حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان چیه، وه‌ك به‌كارهێنانی كرێم بۆ جوانی پێس و سپیكردنه‌وه‌ی، ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته ؟ چونكه به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كان بۆ جوانكاری پیاوان زۆر به‌ر بڵاو بووهتهوهلهم كیشوه‌ره‌دا ؟
- 1
حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان
PDF 163 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم استعمال مستحضرات التجميل للرجال
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان
پرسیار : ئایا حوكمی به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كانی جوانكاری بۆ پیاوان چیه، وه‌ك به‌كارهێنانی كرێم بۆ جوانی پێس و سپیكردنه‌وه‌ی، ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته ؟ چونكه به‌كارهێنانی ئاماده‌كراوه‌كان بۆ جوانكاری پیاوان زۆر به‌ر بڵاو بووهتهوهلهم كیشوه‌ره‌دا ...
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
حوكمی به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ئاماده‌كراوانه بۆ جوانكاری، به پێی به‌كارهێنانی ئه‌و ئاماده‌كراو و كرێمانهوه له لایه‌ن پیاوانه‌وه جیاوازی هه‌یه، له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی تر حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆرێت، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه :
یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كارهێنانی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی جوانكاری و خۆ ڕازاندنهوهبوو ئه‌وه دروست نییه، چونكه ئه‌وه‌ی پێویستی به خۆڕازاندنه‌وه هه‌یه ژنانن نه‌ك پیاوان، پیاوانیش ڕواله‌تی پیاوه‌تی له زبری و به‌هێزی شایانیانه، نه‌ك نه‌رمی و ناسكی، كه سیفه‌تی ئافره‌تانن .
دووه‌م : ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به جوانكاری ئافره‌تانه‌وه وه‌ك سووركردنی لێوه‌كان و ڕازاندنه‌وه‌ی چاو و برۆكان وڕووكهش كردنیان به ده‌رمانه‌كانی جوانكاری، دروست نییه پیاوان به‌كاریان بهێنن و خۆیانی پێ بڕازێننه‌وه، چونكه تایبه‌ته به ئافره‌تان و وه‌ها كارێك ده‌بێته خۆچواندن به ئافره‌تان، خۆچواندkیش به ئافره‌تان حه‌رامه و دروست نییه و یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان .
سێهه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ئاماده‌كراوانه به مه‌به‌ستی لابردنی عه‌یب و عارێك بێت له ده‌موچاودا، هیچ گرفتێك نییه و قه‌یدی ناكات، وه‌ك به‌كارهێنانی كرێم بۆ لابردنی زیپكه‌ی سه‌ر ڕوومهتو ده‌مووچاو، چونكه ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی عیلاج كردن و چارهسهكردنهوه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا له شیخ محمد بن صاڵح العثیمین ( ره‌حمه‌ی خوای لێ بێت ) كه ئایا حوكمی به‌كارهێنانی ئه‌و مه‌رهه‌م وكرێمانه چیه كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ سپی كردنه‌وه‌ی پێست، یان بۆ لابردنی زیپكه وچاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك تێكچوونی ڕوومه‌ت له وه‌ڵامدا به‌رێزیان فه‌رموویان : به نسبه‌ت یه‌كه‌میانه‌وه دروست نییه، واتا دروست نیه شتێك به‌كاربهێنیت كه ڕه‌نگی پێست بگۆڕێت، چونكه ڕه‌نگ گۆرینی هه‌موو پێست زیاتره له خاڵ كوتان كه نه‌فرینی لێكراوه .
به‌ڵام به نسبه‌ت چاره‌سه‌كردن و لابردنی زیپه‌كه و هاوشێوه‌كانی به كرێم هیچ گرفتێكی تێدا نییه و قه‌یدی ناكات، چونكه ئه‌مه چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه، چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشیش هیچ تێدا نییه، جیاوازی هه‌یه له نێوان كرێمێك كه به‌كاربهێنرێت به مه‌به‌ستی جوانكاری، وه كرێمێكیش كه به مه‌به‌ستی لابردنی عه‌یبێك به‌كار بهێنرێت، یه‌كه‌میان دروست نییه ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌لما، دووه‌میشیان دروسته [ ســــه‌یری فتاوى نور على الدرب (22/ 2) بكه ] .
ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و كرێم و مه‌واده جوانكاریانه بین كه له شتی پیس دروستكراون، یان له مه‌وادی كیمیاوی زیان به‌خش پێك دێن، ئه‌گه‌ر هاتوو وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه به‌كارهێنانیان.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
Follow us: