حوكمی وه‌رگرتنی سه‌رقفڵانه (بریتی چۆڵكردن)
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: داواكارم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه، چونكه پرسیارێكی گرنگه ولای ئێمه تا ئێستاش حوكمی ڕوون نییه، ئه‌ویش پرسیاركردنه ده‌رباره‌ی (سه‌رقفڵانه) كه‌مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانییه وله‌بازاڕدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئایا حوكمی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه چیه ؟
- 1
حوكمی وه‌رگرتنی سه‌رقفڵانه (بریتی چۆڵكردن)
PDF 2.7 MB 2019-05-02
- 2
حوكمی وه‌رگرتنی سه‌رقفڵانه (بریتی چۆڵكردن)
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی وه‌رگرتنی سه‌رقفڵانه (بریتی چۆڵكردن)
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
حكم أخذ المالك من المستأجر السرقفلية
(بدل الخلو )
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
حوكمی وه‌رگرتنی سه‌رقفڵانه (بریتی چۆڵكردن)
پرسیار: داواكارم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه، چونكه پرسیارێكی گرنگه ولای ئێمه تا ئێستاش حوكمی ڕوون نییه، ئه‌ویش پرسیاركردنه ده‌رباره‌ی (سه‌رقفڵانه) كه‌مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانییه وله‌بازاڕدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه، گرێبه‌ستێكه له‌نێوان كرێچی وخاوه‌ن موڵكدا ده‌به‌سترێت، وپوخته‌كه‌شی به‌م جۆره‌یه‌یه، گرێبه‌ستێكه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ جێگایه‌ك كه به‌كرێده‌درێت وبه‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولایه‌نی گرێبه‌سته‌كه قابلی تازه‌كردنه‌وه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و جێگایه به‌مه‌بله‌غێكی دیاریكراو مانگانه ده‌ردێت به‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كرێچی مه‌بله‌غێكی دیاریكراویش وه‌ك پێشه‌كی ده‌دات به‌خاوه‌ن موڵك، بۆ نموونه : كه‌سێك میوانخانه‌یه‌ك یان جێگایه‌كی بازرگانی یان خانوویه‌ك به‌مانگانه به‌كرێ ده‌گرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ مانگی به‌صه‌د هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن موڵك پێشه‌كیه‌ك بابڵێین ( پێنج ملێۆن دینار) وه‌رده‌گرێت له‌و كرێچیه، ئه‌مه‌ش به سه‌رقفڵانه ناسراوه، ئایا حوكمی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه چیه ؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رقفڵانه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی عه‌ره‌بی نییه، به‌ڵكو ده‌سته‌واژه‌یه‌كی فارسیه، وله‌هه‌ندێك ووڵاتانیشدا به (بدل الخلو = بریتی چۆڵكردن) یان (خاڵی كردننانه) یان (گواستنه‌وه‌ی هه‌قی كۆن) ناو ده‌هێنرێت، ئه‌مانه و چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر كه له‌وو‌ڵاتاندا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش مه‌به‌ستم سه‌رقفڵانه‌یه زیاتر له عێراق به‌كار ده‌هێنرێت .
به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم فاضل ده‌بۆ مامۆستا له كۆلێژی شه‌ریعه‌ی به‌غداد ده‌ڵێت : ووشه‌ی (سه‌رقفڵانه) ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه نییه، به‌ڵكو ووشه‌یه‌كی فارسیه وخه‌ڵكی له‌م دواییانه‌دا بۆ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌كاری ده‌هێنن : كه كرێچی وازده‌هێنێت له‌و موڵكه‌ی كه له‌ژێر ته‌صه‌ڕوفی ئه‌ودایه وبه‌كرێی گرتووه، بۆ كه‌سێكی تر له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا كه هه‌ردوولایان ڕێده‌كه‌ون له‌سه‌ری، پێده‌چیت مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بێت كه له‌ناو خه‌ڵكیدا به (خلو=چۆڵكردن) ناوده‌برێت، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه وه‌رگیراوه كه كرێچی واز له‌و شته ده‌هێنێت كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودایه " مجلة المجمع الفقهي " ( ژماره 4 / 1749 ) .
ئه‌وه‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم باسی كردووه: ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه به‌كارده‌هێنرێت كه كرێچی واز ده‌هینێت له‌و شته‌ی به‌كرێی گرتووه له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی (بدل الخلو = بریتی چۆڵ كردن) ــه، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیدا ئه‌وه‌ی باسكردووه كه (بدل الخلو =بریتی چۆڵ كردن) خاوه‌ن موڵك له‌كرێچی وه‌رده‌گرێت .
جا بۆیه جۆره‌كانی (بدل الخلو =بریتی چۆڵ كردن) یان سه‌رقفڵانه زۆرن ویه‌ك شێوه نیین، ده‌كرێت له‌نێوان خاوه‌ن موڵك و كرێچیدا بێت، وه ده‌شكرێت له‌نێوان كرێچی و كرێچیه‌كی تازه‌دا بێت .
ئه‌و شێوه‌یه‌شی كه له‌پرسیاره‌كه‌دا هاتووه : كه خاوه‌ن موڵك وكرێچی ڕێده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن موڵك پێشه‌كیه‌ك له كاتی گرێبه‌سته‌كه‌دا له‌كرێچی وه‌ربگرێت، پاشان هه‌موو مانگێكیش كرێی مانگانه‌ی لێوه‌ربگرێت .
ئه‌م جۆره‌ی كه باسكرا جۆرێكه له (بدل الخلو = بریتی چۆڵكردن) له‌ڕووی حوكمی شه‌رعیه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروسته به‌مه‌رجێك ئه‌و پێشه‌كیه به‌شێك بێت له كرێی ئه‌و شته‌ی به‌كرێ گیراوه، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو گرێبه‌سته‌كه به‌هۆی كارێكی نه‌خوازراوه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی كه به‌كرێ گیراوه ڕووخا، ئه‌و كاته ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ماوه‌ی به‌كرێ گرتنه‌كه‌دا، وهه‌قی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه بگێڕرێته‌وه بۆ كرێچیه‌كه .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه (مه‌جمه‌عی فیقهی ئیسلامی) بڕیارێكی له‌باره‌ی (بدل الخلو = بریتی چۆڵكردن)به‌ژماره (1839) ده‌ركردووه، تیایدا هاتووه :
ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن موڵك و كرێچی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولایان كرێچی سه‌ره ڕای كرێی مانگانه بڕێك پاره وه‌ك پێشه‌كی بدات به‌خاوه‌ن موڵك، كه له‌هه‌ندێك ووڵاتاندا به (بدل الخلو = بریتی چۆڵكردن) ناو ده‌هێنرێت، له‌ڕووی شه‌رعه‌وه هیچ ڕێگریه‌ك له‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه نییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و پێشه‌كیه‌ی وه‌رده‌گیرێت به‌شێك بێت له‌كرێی موڵكه به‌كرێ گیراوه‌كه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر هاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك كرێ حسابی بۆ بكرێت وئه‌و ماوه‌یه‌ی كه كرێچیه‌كه ماویه‌تی خاوه‌ن موڵك بۆی بگێڕێته‌وه.
خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: