حوكمی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و حوكمه شه‌رعیانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناون
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: كه‌سێك ئه‌لێت: هه‌ندێك له ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، وه پێویسته هه‌ندێكیان هه‌موار بكرێنه‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت، بۆ نموونه وه‌ك میرات نێرینه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دوو مێینه‌یه، ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌م جۆره كه‌سانه چیه كه ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن؟
- 1
حوكمی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و حوكمه شه‌رعیانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناون
PDF 472.6 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و حوكمه شه‌رعیانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناون
DOC 4.1 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و حوكمه شه‌رعیانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناون
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم الاعتراض على الأحكام الشرعية التي شرعها الله
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و حوكمه شه‌رعیانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناون
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : كه‌سێك ئه‌لێت : هه‌ندێك له ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، وه پێویسته هه‌ندێكیان هه‌موار بكرێنه‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت، بۆ نموونه وه‌ك میرات نێرینه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دوو مێینه‌یه، ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌م جۆره كه‌سانه چیه كه ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
پێویسته ئه‌وه بزانرێت یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئیمان وباوه‌ڕ ئه‌وه‌یه له‌كاتی كێشه و گیروگرفته‌كاندا حوكمه‌كانمان ببینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلى الله عليه وسلم ) و ته‌سلیمیش ببین به حوكمه‌كانیان، و ڕازیش بین پێی، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ▬ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ♂ [ النساء : 59] واتا : ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:▬فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ♂[النساء: 65] واتا : سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.
له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی:▬ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنْ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ♂ [ المائدة : 50 ] واتا : ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه .
بۆیه هه‌ر حوكمێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بێت، به حوكمی نه‌فامی و جاهیلی داده‌نرێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ ♂ [ التین : 8 ] واتا : ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ▬ إِنْ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ♂[ یوسف : 40] واتا : به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان .
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه ڕه‌فزكردنی حوكم بردن وڕه‌فزكردنی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) وشه‌ریعه‌ته پیرۆزه‌كه‌ی له چاره‌سه‌كردنی كێشه و ناكۆكیه‌كاندا، یان دانه‌دوای حوكمه‌كانیان، یان باوه‌ڕت وا بێت كه حوكمی غه‌یری خوا وپێغه‌مبه‌ر له ئه‌حكامه‌كانی ئه‌وان باشترن یان وا بزانیت كه حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ ئه‌م چه‌رخ و سه‌رده‌مه ناگونجێت، ئه‌وه بێگومان بێباوه‌ڕیه و ده‌رچوونه له ئوممه‌تی ئیسلام .
شێخ عبدالعزیز بن بازیش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : ئه‌و حوكمانه‌ی كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا كردوونی به شه‌ریعه‌ت بۆ به‌نده‌كانی، یان له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره ئه‌مینه‌كه‌یه‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، وه‌ك حوكمه‌كانی میرات و پێنج نوێژه‌كه و زه‌كات و ڕۆژوو و هاوشێوه‌كانی تری ئه‌م حوكمانه، كه خوای گه‌وره ڕوونی كردونه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌كانی و ته‌واوی ئوممه‌تی ئیسلام كۆده‌نگن له‌سه‌ری، بۆ هیچ كه‌سێك دروست نییه كه ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت یان بیانگۆڕێت، چونكه شه‌ریعه‌تێكی دامه‌زاروو نه‌گۆڕه بۆ ته‌واوی ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌تا ڕۆژی دوایی، یه‌كێك له نمونه‌ی ئه‌و حوكمانه‌یش فه‌زڵدانی نێرینه به‌سه‌ر مێینه‌دا، یان كوڕه‌زاكان، یان برای باوك ودایكی، یان برای باوكی، ( هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌ڕواڵه‌تدا وا ده‌بیرنێت كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام فه‌زلێ كوڕی داوه به‌سه‌ر كچاندا، چونكه به تێرامان و وورد بوونه‌وه له حیكمه‌تی ئه‌و حوكمانه ده‌رده‌كه‌وێت شه‌ریعه‌تی ئیسلام زۆر زۆریش ڕه‌چاوی باروگوزه‌رانی كچانی كردووه ) چونكه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ڕوونی كردوونه‌ته‌وه و ئومه‌تی ئیسلامیش كۆده‌نگن بوون له‌سه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه واجبه كاربكرێت به‌و ده‌قانه و ئه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ناخ و دڵ وده‌رون باوه‌ڕ بێت، هه‌ركه‌سێكیش وا گومان ببات حوكمی غه‌یری خوا بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه باشتر و شیاوتره ئه‌وه بێگومان بێباوه‌ڕ بووه، وه هه‌ركه‌سێكیش ئه‌وه به جائز بزانێت كه به غه‌یری حوكمه‌كانی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حوكم بكرێت بێگومان ئه‌ویش بێباوه‌ڕه، چونكه خۆی له‌خۆیدا وه‌ها كارێك مانای ئه‌وه‌یه تۆ ره‌خنه له حوكمه‌كانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) وكۆده‌نگی ئوممه‌تی ئیسلام ده‌گریت، له به‌ر ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و وه‌لی ئه‌مری موسڵمانان داوای ته‌وبه له‌و كه‌سانه بكات، وه ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت وه‌ك كه‌سێكی پاشگه‌ز بووه‌وه له ئیسلام بكوژرێن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ):« من بدل دينه فاقتلوه » واتا : هه‌ركه‌سێك ئاینه‌كه‌ی گۆڕی و پاشگه‌ز بوویه‌وه له ئیسلام بيكوژن، له‌خوای گه‌وره داواكارین كه سه‌رجه‌م هه‌موومان بپارێزێت له فیتنه و گومڕایی و موخاله‌فه كردنی شه‌رعی ئیسلام پاك وبێگه‌رد . [ مجموع فتاوى ابن باز (4/415) ] .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره.
پۆڵینه زانستیه‌كان: