ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ بیانووی شه‌رعییان هه‌یه‌ بۆ نه‌مانه‌وه‌ له‌ ( مینا )

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگایدا به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاو دابین ده‌كه‌ن بۆ حاجیان وهه‌ندێك كه‌سی تریش كه‌ شه‌و ده‌توانن له‌ ( مینا ) نه‌مێننه‌وه‌، ئایا له‌كاتی ئێستاماندا چ كه‌سانێك وه‌ك ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كرێن ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ بیانووی شه‌رعییان هه‌یه‌ بۆ نه‌مانه‌وه‌ له‌ ( مینا ) ؟

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    من الذين يعذرون لترك المبيت في منى؟

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئه‌و كه‌سانه‌ كێن كه‌ بیانووی شه‌رعییان هه‌یه‌ بۆ نه‌مانه‌وه‌ له‌ ( مینا ) ؟

    پرسیار : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگایدا به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاو دابین ده‌كه‌ن بۆ حاجیان وهه‌ندێك كه‌سی تریش كه‌ شه‌و ده‌توانن له‌ ( مینا ) نه‌مێننه‌وه‌، ئایا له‌كاتی ئێستاماندا چ كه‌سانێك وه‌ك ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كرێن ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌.

    پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگایدا به‌ عه‌باسی مامی ‌ له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی ئاوی دابین ده‌كرد بۆ حاجیان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌‌ ( مینا ) بمێنێته‌وه‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ به‌شه‌و بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كارێكی گشتیه‌، هه‌روه‌ها ڕێگای دا به‌ شوانه‌كانیش كه‌ له‌ ( مینا ) نه‌مێننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ چاودێری ئه‌و ووشترانه‌یان ده‌كرد كه‌ حاجیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوویان، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشماندا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رگه‌رمی به‌رژه‌وه‌ندی حاجیانن وه‌ك دكتۆر و پاسه‌وان و سه‌رباز و پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و هتد ... ئه‌گه‌ر حه‌جیان كرد ده‌توانن و ڕیگایان پێدراوه‌ كه‌ شه‌و له‌ ( مینا ) نه‌مێننه‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكی پێویستیان پێیان ده‌بێت.

    به‌ڵام به‌ نسبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بیانویه‌كی شه‌رعی تایبه‌تیان هه‌یه‌، وه‌ك نه‌خۆش و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌، ئایا وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌مان پێدا حسابیان بۆ ده‌كرێت و ڕێگایان پێده‌درێت كه‌ شه‌و له‌ ( مینا ) نه‌مێننه‌وه‌ .

    زانایان له‌م باره‌یه‌وه‌ دوو ڕایان هه‌یه‌ :

    هه‌ندێك له‌ زانایان ڕایان وایه‌، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ حسابی ئه‌و كه‌سانه‌یان بۆ ده‌كرێت كه‌ سه‌رگه‌رمی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حاجیانن، له‌به‌ر بوونی بیانوویه‌كی شه‌رعی‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌.

    هه‌ندێك له‌ زانایانی تر ڕایان وایه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ حسابی ئه‌وانه‌یان بۆ ناكرێت، چونكه‌ بیانووی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بیانویه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ خۆیان، و بیانووی ئه‌وانیش بیانوویه‌كی گشتیه‌ و لــه‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م حاجیانه‌.

    ئه‌وه‌ی بۆ منیش ڕوون بووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی بیانویه‌كی شه‌رعیه‌ هه‌بێت حسابی وه‌ك حسابی ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ده‌كرێت كه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حاجیان ماونه‌ته‌وه‌، وه‌ك كه‌سێك نه‌خۆش بێت و پێویستی به‌وه‌ هه‌بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ بخه‌وێنرێت، شه‌وی یازده‌ و دوازده‌ هیچ قه‌یدی ناكات كه‌ لـــه‌ ( مینا ) نه‌مێننه‌وه‌، وه‌ هیچ فدیه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر واجب نابێت، وه‌ كاتێكیش پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگای به‌ عه‌باسی مامی داوه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ شه‌و له‌ ( مینا ) نه‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یتوانی كه‌سێك له‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌ ڕابسپێرێت كه‌ به‌كاره‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵسێت، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی شه‌و له‌ ( مینا ) فه‌رمانێكی سووكه‌ و ده‌كرێت ئاسانكاری تێدا بكرێت، واتا : واجبیه‌كه‌ی له‌و جۆره‌ واجبانه‌ نییه‌ ‌كردنی هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، ته‌نانه‌ت ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ڕای وایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ بێ هیچ بیانویه‌كیش شه‌وێك له‌ شه‌وه‌كان له‌ ( مینا ) نه‌مایه‌وه‌ هیچ فدیه‌كه‌ی له‌سه‌ر واجب نابێت، به‌ڵكو‌ ته‌نها خێر و صه‌ده‌قه‌یه‌ك بكات به‌سیه‌تی، واتا: ده‌ ڕیالێك یان پێنج ریالێك بداته‌ ده‌ست بكاته‌ خێر و صه‌ده‌قه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پێی حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ خۆی كه‌وتوه‌.

    "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (23/237)

    سه‌رچاوه‌ : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان