مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه ( إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب )
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه ڕیوایه‌ت كراوه كه فه‌رموویه‌تی: شه‌یتان مه‌ئویس بووه له‌وه‌ی نوێژخوێنه‌كان له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بیپه‌رستن، وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه: شه‌و ڕۆژ له‌ناو ناچن هه‌تاوه‌كو لات و عوززا ده‌په‌رسترێن..
ئیشكال و پرسیاره‌كه‌م له‌مه‌دایه، له فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت كه شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان له نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا ڕوو نادات، به‌ڵام فه‌رمووده‌ی دووه‌م به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا ڕوو ده‌دات؟
- 1
مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه ( إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب )
PDF 184.6 KB 2019-05-02
- 2
مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه ( إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب )
DOC 2.8 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه
((إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب))
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
معنى حديث
( إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيِسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ )
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
مانای ئه‌م فه‌رمووده‌یه
(( إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب ))
پرسیار : له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه ڕیوایه‌ت كراوه كه فه‌رموویه‌تی : « إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيِسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ » واتا : شه‌یتان مه‌ئویس بووه له‌وه‌ی نوێژخوێنه‌كان له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بیپه‌رستن، وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه « لا يذهب الليل والنهار حتى تُعْبد اللات والعزى » واتا : شه‌و ڕۆژ له‌ناو ناچن هه‌تاوه‌كو لات و عوززا ده‌په‌رسترێن، له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه : « لا تقوم الساعة حتى تضطرب أليات نسا‌ء دوس عند ذي الخلصة » واتا : قيامه‌ت نایه‌ت هه‌تاوه‌كو ژنانی هۆزی ده‌وس ته‌واف ده‌كه‌نه‌وه به ده‌وری ئه‌و ماڵه‌ی كه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا خه‌ڵكی ته‌وافیان به ده‌وریدا ده‌كرد و پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد ئه‌و ماڵه‌یان ڕووخاند .
ئیشكال و پرسیاره‌كه‌م له‌مه‌دایه، له فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت كه شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان له نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا ڕوو نادات، به‌ڵام فه‌رمووده‌ی دووه‌م به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا ڕوو ده‌دات ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
زانایان ئه‌وه‌یان لا جێگیر بووه كه شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره له‌ناو ئه‌م ئومه‌ته‌دا ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ك ده‌قه صه‌حیحه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها واقیعیش پشتگیری ئه‌مه ده‌كات .
بێگومان زۆرێك له عه‌ره‌بیش پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پاشگه‌ز بوونه‌وه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام، و زۆرێكیشیان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر بت په‌رستی .
موجه‌دیدی ئه‌م دینه‌یش شیخ موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الوه‌هاب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت) له‌یه‌كێك له په‌رتووكه‌كانیدا ده‌ڵێت : ده‌روازه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌م ئومه‌ته بتیان په‌رستوه، پاشان هه‌ندێك فه‌رمووده له‌م باره‌یه‌وه ده‌كاته به‌ڵگه له‌سه‌ر ڕاستی ووته‌كه‌ی .
به نسبه‌ت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) ده فه‌رموویه‌تی : « ِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيِسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ » واتا : شه‌یتان مه‌ئویس بووه له‌وه‌ی نوێژخوێنه‌كان له نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بیپه‌رستن, زانايان هه‌ندێك وه‌ڵامیان بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌یه :
یه‌كه‌م : مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه شه‌یتان مه‌ئویس بووه له‌وه‌ی كه هه‌موو نوێژخوێنه‌كانی دوورگه‌ی عه‌ره‌ب كۆببنه‌وه له‌سه‌ر كوفر و بێباوه‌ڕی، ئه‌مه‌ش ڕای زانای به‌ناوبانگ ( ابن جرب الحنبلي ) یه كه له په‌رتووكی ( الدرر السنة ) ( به‌رگی 12 لاپه‌ڕه 117 ) دا باس كراوه .
دووه‌م : ئه‌مه هه‌واڵدانه له‌وه‌ی كه له ده‌روونی شه‌یتاندا ئه‌وه چه‌سپاوه، شه‌یتان پاش ئه‌وه‌ی موسڵمانان ده‌ستیان كرد به ڕزگاركردنی ووڵاتان و فتوحات ده‌ستی پێكرد و زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ئیتر مه‌ئویس بوو له‌وه‌ی خه‌ڵكی باوه‌ڕدار بیپه‌رستن و گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن، فه‌رمووده‌كه باسی گومان و ڕای شه‌یتان ده‌كات، به‌ڵام پاش ئه‌وه حیكمه‌تی خوای گه‌وره شتێكی تری وویستوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گومان و دودڵیه‌ی شه‌یتان، ئه‌مه‌ش ڕای به‌رێز شێخ محمد بن صاڵح العثیمینه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) [ القول المفید 1 / 211 ) ] .
سێهه‌م : مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه شه‌یتان مه‌ئویس بووه له‌وه‌ی كه باوه‌ڕدارانی كامڵ بیپه‌رستن، شه‌یتان هیچ ته‌ماحێكی نییه پێیان كه ئه‌و باوه‌ڕدارانه بیپه‌رستن و گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئیمامی ئالوسی په‌سه‌ندی كردووه ،[ دعاوى المناوئين . (224)] .
چواره‌م : هه‌ردوو پیتی ( ال ) كه له‌پێش ووشه‌ی ( المصلون ) ــه‌وه هاتووه بۆ عه‌هده، واتا له‌سه‌رده‌م و عه‌هدی هاوه‌ڵانی به‌رێزدا شه‌یتان مه‌ئویس بووه له‌وه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی بیپه‌رستن .
هه‌موو ڕاكانیش له‌یه‌كه‌وه نزیكن، و نزیكترین ڕاشیان ڕای دووه‌مه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
ده‌توانیت بۆ زیاتر شاره‌زای له‌م مه‌سئه‌له‌یه سه‌رنجی (أحاديث العقيدة التي يوهم ظاهرها التعارض في الصحيحين ) (2/232-238) ] بده‌یت .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ...
پۆڵینه زانستیه‌كان: