به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت بۆ مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه خۆی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت چیه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پاره‌یه مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه‌ی پێ بكرێت ؟
- 1
به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت بۆ مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه خۆی
PDF 174.1 KB 2019-05-02
- 2
به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت بۆ مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه خۆی
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت بۆ مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه خۆی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
تأجير جزء من المسجد للصرف عليه
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت بۆ مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه خۆی
پرسیار : ئایا حوكمی به‌كرێدانی به‌شێك له‌مزگه‌وت چیه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پاره‌یه مه‌سروفاتی مزگه‌وته‌كه‌ی پێ بكرێت؟
وه‌ڵام : سوباس وستایش بۆ خوای گه‌وره، ودرود وصه‌لات وسه‌لام بۆ سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویارویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌درێت به‌كرێ مزگه‌وت پێویستی نه‌بێت بۆ نوێژكردنی نوێژخوێنان، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه بدرێت به‌كرێ بۆ كارێكی دروست وموباح وڕێگاپێدراو، كه له‌گه‌ڵ پله‌ومه‌كانه‌ت وڕیزی مزگه‌وتدا بگونجێت، به‌و مه‌رجه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌هلی مزگه‌وت ڕازی بن، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ووته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت : دروسته ده‌ستكاری كردن و ته‌صه‌ڕوف كردن له وه‌قف وگۆڕینی شێوه وشێوازیدا، كاتێك ئه‌و كاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی ومه‌صلحه‌تی ئه‌و وه‌قفه‌دا ته‌واو ببێت .
حه‌نبه‌لیه‌كان به‌لایانه‌وه دروسته كه مزگه‌وت له قاتی دووه‌م بێت وقاتی ژێره‌وه‌ی بكرێت به دوكان، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مزگه‌وت، یان به‌شێكی بدرێت به‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی له‌به‌رژوه‌ندی مزگه‌وتدا خه‌رج بكرێت .
له كتێبی ( الكشاف القناع ) دا به‌هوتی ده‌ڵێت : « ويجوز رفع مسجد إذا أراد أكثر أهل محلته أي : جيرانه ذلك ; أي : رفعه وجعل تحت سفله سقاية وحوانيت ينتفع بها ، نص عليه [أي الإمام أحمد] في رواية أبي داود ; لما فيه من المصلحة , وظاهره : أنه يجوز لجنب ونحوه جلوس بتلك الحوانيت ; لزوال اسم المسجدية » [ كشاف القناع به‌رگی 4 / لاپه‌ڕه 375 ] .
واته : دروسته مزگه‌وت به‌رز بكرێته‌وه وژێره‌وه‌ی بكرێته دوكان ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دراوسێ وخه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی مزگه‌وت ئه‌و كاره به به‌رژه‌وه‌ندی مزگه‌وت بزانن، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ژێره‌وه‌ی بكرێته جێگای ئاوفرۆشتن و دوكان بۆ سوودی مزگه‌وت، ئه‌مه‌ش ئیمام ئه‌حمه‌د له ڕیوایه‌تی (أبو داود) دا ده‌قی له‌سه‌ر ووتووه، كاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندی مزگه‌وتی تێدا بێت، له ڕواڵه‌تیشدا وادیاره دروسته كه كه‌سانی له‌شگران له‌و دوكان و مه‌حه‌لانه‌دا دابنیشن چونكه ئه‌و جێگایانه به‌مزگه‌وت ناونابرێن .
بۆ زیاتر شاره‌زا بوون ده‌توانیت سه‌رنجی (مجموع الفتاوی به‌رگی 31 / لاپه‌ڕه 219 ) ی شیخ الإسلام ابن تیمیة بده‌یت، هه‌روه‌ها سه‌رنجی (فتاوای شێخ محمد بن إبراهيم به‌رگی 9 / لاپه‌ڕه 207 ) بده‌یت .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: