حوكمی ماره‌كردنی خوشكه‌زای خێزان
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته پیاو خوشكه‌زای خێزانی خۆی ماره بكات، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی خۆی له‌ژیاندا مابێت یان نه ؟
-
1
حوكمی ماره‌كردنی خوشكه‌زای خێزان
PDF 231.3 KB 2019-05-02
-
2
حوكمی ماره‌كردنی خوشكه‌زای خێزان
DOC 3.9 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ماره‌كردنی خوشكه‌زای خێزان
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
هل يجوز له أن يتزوج بابنة أخت زوجته
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی ماره‌كردنی خوشكه‌زای خێزان
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا دروسته پیاو خوارزای خێزانی خۆی ماره بكات، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی خۆی له‌ژیاندا مابێت یان نه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
دروسته پیاو خوشكه‌زای خێزانی خۆی ماره بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر خێزانی وه‌فاتی كردبێت، یان لێك جیا بوو بوونه‌وه، چونكه كاتێك دروست نییه پیاو كچێك و پوره‌كه‌ی ( خوشكی باوكی ئه‌و كچه ) یا ( خوشكی دایكی ئه‌و كچه ) ماره بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردووكیان پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه لای خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانی وه‌فاتی كرد، یان لێی جیا بوویه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كاته ده‌توانێت پوری خێزانیشی ماره بكات و بیكات به خێزانی خۆی، چونكه حه‌رامیه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك كاتدا كۆ بكاته‌وه، كاتێكیش ( هۆ = علة ) ی حه‌رامیه‌كه نه‌ما ئه‌و كاته حه‌ڵاڵ ده‌بێته‌وه .
له كتێبی ( تنقیح الفتاوی الحامدیة ) كه یه‌كێكه له كتێبه‌كانی فقهی حه‌نه‌فی هاتووه : « سُئِلَ فِي رَجُلٍ مَاتَتْ زَوْجَتُهُ الْمَدْخُولُ بِهَا وَلَهَا أُخْتٌ فَهَلْ لَهُ تَزَوُّجُ أُخْتِهَا بَعْدَ مَوْتِهَا بِيَوْمٍ ؟
الْجَوَابُ : نَعَمْ كَمَا فِي الْخُلَاصَةِ عَنْ الْأَصْلِ لِلْإِمَامِ مُحَمَّدٍ ، وَكَمَا فِي مَبْسُوطِ صَدْرِ الْإِسْلَامِ كَمَا نَقَلَهُ عَنْهُ الْقُهُسْتَانِيُّ وَالْمُحِيطُ لِلْإِمَامِ السَّرَخْسِيِّ » [ تنقیح الفتاوی الحامدیة به‌رگی 11 / لاپه‌ڕه 111 ] واتا : پرسیار كرا له باره‌ی پیاوێكه‌وه كه ئافره‌تێكی ماره كردبێت و كاتێك له‌ژیانیشدا بوو چووه بووه لای، ئایا پاش مردنی ده‌توانێت خوشكه‌كه‌ی ماره بكاته‌وه ؟
له‌وه‌ڵامدا هاتووه : به‌ڵێ هه‌روه‌ك له ( خولاصه ) ی ئه‌صڵی محمدی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانیدا هاتووه، هه‌روه‌ها له كتابی ( المبسوط ) ی صدر الاسلامیشدا هاتووه، كه ( قه‌هه‌ستانی ) و ( ئیمامی ( سه‌رخسی ) یش لێیانه‌وه نقڵ كردووه .
پرسیاریش كرا له شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئایا دروسته پیاو كچی برای خێزانی ماره بكات ؟
له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێزیان ووتیان : دروست نییه پیاو كچی برای خێزانی ماره بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه پوری ئه‌و كچه ( كه ده‌كاته ئه‌م خێزانه‌ی ئێستای له ژێری عصمه‌تیدا بێت ) هه‌روه‌ك چۆن دروست نییه كچی خوشكی خێزانیشی ماره بكات، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له‌وه‌ی پیاو ژنێك و پوره‌كه‌ی پێكه‌وه بكاته خێزانی خۆی، جا چی خوشكی دایكی بێت. یان خوشكی باوكی بێت، زانایانیش هه‌ر هه‌موویان به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیاو ناتوانێت ئافره‌تێك و پوره‌كانی پێكه‌وه بكاته خێزانی خۆی، و له‌یه‌ك كاتدا كۆیان بكاته‌وه له‌ژێر عصمه‌تی خۆیدا، به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك پوری كچێكی ماره كردبوو، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م ئافره‌ته وه‌فاتی كرد، ئه‌و كاته ئه‌و پیاوه ده‌توانێت بڕواته داوای خوشكه زای خێزانه وه‌فات كردووه‌كه‌ی و بیكات به خێزانی خۆی، چونكه له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هاتوو « نه‌ی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) أن یجمع بین المرأة وعمتها، وبین المرأة وخالتها » واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له‌وه‌ی پیاو ئافره‌تێك و پوری ( خوشكی باوكی ئه‌و ئافره‌ته) پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه، یان له‌گه‌ڵ ( خوشكی دایكی )، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پوری ئافره‌تێك ژنی پیاوێك بوو، ئه‌م ژنه وه‌فاتی كرد، یاخود هه‌ر لێی جیا بوویه‌وه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بوو، پاشان ( عدة ) كه‌ی كۆتایی هات، ئه‌و كاته پیاوه‌كه ده‌توانێت خوشكه زای ئه‌و خێزانه وه‌فات كردووه‌ی، یان ئه‌و خێزانه‌ی ته‌ڵاقی دابوو ماره بكاته‌وه .چونكه ڕێگریه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه بوو، هه‌ردووكیان پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه لای خۆی، مادام ڕێگریه‌كه نه‌ماوه كه ( كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان بوو پێكه‌وه ) ئه‌و كاته دورسته ماره‌ی بكات وبیكات به خێزانی خۆی [ مجموع فتاوى ابن باز " (21 /8) ] .
هه‌روه‌ها پرسیار كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : پیاوێك ئافره‌تێك خێزانی بوو، وه چه‌ند مناڵێكیشی لێی بوو، ئێستا ئه‌و پیاوه ده‌یه‌وێت كچی خوشكی ئه‌و خێزانه‌ی ماره بكات، ئایا كارێكی له‌و شێوه‌یه دروسته ؟
به‌ڕێزیشیان له‌وه‌ڵامدا ووتیان : كچی خوشك، خوشكی دایكی ئه‌و كچه ده‌كاته پوری له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی « لا يجمع بين المرأة وعمتها ولا بين المرأة وخالتها » واتا : ناكرێت و دروست نییه پیاو ئافره‌تێك و پوره‌كه‌ی ( خوشكی باوكی ) یان ئافره‌تێك و ( خوشكی دایكی ) پێكه‌وه كۆ بكاته‌وه و بیانكاته خێزانی خۆی .
له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه بۆ پیاوێك كچی خوشكی خێزانه‌كه‌ی ماره بكات مادام خێزانه‌كه‌ی له عصمه‌تی ئه‌ودابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌كه‌ی وه‌فاتی كرد، ( یان لێی جیا بوویه‌وه )، ئه‌و كاته ده‌توانێت خوشكی خێزانه‌كه‌ی یان كچی خوشكی خێزانه‌كه‌ش ماره بكاته‌وه [ فتاوی نور علی الدرب (19 / 2 ) ] .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
پۆڵینه زانستیه‌كان: