حوكمی ناشتنی موو له نێوچاوانێكی پان وپۆڕدا
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من ئافره‌تێكی گه‌نجم و ته‌مه‌نم سی ساڵه... كاتێك له‌دایك بووم نێوچاوانم پان وپۆڕ بوو، ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ئیحراجیه‌كی زۆر بووم له‌نێو خه‌ڵكدا... ئایا دروسته كه موو له پێشی سه‌رمه‌وه بڕوێنمه‌وه ؟
- 1
حوكمی ناشتنی موو له نێوچاوانێكی پان وپۆڕدا
PDF 156.7 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی ناشتنی موو له نێوچاوانێكی پان وپۆڕدا
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ناشتنی موو له نێوچاوانێكی
پان وپۆڕدا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
حكم زراعة الشعر في الجبهة العريضة
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
حوكمی ناشتنی موو له نێوچاوانێكی پان وپۆڕدا
پرسیار : سه‌باره‌ت به ناشتنی موو : من ئافره‌تێكی گه‌نجم و ته‌مه‌نم سی ساڵه... كاتێك له‌دایك بووم نێوچاوانم پان وپۆڕ بوو، ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ئیحراجیه‌كی زۆر بووم له‌نێو خه‌ڵكدا، به تایبه‌تی كاتی ده‌رچوونم له‌ماڵ، بۆیه هه‌ستام به شێوه‌یه‌ك قژم قرتاند كه هه‌ندێكی بهێنمه‌وه به‌سه‌ر نێوچاوانمدا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌و نێوچاوانه پانه‌ی پێ بشارمه‌وه، به‌ڵام زۆر جار چاوه‌كانمی ناره‌حه‌ت ده‌كرد بۆیه ناچاربووم هه‌ڵی بده‌مه‌وه به‌ڕووی دواوه‌دا، به‌ڵام خه‌ڵكی زۆر سه‌رنجیان ده‌دام، بۆیه منیش تووشی ئیحراج بووم، هه‌ندێك خه‌ڵكیش ئامۆژگاریان كردم كه نێوچاوانم به موو بشارمه‌وه، وایان ده‌زانی كه من نازانم كه نێوچاوانم گه‌وره‌یه، بووم به‌مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی، پرسیاركهی من ئه‌مه‌یه، ئایا دروسته كه موو له پێشی سه‌رمه‌وه بڕوێنمه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
حوكمی ناشتنی موو، هه‌مان حوكمی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی جوانكاری هه‌یه، ئاشكرایه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییش حوكمه‌كه‌ی له دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه :
حاڵه‌تی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست لێی لابردنی عه‌یب و عارێكه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی ڕوداوێكی هاتووچۆ یان سوتان بووبێت و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی دووچاری نوقسانی و عه‌یبێك بووبێت، له‌م كاته‌دا مه‌به‌ست له نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و جوانیه بێت كه پێشتر به‌وهۆیه‌وه ناشیرین بووه، ئه‌م جۆره له نه‌شته‌رگه‌ری دروسته و ڕیگا پێدراوه لای زانایان، چونكه ده‌چێته چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌كردن و ته‌داوی كردنه‌وه .
حاڵه‌تی دووه‌م : مه‌به‌ست پێی زیاتر جوانكاری و ده‌ستكاری كردن بێت به‌بێ هچ هۆیه‌ك، ئه‌مه‌ش دورست نییه و زانایان ڕێگایان پێ نه‌داوه، چونكه ده‌چێته چوار چێوه‌ی ده‌ستكاری كردن و گۆرینی خه‌لق و دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما و دابه‌شكردنه، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌بوونی موو له‌سه‌ر ناوچاوان و ته‌وێڵت ده‌بوویه هۆی شێواندن و تێكدانی وێنه و سیما و ڕوخسارت، و وای لێهاتبوو خه‌ڵكی زۆر سه‌رنجیان ده‌دایت و لێی وورد ده‌بونه‌وه، ئه‌وه دروسته جه‌نابت هه‌ڵبسیت به ناشتنی موو له‌و ناوچه‌یه‌ی كه عه‌یبه وعارهكهی پێوه دیاره، ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتمان ده‌چێته چوار چێوه‌ی چاره‌سه‌كردن و ته‌داوی كردنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بیت له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌دا هه‌وڵ بدرێت ئه‌و جوانكاریه زۆر به پێش چاوی خه‌ڵكیه‌وه نه‌بێت و نه‌بینرێت، چونكه ئه‌صڵ وایه هه‌موو ئه‌وانه بشاریته‌وه و خه‌ڵكی بێگانه نه‌یبینێت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
پۆڵینه زانستیه‌كان:
Follow us: