حوكمی هه‌ڵگرتنی جه‌نازه‌ی بێباوه‌ڕێك یان گاورێك بۆ كه‌نسیه وگۆڕستان
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من گه‌نجێكم له‌ووڵاتی ئیسپانیا ده‌ژیم، یه‌كێك له كۆمپانیاكان بانگیان كردم كه جه‌نازه‌یه‌كیان له نه‌خۆشخانه‌وه بۆ ببه‌م بۆ كه‌نیسه وله‌وێشه‌وه بۆ گۆڕستان، ئایا ئه‌م كاره‌ی من حه‌رام نییه، كاری منیش ته‌نها گواستنه‌وه‌یه وبه‌شداری هیچ ڕیوڕه‌سمێكی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆیان ناكه‌م ؟
-
1
حوكمی هه‌ڵگرتنی جه‌نازه‌ی بێباوه‌ڕێك یان گاورێك بۆ كه‌نسیه وگۆڕستان
PDF 3.2 MB 2019-05-02
-
2
حوكمی هه‌ڵگرتنی جه‌نازه‌ی بێباوه‌ڕێك یان گاورێك بۆ كه‌نسیه وگۆڕستان
DOC 3.2 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی هه‌ڵگرتنی جه‌نازه‌ی بێباوه‌ڕێك یان گاورێك بۆ كه‌نسیه وگۆڕستان
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
حكم الاستئجار على حمل جنازة الكافر إلى الكنيسة والمقبرة
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
حوكمی هه‌ڵگرتنی جه‌نازه‌ی بێباوه‌ڕێك یان گاورێك بۆ كه‌نسیه وگۆڕستان
پرسیار : من گه‌نجێكم له‌ووڵاتی ئیسپانیا ده‌ژیم، یه‌كێك له كۆمپانیاكان بانگیان كردم كه جه‌نازه‌یه‌كیان له نه‌خۆشخانه‌وه بۆ ببه‌م بۆ كه‌نیسه وله‌وێشه‌وه بۆ گۆڕستان، ئایا ئه‌م كاره‌ی من حه‌رام نییه، كاری منیش ته‌نها گواستنه‌وه‌یه وبه‌شداری هیچ ڕیوڕه‌سمێكی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆیان ناكه‌م ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
دروست نییه جه‌نابت ته‌رمی بێباوه‌ڕان بگوازیته‌وه بۆ كه‌نیسه، هه‌روه‌ك چۆن دروست نییه كه‌سه زیندووه‌كانیشیان بگه‌یه‌نیته كه‌نیسه، چونكه وه‌ها كارێك یارمه‌تیدانی ئه‌وانه له‌سه‌ر تاوان و گوناهـ ، چونكه كه‌نیسه جێگای كاری نه‌شیاو باتڵ و شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردانه بۆ خوای گه‌وره، كاتێك تۆیش مردوویه‌كی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نیته كه‌نیسه هه‌ندێك مه‌راسیمی شیركی و كوفری له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه هه‌ر مووی خۆی له به‌خوا دانانی عیسی (علیه السلام) وعیباده‌ت بۆ كردنی دا ده‌بینێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) [المائدة : 2] واته : یارمه‌تی و کۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.
له كتێبی (المدونة) مه‌زهه‌بی مالكی یشدا هاتووه : « قال مالك : ولا يكري داره ولا يبيعها م‌من يتخذها كنيسة , ولا يكري دابته م‌من يركبها إلى الكنيسة » [(4/ 150) ] واته : دروست نییه خانووه‌كه‌ی بدات به‌كرێ یان بیفرۆشێت به‌كه‌سێك كه بیكات به‌كه‌نیسه، وه ووڵاخه‌كه‌ی نه‌دات به‌كه‌سێك كه پێی بچێت بۆ كه‌نیسه .
به‌نسبه‌ت هه‌ڵگرتنی ته‌رمی كه‌سێكی بێباوه‌ڕیشه‌وه بۆ گۆڕستان زانایان له‌م باره‌یه‌وه ڕایان جیاوازه :
كاسانی حه‌نه‌فی مه‌زهه‌ب له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت : « ويجوز الاستئجار على نقل الميت الكافر إلى المقبرة ; لأنه جيفة فيدفع أذيتها عن الناس كسائر الأنجاس » [بدائع الصنائع (4/ 190)] واته : دروسته شتێك به‌كری بدرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی بێباوه‌ڕان بۆ گۆڕستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بمێنێته‌وه ونه‌نێژرێت ده‌بێته هۆی ئازاردنی خه‌ڵكی وه‌ك هه‌موو شتێكی تری پیس كه واجبه فڕی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازار نه‌دات .
به‌ڵام لای ئه‌وان دروست نییه گواستنه‌وه‌ی له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر، چونكه له ئه‌صڵدا دروست نیه لاشه وكه‌لاكی بێباوه‌ڕان بگوازرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر زه‌روره‌ت وبۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی ئازاردانی خه‌ڵكی دروستیشه ببرێت بۆ گۆڕستان، وه هیچ زه‌روره‌ت و پێویستیه‌كیش نابینرێت له‌گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی بێباوه‌ڕان له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر [ سه‌یری كتابی البحر الرائق (8/ 23) بكه] .
حه‌نابله‌كانیش به‌لایانه‌وه حه‌رامه كه كه‌سێكی موسڵمان ته‌رمی كه‌سێكی بێباوه‌ڕ هه‌ڵبگرێت، له‌كتێبی (الروض المربع) دا هاتووه : « ويحرم أن يغسل مسلم كافرًا ) وأن يحمله، أو يكفنه ، أو يتبع جنازته ، كالصلاة عليه لقوله تعالى ( لا تَتَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللهُ عَلَيْهِمْ ) » [الروض المربع مع حاشتيته" (3/ 34)] واته : حه‌رامه كه‌سێكی موسڵمان لاشه‌ی كه‌سێكی بێباوه‌ڕ بشوات، یان هه‌ڵی بگرێت یان كفنی بكات، یاخود شوێن جه‌نازه‌كه‌ی بكه‌وێت بۆ گۆڕستان، یان نوێژی له‌سه‌ر بكات، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانه مه‌بن كه خوای گه‌وره خه‌شم وقینی لێ گرتوون .
إبن قاسمی حه‌نبه‌لیش له حاشیه‌كه‌یدا كه نووسیویه‌تی له‌سه‌ر كتابی (الروض المربع) ده‌ڵێت : « فدل عمومها على تحريم حمل جنازة الكافر، أو تكفينه ، أو اتباع جنازته، كالصلاة عليه » واته : به‌گشتی ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی هه‌ڵگرتنی ته‌رمی كه‌سێكی بێباوه‌ڕ یان كفنكردنی، یاخود شوێنكه‌وتن و نوێژ له‌سه‌ر كردنی.
جا برای ئازیزم ئه‌وه بزانه ده‌رگاكانی ڕزق وڕۆزی خوای گه‌وره زۆر فراوانه، وه هه‌ركه‌سێك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی و خاتری خوای گه‌وره واز له‌شتێك بهێنێت ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره تۆڵه‌ی به‌باشتر بۆ ده‌كاته‌وه، بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین كه به‌شوێن كارێكی شیاو وحه‌ڵاڵدا بگه‌ڕێیت و به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ده‌ستت ده‌كه‌وێت .
خوای گه‌وره ئێمه وجه‌نابیشت سه‌رفراز و موه‌فق بكات بۆ سه‌ر كاری خێر وچاكه .
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: