ده‌نگدان به‌پاڵێوراوێكی ناموسڵمان له‌هه‌ڵبژاردندا
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگم به‌پاڵێوراوێكی ناموسلمان دا، له‌كاتێكدا كه‌سێكی موسڵمانیش خۆی پاڵاوت بوو وڕه‌كابه‌ری ئه‌و بوو، ئایا ئه‌وه‌ی من كردومه دژی ڕێنمایی و ته‌عالیمه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ؟
- 1
ده‌نگدان به‌پاڵێوراوێكی ناموسڵمان له‌هه‌ڵبژاردندا
PDF 189 KB 2019-05-02
- 2
ده‌نگدان به‌پاڵێوراوێكی ناموسڵمان له‌هه‌ڵبژاردندا
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ده‌نگدان به‌پاڵێوراوێكی ناموسڵمان له‌هه‌ڵبژاردندا
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
صوّت في انتخابات الرئاسة لمرشح غير مسلم
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ده‌نگدان به‌پاڵێوراوێكی ناموسڵمان له‌هه‌ڵبژاردندا
پرسیار : له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگم به‌پاڵێوراوێكی ناموسلمان دا، له‌كاتێكدا كه‌سێكی موسڵمانیش خۆی پاڵاوت بوو وڕه‌كابه‌ری ئه‌و بوو، ئایا ئه‌وه‌ی من كردومه دژی ڕێنمایی و ته‌عالیمه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله .
دورست نییه كه‌سێكی ناموسڵمان بپاڵێورێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی وده‌نگی پێ بده‌یت، له‌كاتێكدا كه موسڵمانێك خۆی هه‌ڵبژارد بێت، چونكه باڵاده‌ستی وویلایه‌تی بێباوه‌ڕان به‌سه‌ر موسڵماناندا كارێكی حه‌رام وقه‌دغه‌كراوه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا ﴾ [النساء :141] واته : دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن، به‌مانایه‌كی تر : له‌م دنیایه‌شدا هه‌رگیز نابێ موسڵمانان ژێر ده‌سته‌ی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕان بن وحوكم و یاسای ئه‌وان جێبه‌جێ بكه‌ن .
له مه‌وسوعه‌ی فیقهی (به‌رگی 6/لاپه‌ڕه 218) باسی مه‌رجه‌كانی پێشه‌وا وئیمامی موسڵمانان كراوه : مه‌رجه‌كانی ئیمامه‌ت وپێشه‌وایه‌تی موسڵمانان ، زانایان چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه : له‌وانه‌یش كه هه‌موولایه‌كیان یه‌كڕان له‌سه‌ری، وهه‌ندێكیشان جیاوازن تێیدا :
ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه یه‌كڕان تێیدا بریتین له :
1) ئیسلام : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلام مه‌رجی دروستی شاهیدی دانه، له‌كاتێكدا كه ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی موسڵمانان له شاهیدی دان گرنگتر وگه‌وره‌تره، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا ﴾ ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تیكردنی موسڵمانان وه‌ك ابن حزم ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین ڕێگایه، بۆیه ده‌بێت موراعاتی حاڵی موسڵمانانی تێدا بكرێت .
2) خاوه‌ن ته‌كلیف بێت، كه ژیری وباڵغی ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆیه وویلایه‌ت وپێشه‌وایه‌تی مناڵ وشێت دروست نییه، چونكه ئه‌وان خۆیان له‌ژێر وویلایه‌تی ولێپرسراویه‌تی خه‌ڵكی تردان، بۆیه كاری موسڵمانان نادرێته ده‌ستیان .
3) نێر بێت، واته لێپرسراویه‌تی ئافره‌تان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ووڵات دروست نییه، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : « لن يفلح قوم ولوا أمرهم امرأة» واته : هیچ گه‌لێك سه‌رفراز نابێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك لێپرسراویان بێت، چونكه ئه‌م مه‌نصه‌ب وپله‌وپایه‌یه كاری گه‌وره وترسناك له‌خۆده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ سروشتی ئافره‌تدا ناگونجێت، وناتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت، چونكه پێشه‌وای موسڵمان هه‌ندێك جار خۆی سه‌رۆكایه‌تی سوپا‌و جه‌نگ ده‌كات، ئه‌مه‌ش كارێكی قورس وگرانه وبه‌ئافره‌ت ناكرێت .
4) خاوه‌ن توانا وده‌سه‌ڵات بێت : ئه‌گه‌ر به‌یارمه‌تی كه‌سانی تریش بێت، مه‌به‌ست له‌توانایش ئازایه‌تی وجورئه‌ت وبه‌ده‌مه‌چوونی موسڵمانانه، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت هه‌ستێت به‌ڕاپه‌ڕاندنی كاری ڕامیاری وجه‌نگ وجێ به‌جێكردنی حدوده‌كانی ئیسلام وپارێزگاری كردن له‌سنووری ئومه‌تی ئیسلامی .
5) ئازادبێت، واته ئیمامه‌ت وپێشوایه‌تی به‌نده دروست نییه، چونكه به‌نده خۆی له‌خزمه‌تی گه‌وره‌كه‌یایه‌تی .
6) سه‌لامه‌تی گشت حه‌واس وئه‌ندامه‌كانی، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر نوقسان بن ده‌بنه ڕێگر له‌ڕاپه‌راندنی كاروباره‌كانیدا، ئه‌م مه‌رجانه ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ری .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیاركرا له شێخ عبد الله بن جبرین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) : ئایا حوكمی به‌شداریكردنی موسڵمانان چیه له‌حومكدا، یان حوكمی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاتێك چیه ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی : دروست نییه بۆ موسڵمان به‌شداری كارێك بكات كه مه‌عنه‌ویاتی بێباوه‌ڕان به‌رزبكاته‌وه، یان كه‌سێكی بێباوه‌ڕ هه‌ڵبژێرێت وكاروباری گشتی موسڵمانان وغه‌یری ئه‌وانیش بگرێته ده‌ست، چونكه ئه‌مه ئه‌چێته چوارچێوه‌ی خۆشه‌ویستی و موالات وسه‌رخستن وپشتگیری كردنی بێباوه‌ڕانه‌وه، خوای گه‌وره‌یش هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئێمه وبێباوه‌ڕاندا بچڕاندووه، ئه‌گه‌ر خزم وكه‌سوكاری خۆیشیان بن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ ﴾ واته : باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شداریكردنی موسڵمانان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا زوڵم وسته‌می له‌سه‌ر موسڵمانان سووك ده‌كرد، یان وازهێنان له‌كاربه‌ده‌ستی ولێپرسراویه‌تی به‌گشتی ده‌بووه هۆی زه‌ره‌ر وزیان وبه‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كاری موسلمانان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه‌یانده‌توانی بۆخۆیان جیاببنه‌وه وكیان وسه‌رۆكێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، ئه‌وه له‌م حاله‌ته‌دا دروسته بۆ موسڵمان به‌م نیه‌ته‌وه به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم وسته‌م وبه‌رته‌سك كردنه‌وه كه له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌یه سووكی بكات، چونكه ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ نه‌توانێت هه‌مووی جێ به‌جێ بكات، نابێت واز له‌هه‌موویشی بهێرێت، گومان له‌وه‌شدا نییه هه‌ندێك خراپه وشه‌ڕ هه‌یه سووك تره له‌هه‌ندێكی تری.
به‌ڵام به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌سێكی موسڵمان كه‌سێكی بێباوه‌ڕ هه‌ڵبژێرێت وده‌نگی پێ بدات، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، چونكه ئه‌م ده‌نگدانه خۆی له‌خۆیدا مانای دان نانه به‌وه‌ی ڕازی بیت كه‌سێكی بێباوه‌ڕ لێپرسراوی موسڵمانان بێت، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
به‌م شێوه‌یه برام بزانه ئه‌وه‌ی جه‌نابت كارێكی خراپه و هه‌ڵه‌ت كردووه كه ده‌نگت به كه‌سێكی بێباوه‌ڕ داوه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا كه‌سێكی موسڵمان خۆی نه‌پاڵاوت بوو، له‌هه‌مان كاتدا موسڵمانان وایان ده‌بینی كه ده‌نگدان به‌كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانانی تێدایه، له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ ئیشكالێكی تیدا نییه ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرن كه‌سوودی ده‌بێت بۆ ئه‌هلی ئیسلام، یان زیانی كه‌متر ده‌بێت له‌پاڵێوراوێكی تری بێباوه‌ڕ ..
خوای گه‌وره هه‌مو لایه‌ك موه‌فق بكات ..