حوكمی سه‌ڕ بڕینی ئاژه‌ڵێك به‌نیه‌تی لادانی به‌ڵا وناخۆشی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من كه‌سێكی خێزاندارم وماوه‌ی چوار ساڵه‌ ژنم هێناوه‌، وله‌و ماوه‌یه‌دا هیچ مناڵمان نه‌بوو، پاشان سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ زانیم كه‌ خێزانم سكی هه‌یه‌، منیش له‌سه‌ر ئامۆژگاری باوكی به‌رێزم هه‌ستام دوو ئاژه‌ڵم سه‌ربڕی بۆ خۆم و خێزانم له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ وپه‌روه‌ردگار دابه‌شم كرد به‌سه‌ر هه‌ژاران و نه‌داراندا، كه‌ خه‌ڵكی پێی ده‌ڵێن ( الفدو )، ئایا حوكمی شه‌رع له‌م باره‌یه‌وه‌ چیه‌ ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی سه‌ڕ بڕینی ئاژه‌ڵێك به‌نیه‌تی لادانی به‌ڵا وناخۆشی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحه‌مه‌د ساڵح المنجد

    سایتی: سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام

    وه‌رگیڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    هل يجوز الذبح بنية دفع السوء

    « باللغة الكردية »

    محمد صالح المنجد

    موقع الإسلام سؤال وجواب

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    حوكمی سه‌ڕ بڕینی ئاژه‌ڵێك به‌نیه‌تی لادانی به‌ڵا وناخۆشی

    پرسیار: من كه‌سێكی خێزاندارم وماوه‌ی چوار ساڵه‌ ژنم هێناوه‌، وله‌و ماوه‌یه‌دا هیچ مناڵمان نه‌بوو، پاشان سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ زانیم كه‌ خێزانم سكی هه‌یه‌، منیش له‌سه‌ر ئامۆژگاری باوكی به‌رێزم هه‌ستام دوو ئاژه‌ڵم سه‌ربڕی بۆ خۆم و خێزانم له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ وپه‌روه‌ردگار دابه‌شم كرد به‌سه‌ر هه‌ژاران و نه‌داراندا، كه‌ خه‌ڵكی پێی ده‌ڵێن ( الفدو )، ئایا حوكمی شه‌رع له‌م باره‌یه‌وه‌ چیه‌ ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌گه‌ر بێتو سه‌ر بڕینی ئه‌و دوو ئاژه‌ڵه‌ و دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، وه‌ك شوكر وسوپاسی خوای گه‌وره‌ بووبێت، ئه‌وه‌ كارێكی دروسته ‌و هیچ تێدا نییه‌، چونكه‌ نان دان به‌هه‌ژاران كارێكی چاك وباشه‌، وخوای گه‌وره‌ش كه‌سانی چاكه‌كاری خۆش ده‌وێت .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سه‌ربڕینه‌ت بۆ ئه‌وه‌ بێت كه‌ خراپه‌ت لێ دوور بخاته‌وه‌ و خێرت بۆ بهێنێت، ئه‌وه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ ووشه‌ی ( فدو ) لای خه‌ڵكی به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ به‌كار دێت كه‌وا گومان ده‌به‌ن ئه‌و كاره‌یان خراپه‌یان لێ دوور ده‌خاته‌وه‌، خه‌ڵكی ئه‌م جۆره‌ سه‌ر بڕینانه‌ له‌كاتێكدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ تووشی ڕووداوێك یان نه‌خۆشیه‌ك بن، چونكه‌ ئاژه‌ڵ سه‌ربڕین له‌شه‌رعدا هیچ نابێته‌ ڕێگری ئه‌و قه‌ده‌ره‌ی خوا نووسیویه‌تی جا خێر بێت یان شه‌ڕ .

    پرسیاریش كرا له‌ شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌باره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌بڕرێت له‌كاتی خانوو ته‌واو كردن یان نیوه‌ كردنیدا :

    له‌وه‌ڵامدا به‌رێزیان ( ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) ووتیان :

    ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ پێوسیتی ‌زیاتر به‌ڕوونكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ست له‌م ئاژه‌ڵ سه‌ربڕینه‌ خۆپاراستن بێت له‌جنۆكه‌، یان هه‌ر مه‌به‌ستیكی تر كه‌ ئه‌و خاوه‌ن ماڵه‌ مه‌به‌ستی بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربڕینه‌ فڵا ن شت و فیسار شتی بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، وه‌ك سه‌لامه‌ت بوونی خۆی، یان سه‌لامه‌ت بوونی كه‌سانی نیشته‌جێی تیایدا ئه‌وه‌ كارێكی دروست نییه‌، و بیدعه‌ وداهێنراوه‌ له‌دیندا، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سه‌ربڕینه‌ بۆ جۆنكه‌كان بێت ئه‌وه‌ شیركی گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ به ‌ئه‌نجامدانی عیباده‌ت‌ بۆ غه‌یری خوا دێته‌ ژماردن .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ مه‌به‌ستی شوكر وسوپاسی خوای گه‌وره له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕا، به‌وه‌ی سوپاس بۆ خوا خانوه‌كه‌ی گه‌یانده‌ سه‌قف تێكردن، یان سوپاس بۆ خوا خانووه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌و كاته‌ خزم وكه‌سوكار ودراوسێكانی بانگهێشت كرد بۆ ده‌عوه‌ت ونان خواردنێك له‌ماڵی خۆی، ئه‌گه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ بێت هیچ تێدا نییه‌ و دروسته‌، ئه‌مه‌ش زۆرێك له‌خه‌ڵكی وه‌ك شوكر وسوپاسی خوای گه‌وره‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی په‌روه‌ردگار نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌ردا ڕشتوون كه‌ توانیان خانوه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن وله‌كرێچیه‌تی ڕزگاریان بوو، هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵكی تر ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سه‌فه‌ر كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی خزم وكه‌سوكار ودراوسێكانیان بانگهێشت ده‌كه‌ن وه‌ك شوكرێك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ سه‌لامه‌تی كردن له‌و سه‌فه‌ره‌یاندا، پێغه‌مبه‌ری خوداش ( صلی الله علیه وسلم) كاتێك بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌ له‌سه‌فه‌ر چه‌ند سه‌ر ووشتریكی سه‌رده‌بڕی و خه‌ڵكی بانگهێشت ده‌كرد بۆی [ رواه البخاري (3089) ] [مجموع فتاوى الشيخ ابن باز ( 5 / 388 )]

    هه‌روه‌ها شێخ محمد بن صالح العثيمين یش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵێك وپاشان خزم وكه‌سوكار و دراوسێكانی بۆ بانگهێشت ده‌كه‌ن به‌بۆنه‌ی دروستكردنی خانووه‌یه‌كی نوێوه‌، ئه‌وه‌ كارێكی دروسته‌ و هیچی تێدا نییه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ نه‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی پووچ و به‌تاڵدا، وه‌ك هه‌ندێك شوێن كه‌له‌ناویاندا باوه‌ ئه‌گه‌ر چوونه‌ ناو خانوویه‌كی نوێوه‌، یه‌كه‌م شتیك كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه‌ دێن مه‌ڕێك سه‌رده‌بڕن به‌ ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌یاندا تاوه‌كو خوێنه‌كه‌ی بڕژێت به‌سه‌ریدا، به‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ گوایه‌ ئه‌م كاره‌یان ڕێگری ده‌كات له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی جنۆكه‌كانبۆ ئه‌و ماڵه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره‌ باوه‌ڕه‌ باوه‌ڕێكی پووچ و به‌تاڵ و فاسیده‌، وهیچ ئه‌صڵێكی نییه‌ له‌ئیسلامدا، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ده‌بڕینی خۆشی وشادی كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكات هیچ قه‌دی ناكات [الشرح الممتع ( 7 / 550 ، 551 ) ]

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان