ئه‌گه‌ر هاتو ئیحرامی حه‌ج یان عومره‌ی بۆ دوو كه‌س به‌ست

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ به‌یه‌كجار عومره‌ بۆ دایك و باوكم بكه‌م كه‌ هه‌ردووكیان مردوون، یان ده‌بێت بۆ هه‌ركه‌سێكیان به‌ جیا ئه‌نجامی بده‌م ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئه‌گه‌ر هاتو ئیحرامی حه‌ج یان عومره‌ی بۆ دوو كه‌س به‌ست

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    إذا أحرم بالحج أو العمرة عن شخصين

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئه‌گه‌ر هاتو ئیحرامی حه‌ج یان عومره‌ی بۆ دوو كه‌س به‌ست

    پرسیار : ئایا دروسته‌ به‌یه‌كجار عومره‌ بۆ دایك و باوكم بكه‌م كه‌ هه‌ردووكیان مردوون، یان ده‌بێت بۆ هه‌ركه‌سێكیان به‌ جیا ئه‌نجامی بده‌م ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌نجامدانی حه‌ج یان عومره‌ به‌ نیه‌تێك ته‌نها بۆ كه‌سێك ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نییه‌ عومره‌یه‌ك بۆ دایكت و باوكیشت بكه‌یتله‌ یه‌ككاتدا، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ هه‌ریه‌كێكیان عومره‌یه‌ك بكه‌یت، باشتریش وایه‌ عومره‌یه‌كه‌ی دایكت یه‌كه‌مجار بكه‌یت، چونكه‌ دایكت له‌پێشتره‌ به‌ چاكه‌ و ئیحسان له‌گه‌ڵ كردن، كاتێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو عومره‌كه‌ی دایكت عومره‌ی سوننه‌ت بوو، وه‌ عومره‌كه‌ی باوكت عومره‌ی واجب بوو، له‌م كاته‌دا ده‌بێت سه‌ره‌تا عومره‌ واجبه‌كه‌ی باوكت ئه‌نجام بده‌یت، چونكه‌ باوكت تا له‌ ژیاندا بوو عومره‌ی نه‌كردبوو .

    له‌ كتێبی ( كشاف القناع ) له‌ به‌رگی 2 / لاپه‌ڕه‌ 377 دا هاتووه‌:« ويستحب أن يحج عن أبويه إن كانا ميتين أو عاجزين , زاد بعضهم : إن لم يحجا ، ونص الإمام أحمد على أنه يقدم أمه ; لأنها أحق بالبر , ويقدم واجب أبيه » [ كشاف القناع (2/377) ] واتا : سوننه‌ت وایه‌ ئه‌گه‌ر دایك و باوكی مردبوون یان پیروپه‌كه‌وته‌ بوون حه‌جیان بۆ بكات، هه‌ندێكیان ئه‌و زیاده‌یان له‌گه‌ڵ باس كردووه‌ ( ئه‌گه‌ر هاتوو خۆیان له‌ ژیانیاندا حه‌جیان نه‌كردبوو ) ئیمامی ئه‌حمه‌دیش باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ پێشدا حه‌ج بۆ دایكی بكات، چونكه‌ دایك له‌ پێشتره‌ بۆ چاكه‌ و ئیحسان له‌گه‌ڵ كردن، وه‌ ده‌بێت حه‌جی واجبی باوكی پێش بخات به‌سه‌ر حه‌جی سوننه‌تی دایكیدا .

    خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك به‌ یه‌كجار نیه‌تی حه‌ج یان عومره‌ی بۆ دوو كه‌س هێنا و ئیحرامی به‌ست بۆیان، ئه‌وه‌ ئه‌و حه‌جه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی ده‌بێت و بۆ ئه‌و دوو كه‌سه‌ نابێت .

    ئیمامی شافعی ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌ كتێبی ( الأم ) دا ووتویه‌تی : « ولو استأجر رجلان رجلا يحج عن أبويهما , فأهلّ بالحج عنهما معا كان مبطلا لإجارته , وكان الحج عن نفسه , لا عن واحد منهما , ولو نوى الحج عن نفسه وعنهما أو عن أحدهما كان عن نفسه وبطلت إجارته » [ الأم (2/137) ] واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو دوو كه‌س پیاوێكیان به‌كرێ گرت كه‌ حه‌ج بۆ باوكیان بكات، ئه‌و كه‌سه‌ش نیه‌تی بۆ باوكی هه‌ردووكیان هێنا، ئه‌و كه‌سه‌ به‌و كاره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و كرێكاریه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌، و ئه‌و كاته‌ حه‌جه‌كه‌ی بۆ خۆی ده‌بێت، نه‌ك بۆ یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ نیه‌تی حه‌جی بۆ خۆی و بۆ باوكی ئه‌و دوو كه‌سه‌ش هێنا، یان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ كه‌سێكی تریان، له‌م حاڵه‌ته‌شدا حه‌جه‌كه‌ بۆ خۆی ده‌بێت و گرێ به‌ستی كڕێكاریه‌كه‌ی به‌تاڵه‌ بووه‌ته‌وه‌ .

    ابن قدامه‌ش له‌ كتێبی ( المغني ) دا ده‌ڵێت : « فإن استنابه اثنان في نسك , فأحرم به عنهما , وقع عن نفسه دونهما ; لأنه لا يمكن وقوعه عنهما , وليس أحدهما بأولى من صاحبه . وإن أحرم عن نفسه وغيره , وقع عن نفسه » واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ نوسوكی ئه‌نجامدانی حه‌جێك دوو كه‌س كه‌سێكیان كرد به‌ وه‌كیل، وئه‌ویش ئیحرامی بۆ هه‌ردووكیان به‌ست، ئه‌وه‌ ئه‌و حه‌جه‌ بۆ خۆی ده‌بێت نه‌ك بۆ ئه‌وان، چونكه‌ ناكرێت بۆ ئه‌وان بێت، وه‌ هیچ كه‌سێكیشیان له‌ پێشتر نییه‌ له‌وی تریان، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئیحرامی بۆ خۆی و كه‌سێكی تر به‌ست، دیسان ئه‌و حه‌جه‌ بۆ خۆی ده‌بێت .

    ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌ كتێبی ( المجموع ) ده‌ڵێت : « قال أصحابنا : لو استأجر رجلان رجلا يحج عنهما , فأحرم عنهما معا انعقد إحرامه لنفسه تطوعا , ولا ينعقد لواحد منهما ; لأن الإحرام لا ينعقد عن اثنين , وليس أحدهما أولى من الآخر , ولو أحرم عن أحدهما وعن نفسه معا انعقد إحرامه عن نفسه ; لأن الإحرام عن اثنين لا يجوز , وهو أولى من غيره فانعقد , هكذا نص عليه الشافعي في الأم وتابعه الشيخ أبو حامد والقاضي أبو الطيب والأصحاب » [ المجموع (7/126) ] واتا : هاوه‌ڵانمان ووتویانه‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو دوو كه‌س یه‌كێكیان به‌كرێ گرت حه‌جیان بۆ بكات، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ ئیحرامی بۆ هه‌ردووكیان به‌ست، ئه‌وه‌ ئیحرامه‌كه‌ی به‌ حه‌جێكی سوننه‌ت بۆ خۆی ده‌بێت، وه‌ بۆ هیچ كه‌سێكیان نابێت، چونكه‌ ئیحرامێك بۆ دوو كه‌س نابه‌سترێت، وه‌ هیچ كه‌سێكیشیان له‌ پێشتر نیه‌ له‌وی تریان، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئیحرامی بۆ یه‌كێك له‌وانه‌ و بۆ خۆیشی به‌ست به‌یه‌ك نییه‌ت، دیسان ئه‌و ئیحرامه‌ هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی ده‌بێت، چونكه‌ ئیحرام به‌ستن بۆ دوو كه‌س دروست نییه‌، دیاره‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی له‌وان له‌ پێشتره‌ بۆ ئیحرامه‌كه‌ی، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ ئیمام شافعی له‌ كتێبی ( الام ) دا باسی ئه‌مه‌ی كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ شیخ أبو الحامد و قاضی أبو الطیب و هاوه‌ڵانی تریش شوێن ئیمامی شافعی كه‌وتوون له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا .

    له‌ خوای گــه‌وره‌ داواكارم كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌ له‌ ئێمه‌ و ئێوه‌یش گیرا بكات .

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان