ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سێك بۆ كردنی زه‌وێك به‌ دانه‌وێڵه‌ زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر كێیه

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: من وكه‌سێكی تر ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پارچه‌ زه‌ویه‌كم هه‌بوو بیده‌مێ بیكات به‌دانه‌وێڵه‌ له‌به‌رامبه‌ردا (ده‌یه‌كی) به‌رهه‌مه‌كه‌یم بداتێ، پاش ئه‌وه‌ی دروێنه‌ی كرد، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌له‌سه‌ری ڕێكه‌وتبووین وه‌رمگرت لێی، ئایا ده‌بێت من زه‌كاتی خۆم بده‌م، یان ئه‌و ده‌بێت هه‌موو زه‌كاته‌كه‌ له‌به‌شه‌كه‌ی خۆی بدات ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ڕێكهوت لهگهڵ كهسێك بۆ كردنی زهوێك به دانهوێڵه زهكاتهكهی لهسهر كێیه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحهمهد صاڵح المنجد

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    سایتی (ئیسلام پرسیار ووهڵام)

    2012 - 1433

    ﴿ شارك رجلاً في زراعة أرض فعلى من تجب الزكاة ‏﴾

    « باللغة الكردية »

    محمد صالح المنجد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    موقع الإسلام سؤال وجواب

    2012 - 1433

    ڕێكهوت لهگهڵ كهسێك بۆ كردنی زهوێك به دانهوێڵه زهكاتهكهی لهسهر كێیه

    پرسیار : من وكهسێكی تر ڕێكهوتین لهسهر ئهوهی كه پارچه زهویهكم ههبوو بیدهمێ بیكات بهدانهوێڵه لهبهرامبهردا (دهیهكی) بهرههمهكهیم بداتێ، پاش ئهوهی دروێنهی كرد، ئهو بهشهی كهلهسهری ڕێكهوتبووین وهرمگرت لێی، ئایا دهبێت من زهكاتی خۆم بدهم، یان ئهو دهبێت ههموو زهكاتهكه لهبهشهكهی خۆی بدات ؟

    وهڵام : الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، وعلی آله وصحبه وسلم.

    ئهگهر هاتوو ئهو بهشهی خۆت گهشته ڕاده (نصاب) ی واجب بوونی زهكات ئهوه واجبه لهسهرت زهكاتهكهی دهربكهیت، خۆ ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی كه زهویهكهی كردووه به دانهوێڵه زهكاتی ههمووی دهركردبوو پێش ئهوهی بهشهكهی خۆتت بداتێ، ههر ئهوهنده بهسه وپێویست ناكات تۆیش جارێكی تر زهكاتهكهی دهربكهیتهوه، بهڵام ئهگهر پاش ئهوهی بهشهكهی خۆتی تهسلیم كردیت تهنها زهكاتی بهشهكهی خۆیی دهركردبوو، ئهوا واجبه تۆیش زهكاتی بهشهكهی خۆت دهربكهیت ئهگهر گهشته ڕاده (نصاب) ی واجب بوونی زهكاتی دانهوێڵه، چونكه ئهو بهشه ئهو كاته بووه به موڵكی تۆ كه زهكاتی تێدا واجب بووه، ئهویش كاتی ڕهق بوونی دانهوێڵهكهیه، تهنها ئهوهنده ههیه بهشهكهی تۆیش لهناو بهشهكهی ئهودابووه دوای دروێنهكردنی. بزانه ڕاده (نصاب) ی واجب بوونی زهكاتیش لهدانهوێڵهدا سێ صهد صاعه به صاعی سهردهمی پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم) ههر صاعێكیش چوار مشته بهمشتی كهسێكی ئاسایی .

    خوای گهوره زاناو شارهزاتره .

    "المنتقى من فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (2/292)