ئایا دروسته له (مصلی) نوێژی هه‌ینی بكرێت
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من ئافره‌تێكی گه‌نجی موسڵمانم و ته‌مه‌نم بیست ساڵه، و پیاوێكی بیانی نه‌صرانیم خۆش ده‌وێت كه زمانی عه‌ره‌بیش نازانێت، ئایا ئه‌گه‌ر من دڵنیا بم له ئاینه‌كه‌ی خۆم ومتمانه‌شم به‌خۆم هه‌بێت كه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌رم، ئایا دروسته من زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكه‌م ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان به نه‌خێر بوو، ئه‌ی من چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگی بكه‌م بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ؟ وه ئایا ئێوه هیچ ڕێكخراوێكتان هه‌یه بانگه‌واز بكات بۆ ئاینی ئیسلام، تاوه‌كو پێی بڵێم په‌یوه‌ندیتان پێوه بكات ؟
-
1
ئایا دروسته له (مصلی) نوێژی هه‌ینی بكرێت
PDF 247.8 KB 2019-05-02
-
2
ئایا دروسته له (مصلی) نوێژی هه‌ینی بكرێت
DOC 3.9 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئافره‌تێكی موسڵمان حه‌زی له پیاوێكی نه‌صرانیه و ئه‌یه‌وێت زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
مسلمة تحب رجلاً نصرانياً وتريد الزواج به
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
ئافره‌تێكی موسڵمان حه‌زی له پیاوێكی نه‌صرانیه و ئه‌یه‌وێت زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : من ئافره‌تێكی گه‌نجی موسڵمانم و ته‌مه‌نم بیست ساڵه، و پیاوێكی بیانی نه‌صرانیم خۆش ده‌وێت كه زمانی عه‌ره‌بیش نازانێت، ئایا ئه‌گه‌ر من دڵنیا بم له ئاینه‌كه‌ی خۆم ومتمانه‌شم به‌خۆم هه‌بێت كه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌رم، ئایا دروسته من زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكه‌م ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان به نه‌خێر بوو، ئه‌ی من چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگی بكه‌م بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ؟ وه ئایا ئێوه هیچ ڕێكخراوێكتان هه‌یه بانگه‌واز بكات بۆ ئاینی ئیسلام، تاوه‌كو پێی بڵێم په‌یوه‌ندیتان پێوه بكات ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
هه‌موو زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروست نییه ئافره‌تێكی موسڵمان شوو بكات به پیاوێكی بێباوه‌ڕ و كافر، جا چی ئه‌و پیاوه جوله‌كه بێت یان نه‌صرانی، یان هه‌ر دینێكی تری هه‌بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ▬وَلا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ♂ [ البقرة : 221 ] واتا : ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ▬ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَاتٍ فَلا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى الْكُفَّارِ لا هُنَّ حِلٌّ لَهُمْ وَلا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنّ ♂ [ الممتحنة : 10 ] واتا : جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان, نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوه‌ڕا‌نه‌ش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه .
شێخ الاسلام ابت تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : « وقد اتفق المسلمون على أن الكافر لا يرث المسلم , ولا يتزوج الكافر المسلمة » [ الفتاوى الكبرى" (3/130) ] واتا : هه‌موو موسڵمانان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤی بێباوه‌ڕ میراتی له مرۆڤی موسڵمان نابات، هه‌روه‌ها یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤی بێباوه‌ڕ نابێت ئافره‌تی موسڵمان ماره بكات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌رزوبڵند و پێشه‌نگه نابێت هیچ ئاین و ئیانزایه‌كی تر به‌رز و بڵند بێت به‌سه‌ریدا، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمــــوویه‌تی : « الإسلام يعلو ولا يعلى عليه » [ رواه الدارقطني وحسنه الألباني في صحيح الجامع برقم (2778) ] .
ديسان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاو گه‌وره و كاربه‌ده‌ستی ئافره‌ته، وه نابێت كه‌سی بێباوه‌ڕ گه‌وره و كاربه‌ده‌ستی ئافره‌تێكی موسڵمان بێت، چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی هه‌ق وڕاستیه و جگه له‌و هه‌موو ئاینه‌كانی تر ئاینی پڕوپوچ و یه‌تاڵن.
وه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ئافره‌تێكی موسڵمان ئه‌و حوكمه‌ی زانی كه دروست نییه ئافره‌تێكی باوه‌ڕداری موسڵمان شوو بكاته پیاویكی بێباوه‌ڕ، وپاشان هه‌ر شووی پێكرد، ئه‌وه با بزانێت به زیناكه‌ر داده‌نرێت، و سزای زیناكه‌ری به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت ( ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بوو )، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو جاهل و نه‌زان بوو به‌و حوكمه ئه‌و لای خوای گه‌وره به نه‌زانینی خۆی ( مه‌عذوره ) و ده‌بێت قازی موسڵمانان جیای بكاته‌وه له پیاوه‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی پیویستی به ته‌ڵاقدان هه‌بێت، چونكه له بنه‌ماوه ئه‌و زه‌واجه زه‌واجێكی باتڵ و ناردوست بووه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌تی موسڵمان كاتێك خوای گه‌وره به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزی لێناوه و به موسڵمانیه‌تی خه‌لقی كردووه، ده‌بێت خۆی و وه‌لی ئه‌مره‌كه‌شی زۆر ئاگاداری وه‌ها زه‌واجێك بن و له ئاست سنوه‌ركانی خوای گه‌وره‌دا كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن و شانازی بكه‌ن به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ من كان يريد العزة فلله العزة جميعا ♂ [ سورة فاطر : 10 ] واتا : ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه .
له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری ئه‌م خوشكه ئه‌كه‌ین كه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه نه‌صرانیه ببچڕێنێت، چونكه دروست نییه بۆ ئافره‌تێكی موسڵمان په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوێكی بیگانه‌ی موسڵمانیشدا ( چ جای پیاویكی بێگانه‌ی بێباوه‌ڕ ) ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه نه‌صرانیه به ئاره‌زوی خۆی باوه‌ڕی هێناو و موسڵمان بوو، ئه‌و كاته هیچ ڕێگریه‌ك نییه له‌وه‌ی شووی پێ نه‌كات و دروسته زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ته‌كه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی .
دیسان جارێكی تر ئامۆژگاری ئه‌و خوشكه ده‌كه‌ین به‌و ئامۆژگاریه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئامۆژگاری لاوان و گه‌نجانی موسلمانی پێكردووه، كه پیاوێكی به‌ڕه‌وشتی باوه‌رداری موسڵمان هه‌لبژێره بۆ ئه‌وه‌ی ببێت له شه‌ریك وهاوبه‌شی ژیانت زۆر له‌و پیاوه باشتره كه خۆشت ئه‌وێت به‌ڵام موسڵمان نییه و باوه‌ڕی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام نییه .
له‌خوای گه‌وره داواكارین كاروباره‌كانی بۆ ساز بكات و ڕوشد و ژیریشی بداتێ .
خوای گه‌وره‌ش زانا تره .
پۆڵینه زانستیه‌كان: