حوكمی وه‌رگرتنی غه‌رامه ئه‌گه‌ر هاتوو كرێچی دواكه‌وت له‌پێدانی كرێكه‌ی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من له‌ئه‌مریكا داده‌نیشم، وشێوازی به‌كرێ گرتنی خانوو و شوقه لێره ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك كرێكه‌ت بده‌یت به‌خاوه‌ن خانووه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وتیت له‌دانی كرێكه‌ت له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا، ئه‌وه خاوه‌ن خانوه‌كه له‌بری ئه‌و دواكه‌وتنه پاره‌یه‌كی زیاترت وه‌ك غه‌رامه لێده‌سێنێت، جا هه‌ندێك جار بڕی ئه‌و غه‌رامه‌یه له گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنه‌كه‌دا دیاری ده‌كرێت، پرسیاره‌كه‌ی منیش ئه‌مه‌یه : ئایا ئه‌م غه‌رامه زیاده‌یه‌ی كه باسكراوه ده‌چێته چوارچێوه‌ی سوود ( ڕیبا ) وه ؟ وه ئه‌گه‌ر من هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن كرێ خانوه‌كه‌ی خۆمم دا‌و غه‌رامه‌م هیچ نه‌هاته سه‌ر، ئایا مانای ئه‌وه‌یه من هه‌ر ده‌كه‌ومه‌وه ناو سوود و( ڕیبا ) ی حه‌رامه‌وه ؟
- 1
حوكمی وه‌رگرتنی غه‌رامه ئه‌گه‌ر هاتوو كرێچی دواكه‌وت له‌پێدانی كرێكه‌ی
PDF 188.3 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی وه‌رگرتنی غه‌رامه ئه‌گه‌ر هاتوو كرێچی دواكه‌وت له‌پێدانی كرێكه‌ی
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی وه‌رگرتنی غه‌رامه ئه‌گه‌ر هاتوو كرێچی دواكه‌وت له‌پێدانی كرێكه‌ی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
يشترط غرامة تأخير إذا تأخر المستأجر في دفع الإيجار
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی وه‌رگرتنی غه‌رامه ئه‌گه‌ر هاتوو كرێچی دواكه‌وت له‌پێدانی كرێكه‌ی
پرسیار : من له‌ئه‌مریكا داده‌نیشم، وشێوازی به‌كرێ گرتنی خانوو و شوقه لێره ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك كرێكه‌ت بده‌یت به‌خاوه‌ن خانووه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وتیت له‌دانی كرێكه‌ت له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا، ئه‌وه خاوه‌ن خانوه‌كه له‌بری ئه‌و دواكه‌وتنه پاره‌یه‌كی زیاترت وه‌ك غه‌رامه لێده‌سێنێت، جا هه‌ندێك جار بڕی ئه‌و غه‌رامه‌یه له گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنه‌كه‌دا دیاری ده‌كرێت، پرسیاره‌كه‌ی منیش ئه‌مه‌یه : ئایا ئه‌م غه‌رامه زیاده‌یه‌ی كه باسكراوه ده‌چێته چوارچێوه‌ی سوود ( ڕیبا ) وه ؟ وه ئه‌گه‌ر من هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن كرێ خانوه‌كه‌ی خۆمم دا‌و غه‌رامه‌م هیچ نه‌هاته سه‌ر، ئایا مانای ئه‌وه‌یه من هه‌ر ده‌كه‌ومه‌وه ناو سوود و( ڕیبا ) ی حه‌رامه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سێك خانوویه‌ك به‌كرێ بگرێت، وگرێبه‌سته‌كه له‌نێوان كرێچی و خاوه‌ن موڵكدا ئیمزا كرا و ته‌واو بوو، ئه‌وه خاوه‌ن موڵك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له گرێ به‌سته‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێكه‌وتون له‌سه‌ری ودیاریان كردووه هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ری بگرێت ومافی خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو كرێچیه‌كه توانی سوود له‌و موڵكه به‌كرێ گیراوه وه‌ربگرێت، واته : بۆ نموونه خاوه‌ن ماڵ كلیلی ماڵه‌كه‌ی ته‌سلیم به كرێچیه‌كه كرد وهیچ ڕێگریه‌كیش نه‌بوو له سوود لێوه‌رگرتنی، به‌م پێیه‌ش ئه‌و كاته كرێی مانگانه‌ی ئه‌و خانووه یان ئه‌و موڵكــه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كرێچیه‌كه‌وه، وده‌بێت بیدات به‌خاوه‌ن موڵك .
ابن قدامه‌ی مه‌قدیسی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : « ولو أجر داره سنين بأجرة : ملكها من حين العقد ، وجرت في حول الزكاة ، وحكمها حكم الدين » [ الكافي به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 279] واته : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سیك خانوه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك دا به‌كرێ، ئه‌وه له‌و كاته‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، خاوه‌ن موڵك مافی ئه‌و كرێیه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر كرێچیه‌كه‌وه، وهه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه زه‌كات له‌و ماڵه‌دا واجب ده‌بێت ئه‌گه‌ر ساڵی به‌سه‌ردا هاته‌وه، چونكه حوكمی مالێ قه‌رزی هه‌یه .
بۆیه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كرێیه به گرێبه‌سته‌كه واجب بووه بۆ خاوه‌ن موڵك، له‌و كاته‌وه ئیتر ئه‌وه مافێكی خاوه‌ن موڵكه و له‌ئه‌ستۆی كرێچیه‌كه‌دایه، بۆیه دروست نییه بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه هیچ مه‌رجێك له‌سه‌ر كرێچه‌یه‌كه دابنێت، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت له پێدانی كرێكه‌ی له‌كاتی دیاری كراوی خۆی، كرێیه‌كی زیاده‌ی له‌سه‌ر دابنێت وه‌ك غه‌رامه‌ی دواكه‌وتن، چونكه ئه‌م زیاده‌یه ده‌چێته چوار شێوه‌ی سوود ( ڕیبا ) وه كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) حه‌رامیان كردووه، چونكه ئه‌و كرێیه قه‌رزه له‌سه‌ر كرێچیه‌كه، وهه‌ر قه‌رزێكیش زیاده به‌دوای خۆیدا ڕابكێشیت ئه‌وه سوود و (ڕیبا ) یه، وه‌ك زانایان فه‌رموویانه : « كل قرض جر نفعا فهو ربا » .
دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ناو گرێبه‌سته‌كه‌دا ئه‌وه به‌مه‌رج گیرا بوو له‌كاتی دواكه‌وتنی پێدانی كرێكه‌دا كرێچی ده‌بێت بڕێك پاره وه‌ك غه‌رامه‌ی دواكه‌وتن بدات به‌خاوه‌ن ماڵه‌كه، ئه‌وه ئه‌و گرێبه‌سته به‌گرێ به‌ستێكی حه‌رام داده‌نرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌و كرێچیه زۆر له‌خۆیشی دڵنیا بێت هه‌موو مانگێك له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا كرێكه‌ی ده‌دات به‌خاوه‌ن ماڵه‌كه، چونكه له‌سه‌ره‌تاوه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك كه سوود و( ڕیبا ) ی تێدایه، و هه‌ردوولا دانیان ناوه به‌وه‌ی پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی، چونكه هه‌ندێك جار مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی كارێكی وای بۆ پێش دێت كه نه‌توانێت له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئه‌و كرێیه بدات به‌خاوه‌ن ماڵه‌كه، بۆ نموونه جاری واهه‌یه مرۆڤ له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان سه‌فه‌رێكی كتوپڕ ناتوانێت له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا كرێ خانوه‌كه بگه‌یه‌نێت به ده‌ستی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌م مه‌رجه له‌سه‌ره‌تاوه له گرێبه‌سته‌كه‌دا هه‌ردوولایان ڕیكه‌وتوون له‌سه‌ری وا ده‌كات كه ئه‌و گرێبه‌سته حه‌رام بێت.
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: