چه‌مكی سیاسه‌ت له‌دیدی ئیسلامه‌وه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له‌حوكمردنیدا كاری به‌سیاسه‌ت كردووه، یان جوانتره بڵێین ئایا له‌به‌ڕێوبردنی كاروباری ده‌وڵه‌تدا كاری به‌سیاسه‌ت كردووه؟
- 1
چه‌مكی سیاسه‌ت له‌دیدی ئیسلامه‌وه
PDF 115.4 KB 2019-05-02
- 2
چه‌مكی سیاسه‌ت له‌دیدی ئیسلامه‌وه
DOC 2.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
چه‌مكی سیاسه‌ت له‌دیدی ئیسلامه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
مفهوم السياسة من المنظور الإسلامي
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
چه‌مكی سیاسه‌ت له‌دیدی ئیسلامه‌وه
پرسیار : ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له‌حوكمردنیدا كاری به‌سیاسه‌ت كردووه، یان جوانتره بڵێین ئایا له‌به‌ڕێوبردنی كاروباری ده‌وڵه‌تدا كاری به‌سیاسه‌ت كردووه؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره، درود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی .
سیاسه‌ت له‌زمانی عه‌ره‌بیدا سه‌رچاوه‌ی ووشه‌ی (سَاسَ) ـه‌یه، كه مه‌به‌ست پێی هه‌ستان به ئه‌نجامدانی كار‌ێكه به‌و شێوه‌یه‌ی كه شیاوه بۆی، (واته : دانانی هه‌موو شتێك له‌جێگای خۆی به‌و شێوه‌یه‌ی كه شیاویه‌تی)، ووتراوه : «سَوَّسَهُ القومُ » : به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌سێك دانرابێت كه كاروباری گه‌لێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌ڕێوه ببات به‌و شێوه‌یه كه شیاو وباشه بۆیان، هه‌روه‌ها ووتراوه : «سُوِّسَ فلانٌ أَمرَ بني فلان» واته : فڵان كه‌سیان داناوه كه كاروباری فڵان هۆز به‌رێوه ببات . [ سه‌یری لسان العرب" (6 /107) ، "القاموس المحيط" (لاپه‌ڕه710) بكه ] .
ئیمامی بوخاری وموسلیم له ئه‌بوهوره‌یره‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « كَانَتْ بَنُو إِسْرَائِيلَ تَسُوسُهُمْ الْأَنْبِيَاءُ ، كُلَّمَا هَلَكَ نَبِيٌّ خَلَفَهُ نَبِيٌ ....ّ » [ بوخاری به‌ژماره (3455) وه مسلم به‌ژماره (1842) ڕیوایه‌تیان كردووه ] .
واته : پێغه‌مبه‌ره‌كان كاروباری به‌نو ئیسرائیلیان به‌رێوه ده‌برد وپێشه‌وایه‌تیان ده‌كردن، هه‌ركاتێكیش پێغه‌مبه‌رێكیان وه‌فاتی بكردایه وبمردایه، پێغه‌مبه‌رێكی تر جێگای ده‌گرته‌وه له‌به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانیاندا .
ئیمامی نه‌وه‌وه‌ی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : ( تَسُوسهُمْ الْأَنْبِيَاء ) أَيْ : يَتَوَلَّوْنَ أُمُورهمْ كَمَا تَفْعَل الْأُمَرَاء وَالْوُلَاة بِالرَّعِيَّةِ , وَالسِّيَاسَة : الْقِيَام عَلَى الشَّيْء بِمَا يُصْلِحهُ " [شرح صحیح مسلم، به‌رگی شه‌شه‌م/ لاپه‌ڕه 231] .
واته : ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه كاروباری به‌نوئیسرائلیان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو وبه‌رێوه‌یان ده‌برد، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌میر وكاربه‌ده‌سته‌كان كاورباری ڕه‌عیه‌ت وهاونیشتیمانیه‌كانیان به‌رێوه ده‌به‌ن، مانای سیاسه‌تیش ئه‌وه‌یه : كه‌سێك هه‌ڵبسێت به ئه‌نجامدانی كارێك به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و كاره ئه‌یخوازێت وشیاویه‌تی .
ابن نجیمی حه‌نه‌فیش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : « السياسة هي فعل شي‌ء من الحاكم لمصلحة يراها وإن لم يرد بذلك الفعل دليل جزئي » [البحر الرائق (5 /11)] .
واته : سیاسه‌ت بریتیه له له‌و كاره‌ی كه كاربه‌ده‌ستێك ئه‌نجامی ده‌دات له‌پێناو ته‌حقیق كردنی به‌ژه‌وه‌ندیه‌كدا كه‌وای ده‌بینێت به‌و كاره‌ی كه ده‌یكات به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه جێ به‌جێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره به‌ڵگه‌یه‌كی ووردییش له باره‌یه‌وه نه‌هاتبێت .
ئیبن خه‌لدونیش پێناسه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعی به‌م شێوه‌یه كردووه : « حمل الكافة على مقتضى النظر الشرعي في مصالحهم الأخروية والدنيوية الراجعة إليها، إذ أحوال الدنيا ترجع كلها عند الشارع إلى اعتبارها بمصالح الآخرة ، فهي في الحقيقة خلافة عن صاحب الشرع في حراسة الدين وسياسة الدنيا به " انتهى من "مقدمة ابن خلدون » [ مقدمة ابن خلدون، لاپه‌ڕه 97] .
واته : سیاسه‌تی شه‌رعی بریتیه له‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵك وڕه‌عیه‌ت ئاڕاسته وپابه‌ند بكه‌یت له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دواڕۆژو ودونیایان كه ئه‌مه‌ی دواییشیان هه‌ر بۆلای یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه دیدوبۆچوونی شه‌رع له‌باره‌یه‌وه هاتووه، چونكه كاروباری دونیا به‌دیدوبۆچونی شه‌رع هه‌ر هه‌مووی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دواڕۆژه‌وه به‌نده، له‌ڕاستیشدا جێنشینی خاوه‌نی شه‌ریعه‌ته به‌و شێوه‌یه‌ی كه پارێزگاری وپاسه‌وانی دین بكرێت، وكاروباری دونیاش هه‌ر به‌و به‌ڕێوه ببرێت .
به‌م شێوه‌یه سیاسه‌ت به‌شێكه له ئیسلام وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاینی پیرۆزی ئیسلام جیا ناكرێته‌وه، وه هیچ جیاوازیه‌ك نابینرێت له‌نێوان دین وسیاسه‌تدا، به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌روه ئاماژه‌مان پێدا سیاسه‌تێك بێت كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام په‌سه‌ندی بكات، وبه‌رژوه‌ندی گشت كۆمه‌ڵگا وتاكه‌كانی بێنێته‌دی .
له‌م دیگایه‌شه‌وه، دیگای زانایان و پسپۆڕانی ئیسلام، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاری به‌سیاسه‌تێكی پڕ له حیكمه‌ت وداناییه‌كی زۆر ژیرانه كردووه له‌حوكم وبه‌رێوه‌بردنی ووڵاتدا، چونكه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه شه‌ریعه‌تێكی وای بۆ هاتووه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، كار بۆ به‌دێهێنانی به‌رژوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا وته‌واوكردنیان ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی كاری خراپ بێت نه‌یهێڵێت و كه‌می بكاته‌وه .
بۆیه ده‌بینین پاش خۆیشی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین وپێشه‌وانی هیدایه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام، له‌سیاسه‌ت وحوكم كردنیاندا له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه هه‌نگاوه‌كانیان هه‌ڵهێناوه وجێ به‌جێیان كردووه (خوای گه‌وره له‌هه‌موویان ڕازی بێت هه‌روه‌ك چۆن ڕازیش بووه) .
[بۆ زیاتر شاره‌زا بوون ده‌توان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی ( الطرق الحكمية ) ابن القیم الجوزی لاپه‌ڕه 17 تا 20 ] .
خوای گه‌وره زیاتر شاره‌زامان بكات له‌دینه‌كه‌ی خۆی وفێری حیكمه‌ت و داناییمان بكات له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری موسڵماناندا به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆی پێی ڕازیه .
پۆڵینه زانستیه‌كان: