چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵماندا زیاد بكه‌ین
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: موسڵمان چۆن ده‌توانێت خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵ و ده‌رونیدا له‌هه‌موو شتێك له دونیا خۆشه‌ویستر بكات ؟
-
1
چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵماندا زیاد بكه‌ین
PDF 251 KB 2019-05-02
-
2
چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵماندا زیاد بكه‌ین
DOC 3.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵماندا زیاد بكه‌ین
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
كيف نزيد محبة النبي ﷺ في قلوبنا ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵماندا زیاد بكه‌ین
پرسیار : موسڵمان چۆن ده‌توانێت خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵ و ده‌رونیدا له‌هه‌موو شتێك له دونیا خۆشه‌ویستر بكات ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌دڵ و ده‌روونی هه‌موو موسڵمانێكدا به‌نده به‌هێزی بیروباوه‌ڕی ئه‌و كه‌سه خۆیه‌وه، هه‌ركاتێك بیروباوه‌ڕ و ئیمانه‌كه‌ی به‌هێز بوو خۆشه‌ویستیه‌كه‌شی زیاد ده‌كات، چونكه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) طاعه‌ت و هۆكاری نزیك بوونه‌وه‌یه له په‌روه‌ردگار، شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامیش خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) واجب كردووه .
عن أنس قال : قال النبي صلى الله عليه وسلم : « لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده والناس أجمعين » [ رواه البخاري ( 15 ) ومسلم ( 44 ) ].
واتا : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : باوه‌ڕی هیچ كه‌سێك له ئێوه ته‌واو نابێت هه‌تاوه‌كو منی له باوك ومناڵ و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشتر نه‌وێت .
ده‌كرێت خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) له‌م ڕوانگانه‌وه بزانرێت :
یه‌كه‌م : ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه و هه‌ڵبژارده‌ی ذاتی هه‌ق ته‌عالای به‌رزو بڵنده به‌سه‌ر ته‌واوی جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت پێیان، له‌خۆشه‌ویستی خۆیشی بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له‌ناو هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا هه‌ڵیبژارد بۆ ئه‌و ئه‌ركه و ڕازیش بوو لێی، خۆ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره لێی ڕازی نه‌بوایه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ نه‌ده‌سپارد و هه‌ڵی نه‌ده‌بژارد له‌ناو ته‌واوی كه‌سه‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه واجبه له‌سه‌رمان ئه‌و كه‌سه‌مان خۆش بووێت كه خوا خۆشی ده‌وێت، وه له‌و كه‌سه ڕازی بین كه خوا لیی ڕازی بووه، وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه محمد خه‌لیلی خودایه، ئه‌م پله‌و پایه‌ش ئه‌و په‌ری خۆشه‌ویستی خودایه بۆ پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی .
عن جندب قال : سمعت النبي صلى الله عليه وسلم قبل أن يموت بخمس وهو يقول : " إني أبرأ إلى الله أن يكون لي منكم خليل فإن الله تعالى قد اتخذني خليلاً كما اتخذ إبراهيم خليلا ولو كنت متخذاً من أمتي خليلاً لاتخذت أبا بكر خليلاً » [ رواه مسلم ( 532( ] .
واتا : جوندوب (خوای لێ ڕازی بێت) گێراویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت : پێنج ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) وه‌فات بكات، لێم بیست فه‌رمووی : من ئه‌ستۆم لای خوای گه‌وره پاك ده‌كه‌مه‌وه له‌وه‌ی له‌ناو ئێوه‌دا خۆشه‌ویستێكم هه‌بێت، چونكه خوای گه‌وره منی گێراوه به خه‌لیلی خۆی (واتا خۆشه‌ویستی خۆی) وه‌ك چۆن ئیبراهیمیشی گێراوه به خه‌لیلی خۆی، ئه‌گه‌ر بهاتایه له‌ناو ئومه‌ته‌كه‌مدا خۆشه‌ویست و خه‌لیلێك هه‌ڵبژێرم ئه‌وا ئه‌بو به‌كرم هه‌ڵده‌بژارد .
دووه‌م : ده‌بێت شاره‌زای ئه‌و پله‌وپایه و مه‌قامه‌بین كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه، به‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) باشترین و ئه‌فزه‌ڵترین به‌شه‌ری ناو مرۆڤایه‌تیه :
عن أبي هريرة قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : « أنا سيد ولد آدم يوم القيامة وأول من ينشق عنه القبر وأول شافع وأول مشفع » [ رواه مسلم ( 2278 ) ] .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : من گه‌وره و سه‌رداری نه‌وه‌كانی ئاده‌مم له‌رۆژی دواییدا، وه من یه‌كه‌م كه‌سێكم كه گۆڕ بۆی شه‌ق ده‌بێت، وه یه‌كه‌م كه‌سێكم شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌م و یه‌كه‌م كه‌سێكیشم شه‌فاعه‌تم لێ وه‌رده‌گیرێت .
سێهه‌م : ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه (صلی الله علیه وسلم) له‌پێناو گه‌یاندنی ئه‌م ئاینه پیرۆزه به‌ئێمه زۆر نه‌هامه‌تی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی تووش هات و به‌سه‌ر زۆر كۆسپی گه‌وره‌دا سه‌ركه‌وت سوپاس بۆ خوای گه‌وره، وه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر ئازاری چه‌شت ولێیدرا وقسه‌ی سووك و جنێوی پێدرا، نه‌ك هه‌ر هێنده كه‌سانی زۆر نزیكی خۆی پشتیان لێ كرد و به شێت و خه‌ڵه‌فاو وجادووگه‌ر و شاعیر تاوانباریان كرد، هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكرد له‌گه‌ل بێباوه‌ڕاندا جه‌نگا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له دینه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار بكات، بتوانێت بیگه‌یه‌نێت به‌ده‌ستی ئێمه، بێباوه‌ڕانیش له به‌رامبه‌ردا جه‌نگان له‌گه‌ڵیدا و له‌ماڵ و خاكی خۆی ده‌ریان په‌ڕاند و سوپای زه‌به‌لاحیان پێكه‌وه نا تاوه‌كو نووری ئیمان و ئیسلام بكوژێننه‌وه، به‌ڵام خوای گه‌وره دینه‌كه‌ی خۆی سه‌رخست و به‌ته‌واوی جیهاندا بڵاوی كرده‌وه .
چواره‌م : چاولێكردنی هاوه‌ڵان له‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ریان خۆش وویستوه، و ئاماده‌بوون گیان و سه‌روه‌ت و سامان وماڵی خۆیانی له‌پێناو ئاینه‌كه‌یدا به‌خت بكه‌ن، زۆر زیاتر له خۆیان و دایك وباوك و سامانیان ئه‌و پێشه‌وا ئازیزه‌یان خۆش وویستوه .
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌ین :
عن أنس قال : « لقد رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم والحلاق يحلقه وأطاف به أصحابه فما يريدون أن تقع شعرة إلا في يد رجل » [ رواه مسلم ( 2325 )] .
واتا : ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك (خوای لێ رازی بێت) ئه‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رم بینی (صلی الله علیه وسلم) كاتێك سه‌رتاش سه‌رس ده‌تاشی، هاوه‌ڵان به‌ده‌وریدا ده‌سوڕانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاڵه موویه‌كی نه‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و پیاوێك له‌وان هه‌ڵی بگرێته‌وه .
وعن أنس رضي الله عنه قال : « لما كان يوم أحد انهزم الناس عن النبي صلى الله عليه وسلم وأبو طلحة بين يدي النبي صلى الله عليه وسلم مُجَوّب به عليه بحَجَفَة له وكان أبو طلحة رجلا راميا شديد القِد يكسر يومئذ قوسين أو ثلاثا وكان الرجل يمر معه الجعبة من النبل فيقول انشرها لأبي طلحة فأشرف النبي صلى الله عليه وسلم ينظر إلى القوم فيقول أبو طلحة يا نبي الله بأبي أنت وأمي لا تشرف يصيبك سهم من سهام القوم نحري دون نحرك » [ رواه البخاري (3600) ومسلم (1811) ] .
واتا : ئه‌نه‌س (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێت : له‌ڕۆژی غه‌زای ئوحوددا كاتێك كه خه‌ڵكی ده‌وری پێغه‌مبه‌ریان چۆڵ كرد و شكان، ئه‌بو طه‌لحه كه زرێیه‌كی ئاسنینی له‌به‌ردا بوو به‌ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادا هه‌ڵده‌سورا و به‌رگری لێ ده‌كرد، ئه‌بو طه‌لحه كه پیاوێكی زۆر شاره‌زا بوو له‌تیرهاوێشتندا له‌و رۆژه‌دا دوو تا سێ كه‌وانی به‌ده‌سته‌وه شكا (هێنده به تیره‌كانی به‌رگری له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كرد )، له‌و كاته‌دا پیاوێك به جوعبه‌یه‌ك تیره‌وه تێپه‌ڕی كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌و تیرانه بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌بو طه‌لحه، پێغه‌مبه‌ری خوا سه‌یری ده‌كرد و سه‌رنجی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌دا، ئه‌بو طه‌لحه‌ش ده‌یووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا دایك وباوكم به فیدات بن سه‌رت به‌رز مه‌كه‌ره‌وه و سه‌یر مه‌كه نه‌وه‌ك تیرێك به‌ره‌ت بكه‌وێت، گه‌ردنم له‌پێش گه‌ردنی تۆوه‌وه‌یه .
پێنجه‌م : شوێن سوننه‌ته‌كانی بكه‌ویت ئیتر سوننه‌تی قه‌ولی بێت یان عه‌مه‌لی، به‌جۆرێك سوننته‌كانی ئه‌و بكه‌یت به مه‌نهجی ژیانت وهه‌نگاو به‌هه‌نگاو شوین پێی ئه‌و هه‌ڵ بگریت، خۆشه‌ویستیت بۆ سوننته‌كانی ئه‌و به‌شێوه‌یه‌ك بێت گوفتار و كرداره‌كانی ئه‌و پێش بخه‌یت به‌سه‌ر گوفتار و كرداری ته‌واوی خه‌ڵكانی تردا، وه فه‌رمانه‌كانی ئه‌و له پێش فه‌رمانی هه‌موو كه‌سێكی تره‌وه بێت، پاشان شوێن ئه‌و بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌یه بكه‌وین و بیكه‌ین به مه‌نهه‌جی خۆمان كه ئه‌و و هاوه‌ڵان وشوێنكه‌وتوانی ئه‌وانی له‌سه‌ر بووه، پاشان شوێن عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوونه‌ت وجه‌ماعه‌ت بكه‌وین هه‌تا ڕۆژی دوایی، وه دوور بین له‌هه‌موو بیدعه و زیاده‌ڕۆییه‌ك له‌دیندا به‌تایبه‌تی بیدعه وزیاده‌ڕۆییه‌كانی ڕافیزه (شیعه) و شوێنكه‌وتوانیان، چونكه ئه‌م ڕافیزانه دڵ و ده‌روونیان پڕه له ڕق وكینه و توند وتیژی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چونكه ووته و گوفتاری ئیمامه‌كانیان زۆر به‌لاوه په‌سه‌ندتر و له‌پێشتره تا فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) وه ئه‌وانیان له‌و زیاتر خۆش ده‌وێت .
له‌خوای گه‌وره داواكارین كه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) زیاتر بكات له‌دڵ و ده‌روونماندا، وه وامان لی بكات كه ئه‌و پێشه‌وا ئازیزه‌مان له خۆمان و باوك و دایك و مناڵ وسه‌روه‌ت و سامانی خۆمان زیاتر خۆش بوێت، ئامین یارب العالمین .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام
پۆڵینه زانستیه‌كان: