حوكمی ڕاستكردنه‌وه‌ی دانه‌كان
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ڕاستكردنه‌وه‌ی دانه‌كان چیه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ویلگه‌ی لای خواره‌وه بچوكتر بێت و دانه‌كانیش هه‌ندێكیان سوار هه‌ندێكی تریان بووبن وكه‌وتبنه سه‌ریه‌ك، له‌هه‌مان كاتدا شه‌ویلگه‌ی لای خواره‌وه‌ش هه‌ندێك له‌دانه‌كانی ده‌رچووبنه ده‌ره‌وه؟
- 1
PDF 163.5 KB 2019-05-02
- 2
DOC 2.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ڕاستكردنه‌وه‌ی دانه‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم تقويم الأسنان
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی ڕاستكردنه‌وه‌ی دانه‌كان
پرسیار : ئایا حوكمی ڕاستكردنه‌وه‌ی دانه‌كان چیه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌ویلگه‌ی لای خواره‌وه بچوكتر بێت و دانه‌كانیش هه‌ندێكیان سوار هه‌ندێكی تریان بووبن وكه‌وتبنه سه‌ریه‌ك، له‌هه‌مان كاتدا شه‌ویلگه‌ی لای خواره‌وه‌ش هه‌ندێك له‌دانه‌كانی ده‌رچووبنه ده‌ره‌وه، بۆ زیاتر ئاگاداری جه‌نابتان ئه‌گه‌ر ئه‌م دانانه ڕاستیش بكرێنه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك دان هه‌ڵبكێشرین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سافه‌یه‌ك دروست ببێت بۆ دانه‌كانی تر تا جێگای خۆیان بكه‌نه‌وه، له‌كۆتاییشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری ڕاستكردنه‌وه‌كه ته‌واو بكرێت پێویست به‌وه ده‌كات دانه‌كان نه‌رم و ناسك بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی كه به‌و ئاسنانه‌وه بووه له‌كاتی راستكردنه‌وه‌كه‌دا نه‌مێنێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان .
پرسیار له شێخ صاڵح الفوزان كرا ( خوا بیپارێزێت) له‌باره‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌م ودانه‌وه، به‌ڕێزیان له‌وه‌ڵامدا ووتیان : ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی به‌وه كرد كه دانه‌كان راست بكرێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناشیرینی وناڕێكیه‌ك له‌دانه‌كاندا هه‌بوون وپێویستی به‌وه ده‌كرد ڕاست بكرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوه‌یه بێت قه‌یدی ناكات ودروسته و هیچ تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو دانه‌كان هیچ عه‌یب وعار وناشیرینیه‌كانیان تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا، ئه‌وه دروست نییه ده‌ست بخرێته نێو دانه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه وجوانكردنیان، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری له‌وه‌ها كارێك كردووه، كه دانه‌كان ده‌ستكاری بكرێن به‌مه‌به‌ستی شاش وتیژكردنیان ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌ره‌شه‌ی توندیش له‌و كه‌سانه‌كراوه كه كاری واده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه گۆڕینی خه‌لق ودروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌یه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردن بوو، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو ناشرینی و ناڕێكیه‌ك له‌ناو دانه‌كاندا به‌دی ده‌كران، یا ن وا پێوستی ده‌كرد ئه‌و دانانه ڕاست بكرێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌هۆی ناڕێكی دانیه‌وه خواردنی باش بۆ نه‌ده‌خورا، له‌م كاته‌دا هیچ ڕێگریه‌ك نییه له‌وه‌ی دانه‌كان ڕاست بكرێنه‌وه .
به نسیبه‌ت لابردنی دانی زیاده‌یشه‌وه، شێخ عبد الله بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : هیچ قه‌یدی ناكات دانی زیاده لاببه‌یت، چونكه ڕواڵه‌تی مرۆڤ تێك ده‌دات، وناڕه‌حه‌تی ده‌كات، به‌ڵام دان شاش كردن وتیژكردنه‌وه‌یان كارێكه ڕێگری لێكراوه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
له كتێبی : فتاوی المرأة المسلمة (به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 477) وه‌رگیراوه .
پۆڵینه زانستیه‌كان: