ئايا مردوو له‌ناو گۆڕدا سزا ئه‌درێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زیندووی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا هه‌ڵواسینی وێنه‌ی مردوو ده‌بێته هۆی سزادانی له‌ناو گۆڕدا ؟
- 1
ئايا مردوو له‌ناو گۆڕدا سزا ئه‌درێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زیندووی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت
PDF 485.5 KB 2019-05-02
- 2
ئايا مردوو له‌ناو گۆڕدا سزا ئه‌درێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زیندووی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت
DOC 2.3 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئايا مردوو له‌ناو گۆڕدا سزا ئه‌درێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زیندووی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
هل يعذب الميت بتعليق الحي صورة له بعد وفاته ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ئايا مردوو له‌ناو گۆڕدا سزا ئه‌درێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زیندووی وێنه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت ؟
پرسیار : ئایا هه‌ڵواسینی وێنه‌ی مردوو ده‌بێته هۆی سزادانی له‌ناو گۆڕدا ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
هه‌ڵواسینی وێنه‌ی گیاندار دروست نییه، جا مردوو بێت یان زیندوو، وه هیچ كه‌سێكیش زیانمه‌ند نابێت ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه هه‌ڵیواسیووه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمانی كردووه به هه‌ڵواسینی، یان ڕازی بووبێت به‌هه‌ڵواسینی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بینیبیه‌تی و ڕێگری لێ نه‌كردبێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مردووه فه‌رمانی نه‌كردبوو به هه‌ڵواسینی یان وه‌صیه‌تی نه‌كردبوو به هه‌ڵواسینی ئه‌و وێنه‌یه، وه له ژیانیدا ڕازی نه‌بووبێت پێی، ئه‌وه له‌پاش مردنی هیچ گوناهبار نابێت و زیانی نابێت بۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌صیه‌تی كردبوو پێی ئه‌وه گوناهبار ده‌بێت و زیانی ده‌بێت بۆی، چونكه وه‌صیه‌تی كردووه به‌شتێك خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگریان لێی كردووه، وه بۆ هیچ كه‌سێكیش له‌پاش خۆی دروست نییه وه‌فا به‌و وه‌صیه‌ته‌ی بكه‌ن چی مناڵی بێت یان ژنی یان براكانی یان هه‌ركه‌سێكی تر ئه‌گه‌ر وه‌صیه‌تی كرد كه وێنه‌ی هه‌ڵبواسرێت .
له‌م باره‌یه‌وه پرسیار كرا له شیخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) : كه ئایا گرتنه شوشه و چوار چێوه‌ی وێنه‌ی كه‌سێكی مردوو وه هه‌ڵواسینی به دیوارداهیچ زیانێك ده‌گه‌یه‌نێت به‌و مردووه له‌ناو گۆڕه‌كه‌یدا ؟
شێخ‌یش له‌وه‌ڵامدا ووتی : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه وێنه هه‌ڵبواسرێت، نه له نوسینگه و نه له مه‌جلیسه‌كاندا، وه نه له هیچ جێگایه‌كی تردا، مه‌به‌ستمان هه‌ڵواسینی وێنه‌ی ئه‌و شتانه‌یه گه گیانیان تێدایه، وه‌ك هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كه‌سێك یان وێنه‌ی شێر و گورگ و پشیله، هه‌موویان هه‌ڵواسینیان دروست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی به ئیمامی عه‌لی : « لا تدع صورة إلا طمستها » [ رواه مسلم (969) [ .
واتا : هیچ وێنه‌یه‌ك واز لێ نه‌هێنێت ئیلا بیسڕه‌وه یان بیشێوێنه، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێكیش لای عائیشه سه‌رچه‌فێكی بینی كه وێنه‌ی له‌سه‌ر بوو كردی به‌چه‌ند پارچه‌یه‌كه‌وه و وێنه‌كه‌ی تێكدا، پاشان فه‌رمووی : « إن أصحاب هذه الصور يعذبون يوم القيامة ، ويقال له‌م: أحيوا ما خلقتم » [ متفق عليه ] .
واتا : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م وێنانه‌یان دروست كردووه له ڕۆژی دواییدا سزا ده‌درێن، پاشان پێیان ده‌وترێت : ئاده‌ی ئه‌وه‌ی دروستتان كردووه زیندوویان بكه‌نه‌وه .
بۆیه دروست نییه بۆ هیچ پیاوێكی موسڵمان یان هیچ ژنێكی موسڵمان وێنه‌ی هیچ كه‌سێك هه‌ڵبواسێت، یان وێنه‌ی پیاوه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت، له‌ماڵی پیاوه‌كه‌ی یان له‌ماڵی خۆیدا بێت، یان له هیچ نوسینگه و مه‌جلیسێك، به نسبه‌ت ئه‌و مردوه‌شه‌وه كه وێنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌واسن، هیچ گوناهبار نابێت و زیانی هیچ بۆی نییه، ئه‌گه‌ر هاتوو له ژیانیدا وه‌صیه‌تی نه‌كردبێت پێی، یان ڕازی نه‌بووبێت پێی، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی كه وێنه‌كه هه‌ڵده‌واسێت گوناهبار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و مردووه‌ی كه له‌ژیانی خۆیدا فه‌رمانی پێ نه‌كردبێت، یان وه‌صیه‌تی پێی نه‌كردبێت، هیچ گوناهبار نابێت، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى♂ .
واتا : هیچ كه‌سێك تاوان و گوناهی هیچ كه‌سێكی تر هه‌ڵناگرێت [ فتاوى نور على الدرب (14/ 431) ] .
خوای گه‌وره زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..
پۆڵینه زانستیه‌كان: