ئه‌گه‌ر نیه‌تی هێنا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت پاشان په‌شیمان بوویه‌وه له شكاندنی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كه‌سێكی موسافیر سه‌فه‌ری كرد و به‌ڕۆژوو بوو، نیه‌تی هێنا كه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت، گه‌ڕا هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت ڕۆژووه‌كه‌ی پێ بشكێنێت، له‌پاشاندا په‌شیمان بوویه‌وه له ڕۆژوو شكاندنه‌كه‌ی و ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو كرد هه‌تا بانگی ئێواره، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح و دروسته ؟
-
1
ئه‌گه‌ر نیه‌تی هێنا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت پاشان په‌شیمان بوویه‌وه له شكاندنی
PDF 188.7 KB 2019-05-02
-
2
ئه‌گه‌ر نیه‌تی هێنا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت پاشان په‌شیمان بوویه‌وه له شكاندنی
DOC 3.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئه‌گه‌ر نیه‌تی هێنا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت پاشان په‌شیمان بوویه‌وه له شكاندنی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
إذا نوى الفطر ثم عدل عن نيته
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ئه‌گه‌ر نیه‌تی هێنا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت پاشان په‌شیمان بوویه‌وه له شكاندنی
پرسیار : كه‌سێكی موسافیر سه‌فه‌ری كرد و به‌ڕۆژوو بوو، نیه‌تی هێنا كه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت، گه‌ڕا هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت ڕۆژووه‌كه‌ی پێ بشكێنێت، له‌پاشاندا په‌شیمان بوویه‌وه له ڕۆژوو شكاندنه‌كه‌ی و ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو كرد هه‌تا بانگی ئێواره، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح و دروسته ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
هه‌ركه‌سێك نیه‌تی هێنا ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت و عه‌زمی جه‌زم كرد و هیچ دوودڵ نه‌بوو له نیه‌ته‌كه‌ی ، ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پاشان هیچێكی وای ده‌ست نه‌كه‌وت ڕۆژووه‌كه‌ی پێ بشكێنێت، بۆیه دواتر په‌شیمان بوویه‌وه له‌و نیه‌ته‌ی كه هێنا بووی بۆ شكاندنی ڕۆژوه‌كه‌ی، مه‌زهه‌بی مالیكی و حه‌نابله به‌لایانه‌وه وایه ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت، و واجبه له‌سه‌ریشی قه‌زای بكاته‌وه، به‌ڵام حه‌نه‌فیه‌كان و شافعیه‌كان به‌لایانه‌وه وایه نیه‌تی له‌م شێوه‌یه ڕۆژووی پێ ناشكێت[ بۆ زیاتر دڵنیا بوون سه‌یری: بدائع الصنائع 2/92، حاشية الدسوقي 1/528، المجموع6/313، كشاف القناع 2/316 ].
ئه‌و ڕایه‌شی كه به‌لایه‌وه وایه ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵ بووه‌ته‌وه، ڕایه‌كی دروستر و په‌سه‌ندتره، كه ده‌ڵیت : ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی هێنا و عه‌زمی جه‌م كرد و هیچ دوودڵ نه‌بوو له شكاندنی ڕۆژووه‌كه‌ی به‌ڵام كاتێك گه‌ڕا به شوێن خواردن یان خواردنه‌وه‌یه‌ك ڕۆژووه‌كه‌ی پێ بشكێنێت هیچي ده‌ست نه‌كه‌وت، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ بووه‌ته‌وه و واجبه قه‌زایشی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌ته‌كه‌ی ته‌نها نیازێكی ڕووت بوو، واتا عه‌زمی جه‌م نه‌كردبوو و تا ڕاده‌یه‌كیش دوودڵ بوو له شكاندنی رۆژووه‌كه‌ی، بۆ نموونه ووتی : ئه‌گه‌ر شتێكم ده‌ست كه‌وت ڕۆژووه‌كه‌م ده‌شكێنم وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه نایشكێنم، ئه‌م كه‌سه مادام نیه‌تی یه‌كلای نه‌كردوه‌ته‌وه و عه‌زمی جه‌زم نه‌كردووه، ئه‌وائه‌گه‌ر ڕۆژوه‌كه‌ی ته‌واو كرد تا ئێواره، ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح و دروسته .
پرسیار كرا له شیخ ابن عثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
كه‌سێكی موسافیر سه‌فه‌ری كرد و به‌ڕۆژوو بوو، نیه‌تی هێنا كه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت، گه‌ڕا هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت ڕۆژووه‌كه‌ی پێ بشكێنێت، له‌پاشاندا په‌شیمان بوویه‌وه له ڕۆژوو شكاندنه‌كه‌ی و ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو كرد هه‌تا بانگی ئێواره، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح و دروسته ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی: ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ بووه‌ته‌وه و پێویسته له‌سه‌ریشی قه‌زای بكاته‌وه، چونكه كاتێك نیه‌تی هێنا ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ی شكاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ووتی: ئه‌گه‌ر ئاوم ده‌ست كه‌وت ئه‌وا ڕۆژوه‌كه ده‌شكێنم وه ئه‌گه‌ر هیچم ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه ڕۆژووی خۆم ته‌واو ده‌كه‌م و به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌م كه‌سه ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح و ته‌واوه، چونكه نیه‌تی خۆی یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه و عه‌زمی جه‌زم نه‌كردووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستی كردووه به بوونی خواردن و خواردنه‌وه‌وه، كاتێكیش كه هیچی ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا له‌سه‌ر نیه‌ته‌كه‌ی یه‌كه‌مجاری خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مجا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پرسیاره‌كه‌ی كردبوو جارێكی تر پرسیه‌وه، و ووتی : باشه چۆن وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه بده‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن : هیچ كه‌سێك له زانایان نیه‌تی ڕۆژوو شكاندیان به یه‌كێك له‌و شتانه نه‌ژماردووه كه ڕۆژوویان پی ده‌شكێت ؟
له‌وه‌ڵاومدا ووتی : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت : هیچ كه‌س له زانایان باسیان له‌م شته نه‌كردووه، پێی ده‌ڵێین : له كتێبێ (زاد المستقنع) دا هاتووه : هه‌ركه‌سێك نیه‌تی ئه‌وه‌ی هێنا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت ئه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت، برایانی به‌رێزم ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه شوێن قسه‌ی هه‌ندێك كه‌س نه‌كه‌ون، به‌بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كه‌ی ئه‌وتۆیان هه‌بێت له ئیسلام و علمی و زانستی شه‌رعی ده‌ڵێن : نازانم هیچ كه‌سێك ئه‌م ووته‌یه‌ی ووتبێت، له‌وه ده‌چێت ڕاست بكات، ئه‌و نه‌زانێت و نه‌یبیستبێت چونكه بێ ئاگایه له كتێبێ زانایان و نایانخوێنێته‌وه، بگره هیچیشیان له‌باره‌وه نازانێت، پاشان گریمان ئه‌گه‌ر هیچ كه‌سێیك له زانایانیش له كتێبه‌كانی خۆیاندا ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌یان باس نه‌كردبێت، ده‌پرسم ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌یفه‌رمووه : « إنما الأعمال بالنيات » واتا : كاروكرده‌وه‌كان به گوێره‌ی نیه‌ته‌كان ده‌بن، ئه‌و كه‌سه‌ش كاتێك نیه‌تی هێنا و عه‌زمی جه‌زم كرد كه ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێت ؟ من ده‌ڵێم به‌ڵێ ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێت [ لقا‌ء الباب المفتوح" (29/20) ] .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: