‌كه به‌بێ مه‌به‌ست و ئیراده له‌ده‌مت ده‌رچووه، وه هه‌ر ووته‌و گوفتێكیش به‌بێ مه‌به‌ست و ئیراده له‌ده‌م ده‌رچوو ئه‌وه خوای گه‌وره به‌تاوانی نانوسێت ولێت ناگرێت، خوای گه‌وره‌یش فه‌رموویه‌تی: ) لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ( {البقرة :225} واته : خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت وله‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره .{سه‌رچاوه : " فتاوى نور على الدرب" (24/2) } .
خوای گه‌وره‌یش له‌هه‌مووان زانا وشاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: