ئه‌و كه‌سه عه‌دله كێیه كه متمانه به‌شاهیدیه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه له‌یه‌كێك له وه‌ڵامی په‌رسیاره‌كانتاندا خوێندومه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن بۆ ئیثباتكردنی مانگی ڕه‌مه‌زان متمانه به‌شاهیدی بینینی كه‌سێكی عه‌دلی خاوه‌ن ثقه ئه‌كرێت. ئایا كێ ئه‌و كه‌سه عه‌دله‌یه ؟
- 1
ئه‌و كه‌سه عه‌دله كێیه كه متمانه به‌شاهیدیه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان
PDF 194.3 KB 2019-05-02
- 2
ئه‌و كه‌سه عه‌دله كێیه كه متمانه به‌شاهیدیه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئه‌و كه‌سه عه‌دله كێیه كه متمانه
به‌شاهیدیه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ من هو العدل المأخوذ بقوله في رؤية الهلال ؟ ﴾
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ئه‌و كه‌سه عه‌دله كێیه كه متمانه
به‌شاهیدیه‌كه‌ی ده‌كرێت بۆ بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان ؟
پرسیار : له‌یه‌كێك له وه‌ڵامی په‌رسیاره‌كانتاندا خوێندومه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن بۆ ئیثباتكردنی مانگی ڕه‌مه‌زان متمانه به‌شاهیدی بینینی كه‌سێكی عه‌دلی خاوه‌ن ثقه ئه‌كرێت. ئایا كێ ئه‌و كه‌سه عه‌دله‌یه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله :
عه‌دل له زمانه‌وانیدا مه‌به‌ست پێی ڕاست وڕێكه، كه پێچه‌وانه‌ی لاری وناڕێكیه .
له‌شه‌رعیشدا مه‌به‌ست له‌عه‌دل : ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌واجباته‌كان به‌جێ بهێنێت، و گوناهی گه‌وره نه‌كات، و له‌سه‌ر گوناهی بچوكیش به‌رده‌وام نه‌بێت .
مه‌به‌ست له‌به‌جێهێنانی واجباته‌كانیش ئه‌وه‌یه كه فه‌رزه‌كان جێ به‌جێ بكات، وه‌ك پێنج نوێژه فه‌رزه‌كه .
وه مه‌به‌ستیش له نه‌كردنی گوناهه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه دوو زمانی نه‌كات وقسه نه‌هێنێ و ببات، یان خه‌ریكی غه‌یبه‌ت كردن نه‌بێت، یان خه‌ریكی سو‌و خواردن وئازاردانی دایك وباوك و كۆمه‌ڵێك گوناهی گه‌وره‌ی تر نه‌بێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له‌عه‌داله‌ت به‌مه‌رج گیراوه، پێویسته هه‌ندێك مه‌رجی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، له‌وانه ده‌بێت چاوی به‌هێز بێت، تاوه‌كو خه‌ڵكی به‌ڕاستی بزانن له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت مانگم بینیوه، چونكه ئه‌گه‌ر چاوی له‌بینیندا لاواز بێت، ئه‌وه ئه‌و كاته شاهیدیه‌كه‌ی لی وه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌ر چی كه‌سێكی عه‌دلیش بێت، چونكه ئه‌گه‌ر چاوی لاواز بێت و بڵێ مانگم بینیوه، خه‌ڵكی متمانه به شاهیدیه‌كه‌ی ناكه‌ن .
به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌مه، خوای گه‌وره به‌هێزی و ئه‌مانه‌تی به یه‌كێك له پشتگیری وبه‌هێزی هه‌مو كارێك داناوه، له‌چیرۆكی موسی (علیه السلام) و ئه‌و كه‌سه‌ی له مه‌دیه‌ن چوو بۆلای، خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی یه‌كێك له‌كچه‌كانیه‌وه ئه‌فه‌رموێت : ﴿ قَالَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسۡتَٔۡجِرۡهُۖ إِنَّ خَيۡرَ مَنِ ٱسۡتَٔۡجَرۡتَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡأَمِينُ﴾ [القصص:26] واته : یه‌كێك له‌كچه‌كان وتی: بابه! (موسی) به كرێی بگره بۆ خزمه‌ت و له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كان، به‌راستی چاكترین ره‌نجبه‌ر كه تۆ به‌كرێی بگریت، ده‌بێ دووسیفه‌تی تیابێت: یه‌كه‌م: به‌هێزو به‌توانا بێت بۆپاراستنی ئاژه‌ڵه‌كان. دووه‌م: ئه‌مین و ده‌س پاك و جێی باوه‌ڕبێت 'خیانه‌ت له ئه‌نجامدانی ئیشه‌كانیدا نه‌كات .
ئه‌و عفریته‌یش كه ووتی به سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت) من كۆشكه‌كه‌ی به‌لقیست بۆ ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی له‌جێگای خۆت هه‌ڵبسیته‌وه، دوو سیفه‌تی دایه پاڵ خۆی، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَإِنِّي عَلَيۡهِ لَقَوِيٌّ أَمِين﴾ [النمل: 39] واته : وه من بۆ ئه‌وكاره به هێزو ده‌ست پاكم، ئاماده‌م هه‌روه‌كو خۆی بێهێنمه به‌رده‌ستت .
بۆیه ئه‌م دوو وه‌صفه دوو ڕوكنی به‌هێزن بۆ هه‌موو كارێك، به شاهیدی وه‌رگرتنیشه‌وه { الشرح الممتع 6/323 للاستزادة انظر الموسوعة الفقهية 30/5 ط الكويت } .
خوای گه‌وره له‌هه‌مووان زاناتره وشاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: