حوكمی هه‌ڵواسین و خستنه‌ ڕووی ئه‌و لۆگۆیه‌ی كه‌ نیشانه‌ی خاچی تێدایه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژیم له‌ شاری ( پرمنگهام ) و خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌یه‌كم، جا لۆگۆ و شیعاری خزمه‌تگوزاریه‌ نیشتمانییه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌ كه‌ گرنگی به‌ بواری ته‌ندروستی ده‌دات بریتیه‌ له‌ خاچێك، و‌ه‌ك ئه‌م شكڵه‌ ( + ) من خۆیشم حاڵی حازر ڕام وایه كه‌ هه‌ڵواسین و خستنه‌ ڕووی ئه‌م خاچه‌ كارێكی حه‌رامه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵی ئه‌وه‌یان یپێداووین كه‌ خۆشه‌ویستمان هه‌ستاوه‌ به‌ تێكدانی هه‌ر شێوه‌ و وێنه‌یه‌ك كه‌ وه‌ك خاچ وابووبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حاڵی حازر من خۆم ئه‌م لۆگۆ و شیعاره‌ هه‌ڵناواسم و نایخه‌مه‌ ڕوو، به‌ڵام ئومێده‌وارم له‌ به‌رێزتان كه‌ دڵنیام بكه‌نه‌وه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، ئایا من كارێكی باشم كردووه‌، كه‌ ئه‌م شیعاره‌ ناخه‌مه‌ ڕوو، یان ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگا ده‌دات به‌وه‌هار كارێك؟

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان