ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بیت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی به‌رۆژوو بیت ؟
- 1
ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بیت
PDF 354.3 KB 2019-05-02
- 2
ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بیت
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بیت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
هل يستحب صيام شعبان كاملاً
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بیت
پرسیار : ئایا سوننه‌ته مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی به‌رۆژوو بیت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ڕیوایه‌ت كراوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووه :
عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : مَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَامَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ إِلا أَنَّهُ كَانَ يَصِلُ شَعْبَانَ بِرَمَضَانَ [ رواه أحمد (26022) , وأبو داود (2336) والنسائي (2175) وابن ماجه (1648)] .
واتا : ئوم سه‌له‌مه‌ي دايكي باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه ووتویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) نه‌بینیوه كه دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بوو بێت، جگه له‌وه نه‌بێت كه مانگی شه‌عبانی به رۆژوو ده‌به‌سته‌وه به مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه .
له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوداودا به‌م شێوه‌یه هاتووه : « أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ يَكُنْ يَصُومُ مِنْ السَّنَةِ شَهْرًا تَامًّا إِلا شَعْبَانَ يَصِلُهُ بِرَمَضَانَ » [رواه أبوداود (2048) وصححه الألباني ] .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هیچ مانگێكی ساڵ هه‌مووی به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو، جگه له مانگی شه‌عبان نه‌بێت له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زان پیكه‌وه‌ی ده‌به‌ستنه‌وه .
له‌ڕواڵه‌ته‌دا ئه‌م دوو ڕیوایه‌ته به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووه .
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕیوایه‌تی تر هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) مانگی شه‌عبان جگه له كه‌مێكی نه‌بێت هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو :
عَنْ أَبِي سَلَمَةَ قَالَ : سَأَلْتُ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنْ صِيَامِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَتْ : كَانَ يَصُومُ حَتَّى نَقُولَ قَدْ صَامَ ، وَيُفْطِرُ حَتَّى نَقُولَ قَدْ أَفْطَرَ ، وَلَمْ أَرَهُ صَائِمًا مِنْ شَهْرٍ قَطُّ أَكْثَرَ مِنْ صِيَامِهِ مِنْ شَعْبَانَ ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ إِلا قَلِيلا [رواه مسلم (1156)] .
واتا : ئه‌بو سه‌له‌مه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕیته‌وه و ده‌ڵێت: له‌باره‌ی رۆژووی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) پرسیارم كرد له عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران (خوای لێ ڕازی بێت), ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕۆژووی ده‌گرت هه‌تا ده‌مانووت : ڕۆژووی گرت، وه به‌ڕۆوو نه‌ده‌بوو، هه‌تا ده‌مانووت به‌ڕۆژوو نه‌بووه، وه هیچ كاتێك نه‌مبینیوه به ئه‌ندازه‌ی مانگی شه‌عبان هیچ مانگێكی تر به‌رۆژوو بێت، هه‌ندێك جار هه‌موو مانگی شه‌عبان به‌رۆژوو ده‌بوو، وه هه‌ندێك جاریش هه‌مووی جگه كه‌مێكی به‌رۆژوو ده‌بوو .
له‌باره‌ی ته‌وفیق كردنیش له‌نێوان ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌دا زانایان ڕاكانیان جیاوازه :
هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن : ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه به پێی كاته‌كان جیاواز بووه، هه‌ندیك ساڵ هه‌ر هه‌موو مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو بووه، وه هه‌ندێك ساڵی تر مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی جگه كه‌مێكی نه‌بێت به‌رۆژوو بووه، ئه‌م ڕایه‌شه شێخ ابن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) په‌سه‌ندی كردووه [ سه‌یری مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (15/416) بكه ] .
به‌ڵام هه‌ندیك له‌زانایانی تر، ڕایان وایه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) جگه له مانگی ڕه‌مه‌زان هیچ مانگێكی تر هه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو نه‌بووه، فه‌رمووده‌كه‌ی ئوم سه‌له‌مه‌یشیان وا لێك داوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی جگه كه‌مێكی نه‌بێت به‌ڕۆژوو بووه، نه‌ك هه‌ر هه‌مووی، چونكه له زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك زۆربه‌ی زۆری مانگێك به‌ڕۆژوو بوو، ئه‌وا پێی ده‌ڵێن هه‌موو مانگه‌كه به‌رۆژوو بووه .
حافظی ابن حجریش له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی :
فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشه (خوای لێ رازی بێت) مه‌به‌سته‌كه‌ی ئوم سه‌له‌مه ڕوون ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله علیه وسلم) نه‌بینیوه كه دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بوو بیت، جگه له‌وه نه‌بێت كه مانگی شه‌عبانی به رۆژوو ده‌به‌سته‌وه به مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه .
مه‌به‌ست لێی ئه‌وه بووه كه زۆربه‌ی زۆری به‌ڕۆژوو ده‌بوو، چونكه ئیمامی تورموذی له عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌كه‌وه گێراویه‌تیه‌وه، كه ووتویه‌تی : له زمانی عه‌ره‌بیدا دروسته كه‌سێك كاتێك زۆربه‌ی زۆری مانگێك به‌رۆژوو بووبێت پێی بووترێت : هه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووه .
زانای خواناسیش (الطیبي) له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه به‌و شێوه‌یه لێك ده‌درێته‌وه : كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ندێك جار مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی به‌رۆژوو ده‌بوو، وه هه‌ندێك جاریش زۆربه‌ی زۆری مانگی شه‌عبان به‌رۆژوو ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وانه‌زانن كه ڕۆژووی مانگی شه‌عبانیش وه‌ك مانگی ڕه‌مه‌زان واجبه .
لـــــه پاشاندا حافظی ابن حجر ده‌ڵێت : ڕای یه‌كه‌مم به‌لاوه په‌سه‌نده و دروستره .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هیچ كاتێك مانگی شه‌عبان هه‌ر هه‌مووی به‌رۆژوو نه‌بووه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی ئیمامی موسلیم كه ڕیوایه‌تی كردووه : عن عائشة رضي الله عنها أنها قالت : وَلا أَعْلَمُ نَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَرَأَ الْقُرْآنَ كُلَّهُ فِي لَيْلَةٍ ، وَلا صَلَّى لَيْلَةً إِلَى الصُّبْحِ ، وَلا صَامَ شَهْرًا كَامِلا غَيْرَ رَمَضَانَ [رواه مسلم (746)] .
واتا : عائيشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران ده‌گێڕیته‌وه و ده‌ڵێت : نه‌مزانیوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو قورئانی له‌یه‌ك شه‌ودا خوێندبێته‌وه، وه هیچ كاتێك تا بانگی به‌یانی نوێژی نه‌كردووه، وه جگه له مانگی ڕه‌مه‌زانیش هیچ مانگێكی تر هه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو نه‌بووه .
هه‌روه‌ها هاتووه : « عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : مَا صَامَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَهْرًا كَامِلا قَطُّ غَيْرَ رَمَضَانَ » [رواه البخاري (1971) ومسلم (1157) ] واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) جگه له مانگی ڕه‌مه‌زان هیچ مانگێك هه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو نه‌بووه .
(السندي) يش له‌شه‌رحی فه‌رمووده‌كه‌ی عائیشه‌دا كه ووتوویه‌تی : ( يَصِل شَعْبَان بِرَمَضَان ) ده‌ڵێت : واتا هه‌ر هه‌موو مانگی شه‌عبان به‌رۆژوو ده‌بوو، له ڕواڵه‌ته‌دا ماناكه‌ی وایه كه مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌رۆژوو بووه، ..... به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕیوایه‌ت كراوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه والێك ده‌درێته‌وه زۆربه‌ی زۆری مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مووی به‌رۆژوو بووبێت و گرێی دابێت به مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه، مه‌به‌ست له‌وه‌یه هه‌مووی به‌رۆژوو نه‌بوو، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆری به‌رۆژوو بووه .
ئه‌گه‌ر پرسیاریش بكرێت، كه ئایا حیكمه‌ت چیه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆربه‌ی زۆری مانگی شه‌عبان به‌رۆژوو بووه ؟
حافظی بان حجر ده‌ڵێت : په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌یه : كه نه‌سائی و ئه‌بوداود و ابن خزیمه ڕیوایه‌تیان كردووه : عَنْ أُسَامَة بْن زَيْدٍ قَالَ : قُلْت : يَا رَسُول اللَّه ، لَمْ أَرَك تَصُومُ مِنْ شَهْر مِنْ الشُّهُور مَا تَصُوم مِنْ شَعْبَان , قَالَ : ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاس عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَان , وَهُوَ شَهْر تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَال إِلَى رَبّ الْعَالَمِينَ ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ» [رواه النسائي (2221) وصححه الألباني ] .
واتا : ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید ڕیوایه‌تی كردووه، و ده‌ڵێت : ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، من ناتبینم هیچ مانگێك وه‌ك مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو بیت، ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌وه مانگێكه خه‌ڵكی بێ ئاگان لێی كه ده‌كه‌وێته نێوان مانگی ڕه‌جه‌ب و مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه، مانگی شه‌عبان مانگێكه كرده‌وه‌كانی تێدا بۆلای خوای گه‌وره به‌رز ده‌كرێته‌وه، بۆیه من حه‌ز ده‌كه‌م كاتیك كره‌ده‌وه‌كانم به‌رز ده‌كرێنه‌وه به‌رۆژوو بم .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌لام
پۆڵینه زانستیه‌كان: