ئايا فرۆشتنی په‌رتووكی سیاسی و ڕۆمانی شانۆیی دروسته

وه‌سف كردن

فه‌توایه‌كی وه‌رگێڕاوه‌ بۆ زمانی كوردی بریتیه‌ له‌ پرسیارێك له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من ژماره‌یه‌ك په‌رتووكم هه‌یه‌ كه‌ په‌رتووكی ئاینی نین، وه‌ك په‌رتووكی سیاسی و ئابووری و مێژوویی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك په‌رتووكی ڕۆمانی شانۆیی عه‌ره‌بی و جیهانیشم هه‌یه‌، ئایا دروسته‌ من ئه‌م په‌رتوكانه‌ بفرۆشم و به‌ پاره‌كه‌یان په‌رتووكی تری ئاینی پێ بكڕم، یان پاره‌كه‌ی بكه‌م به‌ خێر و صه‌ده‌قه‌ ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئايا فرۆشتنی پهرتووكی سیاسی و ڕۆمانی شانۆیی دروسته

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد صاڵح المنجد

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    هل يجوز له بيع الكتب السياسية والروايات المسرحية ؟

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئايا فرۆشتنی پهرتووكی سیاسی و ڕۆمانی شانۆیی دروسته

    پرسیار : من ژمارهیهك پهرتووكم ههیه كه پهرتووكی ئاینی نین، وهك پهرتووكی سیاسی و ئابووری و مێژوویی، ههروهها ژمارهیهك پهرتووكی ڕۆمانی شانۆیی عهرهبی و جیهانیشم ههیه، ئایا دروسته من ئهم پهرتوكانه بفرۆشم و به پارهكهیان پهرتووكی تری ئاینی پێ بكڕم، یان پارهكهی بكهم به خێر و صهدهقه ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    ئهصڵ له كڕین و فرشتندا ئهوهیه كه حهڵاڵ و دروسته، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ♂ [ البقرة : 275 ] واتا : خوای گهوره كڕین و فرۆشتنی حهڵاڵ كردووه و ڕیبا و سوو خواردنیشی حهرام و قهدهغه كردووه، جهصاص له ڕاڤهی ئهم ئایهتهدا دهڵێت : ئهم ئایهته گشتیره بۆ ههموو جۆرهكانی كڕین و فرۆشتن [أحكام القرآن 2 / 189 ] .

    ئهمهی ووتمان حوكمێكی گشتگیره، بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو كاڵایهی كه دهفرۆشرێت كاڵایهكی حهرام بوو، یان زۆربهی جار له حهرامدا بهكار دههێنرا، ئهوه لهم كاتهدا دروست نییه كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت و دهستا ودهست بكات لهنێو خهڵكیدا، جا لهسهر ئهمه ئهو پهرتووكانهی كه تۆ باست كردوون له دوو حاڵهت بهدهر نییه .

    یان ئهوهتانێ ئهو پهرتوكانه كۆمهڵه پهرتوكێكی به سوودن بۆ ئهو كهسانهی دهیخوێننهوه، ههرچهند پهرتووكی غهیره ئاینییش بن، وهك پهرتووكی مێژووی و سیاسی و فیزیا و بیركاری و هاوشێوهكانیان، و به پێی بۆچوون و علمی خۆت ئهو پهرتوكانه درۆ و دهلهسه و بڵاوكردنهوهی فاحیشه و خراپهكاری و چاوبهست لهخهڵكی لهخۆ ناگرن، ئهوا حوكمهكهی وهك لهسهرهتاوه باسمان كرد لهسهر ئهصڵی بنهما شهرعیهكهیه كه ئاماژهمان پێدا كه ئهصڵ له كڕین و فرۆشتندا دروستی و حهڵاڵیهته، جا ئهگهر هاتوو دروست بوو كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت، بێگومان دروستیشه به پارهكهی ههرچیهك بهرژهوهندی دین و دونیاتی تێدایه بیكڕیت و بهكاری بهێنیت .

    بهڵام ئهگهر هاتوو ئهم پهرتوكانه خۆیان لهخۆیاندا ههر حهرام بوون، یان زیانی به خوێنهرهكهی دهگهیاند، بهشێوهیهك درۆ و دهلهسه و تهزویر وفێڵ كردنی واقیع و ثهوابته ئاینی و شهرعهیكانی تێدا بوو، یان زیانی به ڕهوشت و ئاین و بیروباوهڕی خهڵكی دهگهیاند، یان شهرم و شكۆی لای ئافرهتان نهدههێشت و مانای پیاوهتیشی لای پیاوان لاواز دهكرد، ههروهك چۆن ئهمه حاڵی زۆرێك لهو ڕۆمانه عهرهبی و بیانیانهیه كه له بازاڕهكاندا دهفرۆشرێن، ئهم جۆره له پهرتووك حهرامه كڕین و فرۆشتنیان پێوه بكهیت، نهك ههر هێنده بگره پێویسته لهناویش ببرێن، وه دروست نییه بیانفرۆشیت و سوود له پارهكهی وهربگریت، چونكه پێغهمبهریش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : « إن الله إذا حرَّم على قومٍ شيئاً حرَّم ثمنه » [ رواه أحمد ( 2956 ), وصححه الألباني في " غاية المرام " ( 318) ] واتا : بێگومان خوای گهوره كاتێك شتێك لهسهر گهلێك حهرام و قهدهغه دهكات، لهههمان كاتیشدا پارهكهشی ههر حهرامه .

    خوای گهوره لهههمووان شارهزا تره .

    سهرچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وهڵام .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان: