حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی چیه؟
- 1
حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی
PDF 455.8 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی
DOC 4.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
حكم شرب السيجارة الإلكترونية
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی
پرسیار : ئایا حوكمی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی چیه، چونكه من له ماڵپه‌رێ ( ویكیبدیا ) خوێندومه‌ته‌وه كه هیچ زیانێكی نییه، ئه‌وه‌شی باسكراوه له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا به‌م شێوه‌یه بوو : تا ئێستا هیچ زیانێكی نه‌سه‌لمێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ترسی ئه‌وه‌ی لا دروست بووه كه ئه‌م جگه‌ره ئه‌لكتۆرنیانه ببێته مایه ئالوده بوونی كه‌سانێك كه پێشتر جگه‌ره‌یان نه‌كێشاوه، ئه‌وه‌شی من ئاگاداری بم كاڵایه‌كی له‌م شێوه‌یه هه‌یه له بازاڕه‌كاندا، و جێگای پێشوازی كردنی خه‌ڵكه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شداریت كرد له فرۆشتنی بڕێكی زیاتر ئه‌وا بۆ خۆت پشكێك به خۆڕایی وه‌رده‌گریت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی له ساڵی 2004 زاینی له ووڵاتی صین بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ری هه‌ڵدا و دروستیان كرد، ئه‌م جگه‌ره‌یه له شێواز و شكڵیدا وه‌ك جگه‌ره‌ی ڕاستی وایه، پێكهاتووه له دوو باتری، باتریه‌كی ( لیثۆم ) كه قابیلی ئه‌وه‌یه به ووزه‌ی كاره‌با یان به كۆمپیته‌ر یان به شه‌حنی ناو ئۆتۆمبیل شه‌حن بكرێته‌وه، باتريه‌كه‌ی تریش كه بریتیه له كه‌پسولێك گیراوه‌ی (نیكۆتین) و كه‌مێك ئاوی تێدایه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ماده و تام و بۆنی تر، ئه‌م كه‌پسوله پشتی به‌وه به‌ستووه كه ووزه‌ی كاره‌باكه تیپه‌ڕ ده‌كات و ده‌دات له كه‌پسوله نیكۆتینه‌كه له ئه‌نجامی ئه‌م به‌ریه‌ك كه‌وتنه كه‌پسوله‌كه دوكه‌ڵێك ده‌رده‌كات، و ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یكێشێت ئه‌و دوو كه‌ڵه هه‌ڵده‌مژێت و له ده‌م و لوتیه‌وه یان له یه‌كێكیانه‌وه ده‌یهێنێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه مژ ده‌دات له‌و جگه‌ره ئه‌لكترۆنیه سه‌ری جگه‌ره‌كه ڕۆشناییه‌ك ده‌رده‌كات وه‌ك سه‌ری جگه‌ره‌ی ئاسایی تاوه‌كو كه‌سی به‌كارهێنه‌ر هه‌ست بكات كه جگه‌ره‌ی ڕاستی ده‌كێشێت .
زۆرێك له ووڵاتان ڕێگری هێنانی ئه‌م جۆره له جگه‌ره‌یان كردووه، وه‌ك ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، هه‌ر پاش ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نی ووڵاتانی كه‌نداو له میانه‌ی كۆنگره‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروستی خۆیاندا بڕیاریان دا كه نه‌هێڵن جگه‌ری ئه‌لكترۆنی بێته ناو ووڵاته‌كانیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سوڕمان و هه‌ڵوێستی دژه یه‌كیانه، ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ڕێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی ده‌كه‌ن، كه‌چی ڕێگایان داوه به هاتنه ناوه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی كه زیانه‌كانی زۆر زۆرن و كه‌سیش شك و گومانی تێیدا نییه، كه ساڵانه ده‌بێته هۆی مردنی زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌س له جیهاندا، ( به‌ڕاستی جێگای سه‌رسورمان و تێڕامانه ) .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه بۆ ئه‌م جگه‌ره ئه‌لكترۆنیه ده‌كرێت به‌وه‌ی زیانی نییه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یكێشن، به‌ڵام زۆرێك له په‌یتۆڵ و شاره‌زایان و كه‌سانی ژیر به‌رده‌وام خه‌ڵكی له مه‌ترسی ئه‌م جگه‌ره‌یه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، و داوایان لێ ده‌كه‌ن به‌م رێكلام وبانگه‌شانه نه‌خه‌ڵه‌تین، كار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنن به جۆره‌ها شێوه و شكڵ و ڕه‌نگ و تام و بۆنی جیاواز دروستی ده‌كه‌ن كه مناڵان و ئافره‌تانیش حه‌زی لێ ده‌كه‌ن .
به نسبه‌ت حوكمی شه‌رعیشه‌وه، مادام ئــــه‌و جگــــه‌ره ئه‌لكترۆنیه مــــــاده‌ی ( نیكۆتین) تێدایه، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له حوكمی جگه‌ره‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ها هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ حوكمی بنێشتی نیكۆتیندار، یان له‌زگه‌ی نیكۆتین و هاوشێوه‌كانی، چونكه ماده‌ی نیكۆتین ماده‌یه‌كی ژه‌هراوییه، له مه‌ترسیدارتین ئه‌و پێكهاتانه‌یه له‌ناو توتندا هه‌یه، بێگومان حه‌رامی جگه‌ره‌ی ئاساییش ئێستا هیچ گومانێكی تێدا نه‌ماوه، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی دكتۆری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌لماندیان كه جگه‌ره زیانێكی له‌صه‌دا صه‌د و بێ‌گومانی هه‌یه .
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بزانیت دروست نیه و حه‌رامه كڕین و فرۆشتن به‌م جۆره له جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی، چونكه به‌كارهێنانی حه‌رامه، هه‌ر شتێكیش به‌كارهێنانی حه‌رام بێت كڕین و فرۆشتن ومامه‌ڵه پێوه كردنیشی هه‌ر حه‌رامه، پێغه‌مبه‌ری خوادش ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « إِنَّ الله إِذَا حَرَّم شَيْئاً حَرَّمَ ثَمَنَهُ » [ رواه أبو داود ( 3488 ) وصححه الألباني في صحيح أبي داود ] واتا : بێگومان هه‌ركاتێك خوای گه‌وره شتێكی حه‌رام كردبێت، ئه‌و پاره وپوڵه‌یشی له‌و ڕێگایه‌وه په‌یدا ده‌كرێت هه‌ر حه‌رامه .
ئه‌وه‌ش بزانه هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خاتری به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره واز له شتێك بهێنێت بێگومان په‌روه‌ردگار به چاكتر بۆی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ▬ وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا . وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِب♂ [ الطلاق/ 2 ، 3 ] واتا : هه‌ركه‌سێك ته‌قوای خوای هه‌بێت و له‌و بترسێت ئه‌وا ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك ڕزق و ڕۆزی ده‌ده‌اتێ كه ئه‌و كه‌سه خۆیشی حسابی بۆ نه‌كردبێت .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موونا زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .