ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه خێزانی ته‌ڵاقی دا ئایا ئه‌م ته‌ڵاقه ده‌كه‌وێت ؟
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
common_publisher: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ی ئایا ته‌ڵاقێك پێش ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له سوڕی مانگانه ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت ؟
وه‌صفی فراوان
ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه خێزانی ته‌ڵاقی دا ئایا ئه‌م ته‌ڵاقه ده‌كه‌وێت ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
طلقها زوجها قبل زمن الحيض بيوم أو يومين
فهل يقع الطلاق ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه خێزانی ته‌ڵاقی دا ئایا ئه‌م ته‌ڵاقه ده‌كه‌وێت ؟
پرسیار : ئایا ته‌ڵاقێك پێش ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له سوڕی مانگانه ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ته‌ڵاقی حه‌رام، ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی كه زانایان له‌باره‌یه‌وه جیاوازیان كه‌وتوه‌ته نێوانه‌وه، كه ئایا ده‌كه‌وێت یان ناكه‌وێت، ئه‌و ته‌ڵاقه‌یه كه ئافره‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا بێت، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت : كه پیاو ژنه‌كه‌ی خۆی له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ته‌ڵاق بدات، واتا : له‌كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی خوێن لێی ته‌ڵاقی بدات .
به‌هه‌مان شێوه له مه‌سئه‌له‌ی ته‌ڵاقدا ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ده‌بێت ته‌ڵاق له‌و پاكیهدا نه‌بێت كه پیاو چوو بێته لای خێزانی، ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو ژنه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی پاك بوونه‌وه‌دا ته‌ڵاقدا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و پاك بوونهوهیهدا جووت بوون له‌نێوانیاندا ڕووی دابێت، ئه‌وا ئه‌و ته‌ڵاقه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی كۆمه‌ڵێك له زانایان به ته‌ڵاق دانانرێت .
كه‌واته : ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تێك له ماوه‌ی پاك بوونه‌وه‌دا ته‌ڵاقدرا، له‌و ماوه‌یه‌شدا پیاو نهچووبویه لای خێزانی، ئه‌وا ئه‌صڵ وایه ئه‌و ته‌ڵاقه كه‌وتووه، به‌مه‌ش ئه‌و ئافره‌ته به ته‌ڵاقدراو داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ته‌ڵاقه پێش چه‌ند خوله‌كێك له كه‌وتنه سوڕی مانگانه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ش بێت .
به‌ڵام جمهوری زانایان وای ده‌بینن كه ته‌ڵاق له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا بێت، یان له‌ماوه‌ی پاك بوونه‌وه‌شدا بێت و پیاو چووبێته لای خێزانه‌كه‌شی هه‌ر به ته‌ڵاقێكی كه‌وتوو داده‌نرێت، و هه‌موو شوێنه‌واره‌كانیشی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت .
ئه‌وه‌شی كه له پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابتانه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه، كه تۆ و پیاوه‌كه‌ت مه‌سئه‌له‌ی ته‌ڵاق به‌سووك سه‌یری ده‌كه‌ن، بگره یاری و قهشمهریشی پێ ده‌كه‌ن، جا به مه‌به‌ست بێت یان به بێ مه‌به‌ستیش بێت ، بۆیه ده‌بێت بزانن كه ته‌ڵاق یه‌كێكه له بڕیاره شهرعهیهكانی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره، و یه‌كێكه له‌و سنورانهشی كه خوای گه‌وره دیاری كردووه و نابێت ببه‌زێنرێت .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هاتووه : عَنْ أَبِى مُوسَى رَضِىَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- : « مَا بَالُ أَقْوَامٍ يَلْعَبُونَ بِحُدُودِ اللَّهِ طَلَّقْتُكِ رَاجَعْتُكِ طَلَّقْتُكِ رَاجَعْتُكِ » [ رواه البيهقي في سننه (15296) ، وحسنه الألباني ] .
واتا : ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : حاڵی ئه‌و كه‌سانه چۆن بێت، كه یاری و قه‌شمه‌ری به سنوره‌كانی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و به خێزانه‌كانیان ده‌ڵین : ته‌ڵاقم دایت، گهراندمیتهوه بۆلای خۆم، : ته‌ڵاقم دایت، گهراندمیتهوه بۆلای خۆم ( واتا ته‌ڵاقی كردوه‌ته یاری سه‌ر زمانی و و به هه‌وه‌سی خۆی گاڵته و قه‌شمه‌ری پێ ده‌كات ) .
هه‌وره‌ها ئه‌م ڕیوایهتهیش هاتووه : عَنْ مُجَاهِدٍ قَالَ: « كُنْتُ عِنْدَ ابْنِ عَبَّاسٍ فَجَاءَهُ رَجُلٌ ، فَقَالَ: إِنَّهُ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ ثَلَاثًا، قَالَ: فَسَكَتَ حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ رَادُّهَا إِلَيْهِ ، ثُمَّ قَالَ: " يَنْطَلِقُ أَحَدُكُمْ ، فَيَرْكَبُ الْحُمُوقَةَ ، ثُمَّ يَقُولُ : يَا ابْنَ عَبَّاسٍ، يَا ابْنَ عَبَّاسٍ ؟! وَإِنَّ اللَّهَ قَالَ: ▬ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا ♂ [الطلاق: 2 ] ، وَإِنَّكَ لَمْ تَتَّقِ اللَّهَ ، فَلَمْ أَجِدْ لَكَ مَخْرَجًا ؛ عَصَيْتَ رَبَّكَ ، وَبَانَتْ مِنْكَ امْرَأَتُكَ !! وَإِنَّ اللَّهَ قَالَ: ▬ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ ♂ [الطلاق: 1 ] فِي قُبُلِ عِدَّتِهِنَّ » [ رواه أبو داود في سننه (2197) وصححه الألباني ] .
واتا : موجاهید ده‌ڵێت : لای عبدوڵڵای كوڕی عه‌باس بووم پیاوێك هات بۆلای و پێی ڕاگه‌یاند كه‌وا ژنه‌كه‌ی سێ به سێ ته‌ڵاقداوه، موجاهيد ده‌ڵێت : عه‌بدوڵڵا بێ ده‌نگ بوو، تاوام زانی كه ژنه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆلای، پاشان ووتی : یه‌كێك له ئێوه ده‌رده‌په‌ڕێت وسواری بێ عه‌قڵی و حه‌ماقه‌تی خۆی ده‌بێت، كابرا : ووتی : ئه‌ی ابن عباس ئه‌ی ابن عباس ؟ ! خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا ♂ واتا : هه‌ركه‌سێك له‌خوا بترسێت و ته‌قوای خوای هه‌بێت خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه، ابن عباسیش پێی ووت : تۆ له‌خوا نه‌ترسایت, بۆیه منیش هیچ ڕیگایهكم بۆ تۆ شك نه‌برد، تۆ سه‌رپێچی خوای په‌روه‌ردگارت كردووه، ژنه‌كه‌یشت به ته‌واوی لێت جیا بووه‌ته‌وه و ته‌واو ته‌ڵاقت كه‌وتوه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ ♂ واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر وویستان خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌وه ته‌ڵاقیان بده‌ن، واتا پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ونه عیده‌ی خۆیانه‌وه .
ئامۆژگاری ئێمه‌یش له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه : ئه‌وه‌یه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگا شه‌رعیه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایانه بوونیان هه‌بوو، یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سته و لیژنه‌كانی فه‌توادانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه لێی ده‌ژین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی وێنه و شێوازی ئه‌و ته‌ڵاقه بن كه پاشتر حوكمه‌كانی له‌سه‌ر بڕیار ده‌درێت، كه ئایا ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی كه جه‌نابت له‌باره‌یه‌وه پرسیارت كردووه كه‌وتوه یان نه‌كه‌وتووه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
پۆڵینه زانستیه‌كان:
Follow us: