حوكمی فڕوفێڵ كردن له‌یه‌كێك له‌حكومه‌ته بێباوه‌ڕه‌كان
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من له‌یه‌كێك له‌ووڵاته ڕۆژئاواییه‌كان نیشته‌جێم، لێره هه‌ركه‌سێك داوای ئیقامه ومافی مانه‌وه بكات مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی پێ ده‌درێت، وپێی ده‌ڵێن هه‌ركاتێك ئیشێك یان كارێكت دۆزیه‌وه ده‌بێت پێمان بڵێیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌به‌ر بێكاری پێت ده‌ده‌ین بیبڕین... ئایا دروسته مرۆرڤ درۆ بكات و به‌حكومه‌ت بڵێ كارم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باجه‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌گرن ؟
- 1
حوكمی فڕوفێڵ كردن له‌یه‌كێك له‌حكومه‌ته بێباوه‌ڕه‌كان
PDF 184.4 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی فڕوفێڵ كردن له‌یه‌كێك له‌حكومه‌ته بێباوه‌ڕه‌كان
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی فڕوفێڵ كردن له‌یه‌كێك له‌حكومه‌ته بێباوه‌ڕه‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
هل يجوز له خداع حكومة الكفار وأخذ الأموال منهم
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی فڕوفێڵ كردن له‌یه‌كێك له‌حكومه‌ته بێباوه‌ڕه‌كان
پرسیار : من له‌یه‌كێك له‌ووڵاته ڕۆژئاواییه‌كان نیشته‌جێم، لێره هه‌ركه‌سێك داوای ئیقامه ومافی مانه‌وه بكات مووچه‌یه‌كی مانگانه‌ی پێ ده‌درێت، وپێی ده‌ڵێن هه‌ركاتێك ئیشێك یان كارێكت دۆزیه‌وه ده‌بێت پێمان بڵێیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌به‌ر بێكاری پێت ده‌ده‌ین بیبڕین، ئه‌وكاته ته‌نها كرێی كاره‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، وحكومه‌تیش له صه‌دا سی (30%) وه‌ك باج لێ ده‌بڕن، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه، ئایا دروسته مرۆرڤ درۆ بكات و به‌حكومه‌ت بڵێ كارم نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باجه‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌گرن، به‌مه‌ش مووچه‌ی بێكاری مانگانه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت و مووچه‌ی كاركردنه‌كه‌شی وه‌رده‌گرێت، بۆ زانیاریشتان من بۆیه هاتوومه‌ته ئه‌م ووڵاته كه بخوێنم، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئیقامه وه‌ربگرم و بمه‌وێت به‌هه‌میشه‌یی بمێینمه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان .
هه‌ر موسڵمانێك بچێت بۆ یه‌كێك له‌و وڵاتانه، واجبه له‌سه‌ری پابه‌ندبێت به‌هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه كه له‌كاتی وه‌رگرتنی ئیقامه‌دا له‌سه‌ریان به‌مه‌رج داناوه، مه‌رجێك نه‌بێت كه حه‌ڵاڵێك حه‌رام بكات یان به‌پێچه‌وانه‌وه .
چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ﴾ [المائدة : 1] واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ئه‌مه‌ک و به‌وه‌فا بن به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان .
بۆیه دروست نییه مرۆڤی موسڵمان خیانه‌ت و غه‌دریان لێ بكات، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أَدِّ الأَمَانَةَ إِلَى مَنْ ائْتَمَنَكَ ، وَلا تَخُنْ مَنْ خَانَكَ » [رواه أبو داود (3534) وصححه الألباني في صحيح أبي داود] واته : ئه‌و ڕاسپارده بگێڕه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ئه‌مینی گرتوویت، وه خیانه‌ت مه‌كه له‌و كه‌سه‌ش كه خیانه‌تی لێكردوویت .
له‌جێگایه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) له وه‌صفی مونافیق و دووڕدا باسی صیفه‌تی غه‌در و خیانه‌تی ئه‌وانی كردووه ه‌فه‌رموویه‌تی : « إِذَا عَاهَدَ غَدَرَ » [رواه البخاري (34) ومسلم (58)] واته : دووڕوو و (مونافق) كاتێك په‌یمان وبه‌ڵێنێك ده‌دات نایباته سه‌ر وپه‌یمانه‌كه‌ی ده‌شكێنێت .
هه‌ر بۆیه ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) كاتێك كه هاوه‌ڵانی ده‌نارد بۆ جه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ موشریكه‌كاندا، یه‌كێك له‌و ئامۆژگاری و وه‌صیه‌ته‌ی كه بۆی ده‌كردن ئه‌وه‌بوو ده‌یفه‌رموو : «لا تَغْدِرُوا» [رواه مسلم (1731) ] واته : خیانه‌ت و غه‌در مه‌كه‌ن، ( مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه په‌یمانێكی به‌واندا، یان په‌نای یه‌كێكی له‌وان دا په‌یمان وبه‌لێنه‌كه‌ی خۆی بباته سه‌ر و غه‌در و خیانه‌تی لێ نه‌كات ) .
هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی به‌زر و جوان وكه‌مالی شه‌ریعه‌تی ئیسلام پیشان ده‌دات، به‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ڕێگا نادات به‌شوێنكه‌وتوان ونه‌وه‌كانی غه‌در وخیانه‌ت بكه‌ن له دوژمنه‌كانیان، بۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به‌چه‌ند مه‌رجێك ڕیگای مانه‌وه‌ی پێداوویت واجبه له‌سه‌ر جه‌نابیشت به‌وه‌فابیت له‌گه‌ڵ به‌جێهێنانی ئه‌و مه‌رجانه وخیانه‌تی لێ نه‌كه‌یت .
جا به‌م پێیه بێت دروست نییه كه هیچ شتێك له‌باره‌ی كار وپیشه‌كه‌ته‌وه له‌حكومه‌ت بشاریته‌وه وبته‌وێت له‌و باجه وضه‌ریبه هه‌ڵبێیت كه حكومه‌ت له‌سه‌ری داناویت، بۆیه ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر بێكاریت وه‌ری ده‌گریت له‌حوكمه‌ت دروست نییه و حه‌ڵاڵ نییه وه‌ری بگریت .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: