حوكمی دانانی به‌شێ له‌ قازانج بۆ كرێكارێك كه‌ به‌تایبه‌ت كار بۆ كه‌سێك بكات

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ ئه‌و كرێكاره‌ی كه‌ به‌تایبه‌ت كار بۆ كه‌سێك ده‌كات دروسته‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ڕێك بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی بریتی بێت له‌به‌شێكی ئه‌و قازانجه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی دانانی به‌شێ له‌ قازانج بۆ كرێكارێك كه‌ به‌تایبه‌ت كار بۆ كه‌سێك بكات

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    حكم وضع نسبة من الربح للأجير الخاص إذا جد في العمل

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی دانانی به‌شێ له‌ قازانج بۆ كرێكارێك كه‌ به‌تایبه‌ت كار بۆ كه‌سێك بكات

    پرسیار : ئایا دروسته‌ ئه‌و كرێكاره‌ی كه‌ به‌تایبه‌ت كار بۆ كه‌سێك ده‌كات دروسته‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ڕێك بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی بریتی بێت له‌به‌شێكی ئه‌و قازانجه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت .

    وه‌ڵام : مه‌به‌ست له‌كرێكاری تایبه‌ت، ئه‌و كرێكاره‌یه‌ كه‌ لای كه‌سێك ئیش ده‌كات و سوود ونه‌فعی كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا كرێیه‌كی ڕۆژانه‌ یان مانگانه‌ وه‌رده‌گرێت، وخاوه‌ن كاره‌كه‌ی ناهێڵێت ئیش وكار بۆ كه‌سێكی تر بكات .

    بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی بازرگانی بوو، ئه‌و كرێكاره‌ی له‌سه‌ر دووكانه‌كه‌ی دانا بۆ ئه‌وه‌ی شتی بۆ بفرۆشێت، یان به‌كرێی گرتبێت وه‌ك پیشه‌كارێك بۆ نموونه‌ وه‌ك به‌رگدروو یان نووسه‌ر یان جوڵا یان جلشۆر، یان هه‌ر پیشه‌یه‌كی تر كاری بۆ بكات، له‌م كاته‌دا ئه‌توانێت ڕۆژانه‌ی‌ بداتێ یان مانگایه‌كی دیاری كراوی بداتێ، له‌هه‌مان كاتیشدا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوولایان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرێی كرێكاره‌كه‌ به‌شێكی دیاركراوبێت له‌و قازانجه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت دروسته‌ وهیچی تێدا نییه‌، بۆ نموونه‌ : ئه‌گه‌ر دوو كه‌س ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پاره‌ وماڵ مه‌كینه‌یه‌كی دروومان بكڕێت وئه‌وی تریان كاری پێ بكات، یان كه‌سێكیان ئۆتۆمبیلێك بكڕێت وئه‌وی تریان ئیشی پێ بكات، دروسته‌ هه‌ردوولایان ڕێبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قازانجه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت به‌نیوه‌یی یان به‌سێ یه‌كی یان به‌هه‌ر ڕێژه‌یه‌كی تر بێت كه‌ هه‌ردوولایان ڕێده‌كه‌ون له‌سه‌ری .

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان