حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌ی خۆی به‌شه‌ریكه‌كه‌ی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌م چیه به شه‌ریكه‌كه‌م، یان به‌كرێدانی به‌كه‌سێكی تر، به‌و مه‌رجه‌ی به كرێكی مانگانه و به مه‌بله‌غیكی دیاری كراوبێت ؟
-
1
حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌ی خۆی به‌شه‌ریكه‌كه‌ی
PDF 2.5 MB 2019-05-02
-
2
حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌ی خۆی به‌شه‌ریكه‌كه‌ی
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌ی خۆی به‌شه‌ریكه‌كه‌ی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
حكم تأجير حصته من المحل لشريكه
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌ی خۆی به‌شه‌ریكه‌كه‌ی
پرسیار : ئایا حوكمی به‌كرێدانی به‌شه دوكانه‌كه‌م چیه به شه‌ریكه‌كه‌م، یان به‌كرێدانی به‌كه‌سێكی تر، به‌و مه‌رجه‌ی به كرێكی مانگانه و به مه‌بله‌غیكی دیاری كراوبێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
هه‌ركه‌سێك به‌شێك یان پشكێكی هه‌بێت له‌دوكانێكدا، دروسته بۆی كه به‌كرێ بدات، به كرێیه‌كی دیاریكراوی جێگیر، جا ئیتر به‌شه‌ریكه‌كه‌ی خۆی بێت یان به‌كسێكی تر، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌صڵدا دروسته مرۆڤ خانوو و دوكان وموڵكی خۆی به‌كرێ بدات به سوود وقازانج وپاره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و موڵكه بمێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، به كۆده‌نگی ڕای زانایانیش دروسته كه مرۆڤ به‌شه موڵكێكی شه‌ریكی خۆی بدات به‌كرێ به‌كه‌سێكی تر .
ابن قدامة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت) ئه‌ڵێت : « فصل : فيما تجوز إجارته , تجوز إجارة كل عين يمكن أن ينتفع بها منفعة مباحة , مع بقائها بحكم الأصل , كالأرض , والدار , والعبد , والبهيمة , والثياب , والفساطيط , والحبال , والخيام , والمحامل , والسرج , واللجام , والسيف , والرمح , وأشباه ذلك » [المغني (5/317)] واته : ئه‌وه‌ی دروست كه به‌كرێ بدرێت : ئه‌و شتانه‌یه كه ده‌كرێت سوود و مه‌نفه‌عه‌تێكی موباح و ڕێگا پێدراوی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌صڵی ئه‌و شته یان ئه‌و موڵكه بمێنێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، وه‌ك به‌كرێدانی زه‌وی، و خانوو، وكۆێله، وئاژه‌ڵ، وجلوبه‌رگ، وخێوه‌ت، وگوریس، وهه‌وده‌جی سه‌ر ووشتر، وزین وڕه‌شوه‌ی ووڵاخ، وشمشێر، وتیر، ونمونه‌ی تری له‌م شێوه‌یه .
له مه‌وسوعه‌ی فیقهی كۆیتی شدا هاتووه : « إجارة المشاع : إذا كانت العين المتعاقد على منفعتها مشاعا، وأراد أحد الشريكين إجارة منفعة حصته ، فإجارتها للشريك جائزة بالاتفاق . أما إجارتها لغير الشريك فإن الجمهور (الصاحبين من الحنفية والشافعية والمالكية وفي قول لأحمد) يجيزونها أيضا ؛ لأن الإجارة أحد نوعي البيع ، فتجوز إجارة المشاع كما يجوز بيعه ، والمشاع مقدور الانتفاع بالمهايأة [يعني ينتفع به كل واحد من الشريكين مدة معلومة] ، ولهذا جاز بيعه . جا‌ء في المغني : واختار أبو حفص العكبري جواز إجارة المشاع لغير الشريك . وقد أومأ إليه أحمد ؛ لأنه عقد في ملكه يجوز مع شريكه ، فجاز مع غيره كالبيع ، ولأنه يجوز إذا فعله الشريكان معا فجاز لأحدهما فعله في نصيبه مفردا كالبيع » [الموسوعة الفقهية" (1/263)] واته : ئه‌و شته‌ی یان ئه‌و موڵكه‌ی كه له‌نێوان دوو كه‌س وزیاتردا خاوه‌ندارێتی ومه‌نفه‌عه‌ته‌كه‌ی هاوبه‌شه به‌شێوه‌یه‌كه كه هیچ كه‌س له‌شه‌ریكه‌كان به‌شی خۆی له‌و موڵكه‌دا ناتوانێت ده‌ست نیشان بكات وهه‌موویان پێكه‌وه پاره‌یان داوه موڵكه‌كه‌یان كڕیوه، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له شه‌ریكه‌كان وویستی به‌شه‌كه‌ی خۆی به‌كرێ بدات وئه‌صڵی به‌شه‌كه‌ی له‌ده‌ستی خۆیدا بمێنێته‌وه، ئه‌وه به كۆده‌نگی زانایان دروسته ئه‌و شه‌ریكه به‌شه‌كه‌ی خۆی به‌كرێ بداته یه‌كێك له‌شه‌ریكه‌كانی خۆی، به‌ڵام به‌نسبه‌ت به‌كرێدانی به كه‌سیكی تری جگه له‌شه‌ریكه‌كانی خۆی، ئه‌وا جمهوری زانایان ( أبو یوسف و محمد) له‌حه‌نه‌فیه‌كان و شافعیه‌كان و مالكی و جه‌نابله‌كانیش له ڕایه‌كیاندا به‌لایانه‌وه دروسته كه بدرێت به‌كه‌سانی تری غه‌یری شه‌ریكیش، چونكه به‌كرێدان یه‌كێكه له‌دوو جۆره‌كه‌ی كڕین ومامه‌ڵه، بۆیه هه‌روه‌ك چۆن دروسته مرۆڤ به‌شی خۆی بفرۆشێت ئاواش بۆی دروسته كه به‌شه شه‌ریكیه‌كه‌ی خۆی بدات به‌كرێ، چونكه هه‌ركه‌س له‌و دوو شه‌ریكه بۆیان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و به‌نۆره سوود وقازانج له‌و موڵكه شه‌ریكیه‌ی نێوانیان وه‌ربگرن، هه‌ر بۆیه دروسته بۆ هه‌ركه‌سێكیشیان كه به‌شه‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت، له كتابی (المغني) یشدا هاتووه : كه عه‌بكه‌ری ووتویه‌تی : بۆ هه‌ریه‌ك له شه‌ریكه‌كان هه‌یه به‌شه شه‌ریكی خۆی بفرۆشێت به‌كه‌سێكی تری غه‌یری شه‌ریكه‌كانی، ئیمامی ئه‌حمه‌دیش ئاماژه‌ی به مه‌سئه‌له‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه كردووه، چونكه گرێ به‌ستی به‌كرێدان گرێبه‌ستیكه ئه‌و كه‌سه له موڵكی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كه‌ی خۆیدا، به‌هه‌مان شیێوه دروسته بۆی له‌گه‌ڵ غه‌یری شه‌ریكه‌كه‌یشیدا ئه‌نجامی بدات، هه‌روه‌ك چۆن دروسته بۆی بیشیفرۆشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مادام له‌نێوان دوو شه‌ریكدا دروست بێت به‌یه‌كتری به‌كرێ بده‌ن، به‌هه‌مان شێوه بۆیان دروسته كه به‌كرێی بده‌ن به‌غه‌یری خۆشیان .
ئه‌مه‌ی ووتمان مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ریكه به‌شه شه‌ریكیه‌كه‌ی خۆی له‌و موڵكه بدات به‌كرێ به‌كه‌سێكی تر كه مه‌نفه‌عه‌ت و سووده‌كه‌ی بێت و ئه‌صلی موڵكه‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌مما به‌نسبه‌ت به‌كرێدانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ئه‌صلی موڵكه نامێنێته‌وه، ئه‌وه دروست نییه جگه له‌فرۆشتنی نه‌بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر شه‌ریكیه‌كه‌یان له جۆرێك له‌خوارده‌مه‌نیه‌كاندا بێت ئه‌وه ده‌بێت بفرۆشرێت نه‌ك به‌كری بدرێت، چونكه گرێبه‌ستی به‌كرێدان له‌سه‌ر مه‌نفه‌عته، كه‌لوپه‌لێكیش كه سوود و مه‌نفه‌عتی نه‌بێت به‌وه نه‌بێت بفرۆشرێت دروست نییه بدرێت به‌كرێ .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: