مه‌رجه‌كانی كاروكرده‌وه‌ی باش
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: چ كاتێك كاروكرده‌وه‌ی باشه له به‌نده‌كان وه‌رده‌گیرێت؟ وه ئایا مه‌رجه‌كانی كاروكرده‌وه‌كان چین هه‌تاوه‌كو به كاروكرده‌وه‌یه‌كی باشه هه‌ژمار بكرێت و لای خوای گه‌وره جێگای قه‌بوڵ بێت؟
- 1
PDF 207.8 KB 2019-05-02
- 2
DOC 2.8 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
مه‌رجه‌كانی كاروكرده‌وه‌ی باش
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
شروط العمل الصالح
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
مه‌رجه‌كانی كاروكرده‌وه‌ی باش
پرسیار : چ كاتێك كاروكرده‌وه‌ی باشه له به‌نده‌كان وه‌رده‌گیرێت؟ وه ئایا مه‌رجه‌كانی كاروكرده‌وه‌كان چین هه‌تاوه‌كو به كاروكرده‌وه‌یه‌كی باشه هه‌ژمار بكرێت و لای خوای گه‌وره جێگای قه‌بوڵ بێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
كاروكرده‌وه‌كان به په‌رستن و عیباده‌ت دانانرێن هه‌تاوه‌كو دوو مه‌رجی تێدا به‌دی نه‌یه‌ت: ئه‌و په‌ڕی خۆشه‌ویستی بۆ په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ملكه‌چی و زه‌لیلی بۆی، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ♂ [ البقرة : 165 ] .
واتا : ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه خوای گه‌وره‌یان زیاتر خۆش ده‌وێت، وه دیسان فه‌رموویه‌تی : ▬ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَباً وَرَهَباً وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ ♂ [ الانبياء : 90 ] .
واتا: بێگومان ئه‌و بڕوادارانه پێشبڕكی ده‌كه‌ن له كاروكرده‌وه‌ی باش وچاكدا، و هه‌میشه به ئاره‌زومه‌ندی و به ترسه‌وه هاوار ده‌كه‌ن و لێمان ده‌پاڕێنه‌وه به، له‌كاتێكدا ئه‌وان ملكه‌چ و گه‌ردن كه‌چی ئێمه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ی زانی ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت كه په‌رستنه‌كان له موسڵمانێكی یه‌كخواپه‌رست نه‌بێت له‌كه‌سی تر وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ك چۆن په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ▬ وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُوراً ♂ [ الفرقان : 23 ] .
واتا : بێباوه‌ڕان ده‌ڵێن : ئێمه كاروكرده‌وه‌ی باشمان له پێش خۆمانه‌وه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هه‌رهه‌موویمان كرد به باداو به‌فێرۆ چوو .
له صه‌حیحی موسلمیشدا ئه‌م ڕیوایه‌ته هاتووه : عن عائشة رضي الله عنها قَالَتْ : قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ ابْنُ جُدْعَانَ كَانَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ يَصِلُ الرَّحِمَ وَيُطْعِمُ الْمِسْكِينَ فَهَلْ ذَاكَ نَافِعُهُ قَالَ : « لا يَنْفَعُهُ إِنَّهُ لَمْ يَقُلْ يَوْمًا رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ » [ رواه مسلم 214 ] واتا : عائيشه‌ی دایكی بڕواداران (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ابن جدعان) له سه‌رده‌می نه‌فامیدا كه‌سێك بوو صیله‌ی ڕه‌حم و خزمایه‌تی به‌جێ ده‌هێنا، وه نانی ده‌دا به هه‌ژاران، ئایا ئه‌م كاره‌ی سوودی ده‌بیت بۆی ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : هیچ سوودی بۆی نابێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌رۆژان نه‌یوتبێت : ئه‌ی خوایه له‌ڕۆژی دواییدا له تاوان و گوناهه‌كانم خۆش به . ئه‌مه‌ش مانای وایه خوای گه‌وره كاروكرده‌وه‌ی چاكه له‌كه‌سێك وه‌رناگرێت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به ڕۆژی دوایی و زیندوو بونه‌وه نه‌بێت، و ئومێد و ڕه‌جای ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه ده‌گاته‌وه لای خوای گه‌وره .
مرۆڤی موسڵمان كاروكرده‌وه‌كانی دوو مه‌رج هه‌یه تێیدا نه‌یه‌ته‌دی لای خوای گه‌وره وه‌رناگیرێت :
یه‌كه‌م : پاكردنه‌وه‌ی نیه‌ت بۆ خوای گه‌وره، مه‌به‌ست له‌مه‌یش ئه‌وه‌یه به‌نده‌كان ده‌بێت هه‌ركار و گوفتارێكی نهێنی و ئاشكرا كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ته‌نها و ته‌نها مه‌به‌ست لێیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت و به‌س .
دووه‌م : ده‌بێت ئه‌و كاروكرده‌وه‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ن هاوتا و موافقی ئه‌و شه‌ریعه‌ته بێت كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌كاندا شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ڵبگیرێت و سه‌رنج بدرێت ئه‌و چۆنی كردوه به‌بێ هیچ كه‌م و زیادێك وه‌ك ئه‌وه بێت كه ئه‌و كردوونی، وه خۆ وه دوور بگیرێت له‌و شتانه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه و ڕێگری لێ كردوون، وه نابێت هیچ عیباده‌ت و په‌رستنێك دابهێنرێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌نجامی نه‌داوون، و له‌وه‌وه جێگیر نه‌بوون .
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م دوو مه‌رجه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدا ً ♂ [ الكهف : 110 ] واتا : هه‌ركه‌سێك ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بگڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره و بگاته‌وه حزوری ئه‌و، ئه‌وه با كاروكرده‌وه‌ی چاك و باش ئه‌نجام بدات، وه هیچ شتێكیش نه‌كات به هاوه‌ڵ و شه‌ریكی خوای گه‌وره .
ابن كثیر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ووتویه‌تی : هه‌ركه‌سێك ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه پاداشتی كرده‌وه باشه‌كانی وه‌رده‌گرێت لای خوای گه‌وره، ئه‌وه با كاروكرده‌وه‌ی چاك و باش ئه‌نجام بدات، واتا : ده‌بێت هاوتا و موافیقی شه‌رع بێت، وه مه‌به‌ست له ▬ وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدا ً ♂ ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ستی ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت و هیچ شتێك نه‌كاته هاوبه‌شی خوای گه‌وره له نیه‌ت و مه‌به‌سته‌كانیدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و دوو مه‌رجه‌ن كه كاروكرده‌وه‌ی چاك و باشیان پێ لای خوای گه‌وره وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش ده‌بێت به ته‌نها نیه‌ت و مه‌به‌ست لێی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت، وه پاشان به پێی ئه‌و شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌یه بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هێناویه‌تی و فه‌رمانی پێكردووه .
جا هه‌ركاتێك به‌نده‌كانی خوای گه‌وره زیاتر شاره‌زا بوون به ناو و صیفه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاریان ئه‌و كاته ئیخلاصیان زیاتر ده‌بێت بۆی، وه چه‌ندێكیش زیاتر شاره‌زای سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بن ( صلی الله علیه وسلم ) هێنده زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن كه ووردتر شوێن پێی ئه‌و هه‌ڵبگرن له كاتی ئه‌نجامدانی كاروكرده‌وه‌كانیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه به (ئیخلاص و نیه‌ت پاكی ) و ( شوێن پێی هه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌ری خوا ) به‌نده‌كان سه‌رفرازی و ڕزگاری هه‌ردوو دونیا به‌ده‌ست ده‌هێنن، له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازی دونیا و دواڕۆژمان بكات ...
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ...
پۆڵینه زانستیه‌كان: