ئایا ده‌توانێت ژنه‌كه‌ی ناچار به‌وازهێنان له‌ كار ووه‌زیفه‌كه‌ی بكات

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من گه‌نجێكی ده‌ستگیراندارم وخێزانم نه‌گواسته‌وه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌وێت كه‌ خێزانه‌كه‌م ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌ كار و وه‌زیفه‌كه‌ی وله‌گه‌ڵم سه‌فه‌ر بكات بۆ ئه‌و جێگایه‌ی كه‌ ده‌مه‌وێت، به‌ڵام ئاماده‌ نییه‌ ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌كاره‌كه‌ی، جا ئایا چاره‌سه‌ری من چییه‌، چونكه‌ من نامه‌وێت له‌وه‌ زیاتر كاتی خۆم له‌گه‌ڵیدا به‌فیڕۆ بده‌م، ئایا ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌یه‌ی كه‌ له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا دانراوه‌ كه‌ پاشتر بیده‌مێ واته‌ ( مهر المؤجل) ــه‌كه‌ بۆی نه‌كه‌م و ته‌ڵاقی بده‌م، چونكه‌ به‌م كاره‌ی كه‌ به‌گوێم ناكات واز له‌كاره‌كه‌ی بهێنێت به‌(ناشزة) سه‌رپێچی كار داده‌نرێت؟

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان