ئایا ده‌ستی كرێچی ده‌ستێكی ئه‌مانه‌ته‌ یان ده‌ستێكی زه‌مانه‌ته‌ ؟

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك به‌كرێ ده‌گرێت، ئه‌و شته‌ی لایه‌تی وه‌ك ئه‌مانه‌ت له‌ده‌ستیایه‌تی، یان به‌ زه‌مانه‌ت لایه‌تی ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا ده‌ستی كرێچی ده‌ستێكی ئه‌مانه‌ته‌ یان ده‌ستێكی زه‌مانه‌ته‌ ؟

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    هل يد المستأجر والمكتري يد أمانة أم يد ضمانة ؟

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئایا ده‌ستی كرێچی ده‌ستێكی ئه‌مانه‌ته‌ یان ده‌ستێكی زه‌مانه‌ته‌ ؟

    پرسیار : ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك به‌كرێ ده‌گرێت، ئه‌و شته‌ی لایه‌تی وه‌ك ئه‌مانه‌ت له‌ده‌ستیایه‌تی، یان به‌ زه‌مانه‌ت لایه‌تی؟

    وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه وسلم ڕای ڕاست ودروست لای زانایان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك به‌كرێ ده‌گرێت ده‌ستێكی ئه‌مانه‌ته‌، چونكه‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ متمانه‌ وباوه‌ڕی پێكردووه‌ وئه‌و شته‌ یان ئه‌و ماڵه‌ی به‌كرێ پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سوودی لێ وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر كرێیه‌ك كه‌ پێی ئه‌دات .

    بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ووشترێكی گرت به‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك سواری ببێت، یان مه‌ڕێكی به‌كرێ گرت بۆ شیره‌كه‌ی، یان گایه‌كی به‌كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی جووتی پێ بكات، یان جلوبه‌رگێكی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ری بكات، یان شمشێرێك بۆ ئه‌وه‌ی جیهادی پێ بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و شته‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ گرتوویه‌تی به‌كرێ له‌وكاته‌دا به‌كاری ده‌هێنێت تیاچوو یان خراپ بوو، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردبوو له‌پاراستنی، یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و شته‌ی به‌كار هێنابوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ زامنی ئه‌و شته‌ نییه‌ و له‌سه‌ری واجب نییه‌ كه‌ ئه‌و شته‌ بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ بكڕێته‌وه‌ یان نرخه‌كه‌ی بداته‌وه‌ .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌مته‌رخه‌می كردبوو، بۆنموونه‌ ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی به‌كرێی گرتووه‌ له‌سه‌ره‌ ڕێگایه‌ك دایینا و دزرا، یان له‌نزیك ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی كه‌ به‌كرێی گرتووه‌ ئاگرێكی كرده‌وه‌، یان ئه‌و مه‌ڕه‌ی لای بوو بۆ شیره‌كه‌ی نه‌یخسته‌ په‌چه‌ و (گه‌وڕی ئاژه‌ڵ) وده‌رگای له‌سه‌ر دانه‌خست و دزرا یان گورگ خواردی، یان عه‌له‌ف و كا وجۆی پێ نه‌دا تاوه‌كو مردار بوویه‌وه‌، له‌م كاتانه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی شته‌كه‌ی به‌كرێ گرتووه‌ ده‌بێته‌ زامنی و واجبه‌ له‌سه‌ری كه‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ فه‌وتاوه‌ یان له‌ناوچووه‌ بۆی بكڕێته‌وه‌ یان نرخه‌كه‌ی بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ داوای نرخه‌كه‌ی كرده‌وه‌ .

    به‌ڵام ئه‌بێت بزانین ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك یان كه‌لوپه‌لێك یان هه‌رشتێك له‌كه‌سێك ئه‌خوازێت ( ئیستعاره‌ی ده‌كات) یان داگیری ده‌كات لێی، ئه‌وه‌ له‌هه‌موو كاتێكدا ده‌بێته‌ زامنی ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی لای بوه‌ فه‌وتا ویان تیاچوو، چونكه‌ ده‌ستی ئه‌م دوو كه‌سه ده‌ستی زامنن،‌ زانایانیش ووتویانه‌ ( ید المسعیر والغاضب فإنهما ید ضمانة) .

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره‌ .

    له‌لایه‌ن : شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان