گرێبه‌ستی قه‌رز وه‌رگرتن به‌مه‌رجی جه‌زائی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: : خوشكه‌كه‌م له بانكی ناوه‌ندی عێراقی فه‌رعی موصڵ كارده‌كات، له‌و بانكه‌دا قه‌رز ده‌درێت به خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خانوبه‌ره به‌بێ وه‌رگرتنی سوود و ڕیبا، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌سته له بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كانیدا ده‌ڵیت ، ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێت ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته‌وه كه به‌قه‌رزی وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سوود له‌چه‌ند كاتێكی تایبه‌تیدا، له پێناو پاراستنی قه‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌مه‌به‌ستی غه‌یری خانوو دروستكردن به‌كارهات...
ئایا ئه‌م قه‌رزه ته‌نها له‌به‌ر بوونی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه سزایه‌ك ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر قه‌رزاره‌كه‌دا له‌حاڵه‌تی دواخستنی قه‌رزه‌كه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت بڵێین ئه‌م گرێبه‌سته دروست نییه ؟
- 1
گرێبه‌ستی قه‌رز وه‌رگرتن به‌مه‌رجی جه‌زائی
PDF 428.4 KB 2019-05-02
- 2
گرێبه‌ستی قه‌رز وه‌رگرتن به‌مه‌رجی جه‌زائی
DOC 3.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
گرێبه‌ستی قه‌رز وه‌رگرتن به‌مه‌رجی جه‌زائی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
عقد قرض بشرط جزائي
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
گرێبه‌ستی قه‌رز وه‌رگرتن به‌مه‌رجی جه‌زائی
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : خوشكه‌كه‌م له بانكی ناوه‌ندی عێراقی فه‌رعی موصڵ كارده‌كات، له‌و بانكه‌دا قه‌رز ده‌درێت به خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خانوبه‌ره به‌بێ وه‌رگرتنی سوود و ڕیبا، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌سته له بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كانیدا ده‌ڵیت ، ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه وه‌رده‌گرێت ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته‌وه كه به‌قه‌رزی وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سوود له‌چه‌ند كاتێكی تایبه‌تیدا، له پێناو پاراستنی قه‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌مه‌به‌ستی غه‌یری خانوو دروستكردن به‌كارهات، من ئێستا ده‌قی ئه‌و بڕگهیهتان بۆ ده‌نووسم : « ئه‌و قه‌رزه واجبه خێرا بدرێته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و سوودانه‌ی كه دێته سه‌ری له لایه‌ن كه‌سی قهرزارهوه، یان كهفیلهكهیهوه، به ئیعتباری ئه‌وه‌ی كه قه‌رزێكی حكومیه، ئه‌ویش پاڵپشت به یاسایی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه حكومیه‌كانی ژماره ( ئه‌وه‌نده) ی ساڵی ( ئه‌وه‌نده ) له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا :
1- وازهێنانی كه‌سی خاوه‌ن قه‌رز له كاره‌كه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، یان ڕوو به‌ڕووی ڕووداوێك ببێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی تاپۆی موڵكه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات .
2- به‌كار نه‌هێنانی ئه‌و قه‌رزه بۆ ئه‌و كاره‌ی كه بۆی وه‌رگیراوه، به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌و گرێبه‌سته‌دا هاتووه ( ئه‌ویش به‌كار هێنانی ئه‌و قهرزهیه ته‌نها به مه‌به‌ستی كڕین و بنیاتنانی خانوو، ئه‌م خانووهیش ده‌بێته ڕههن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت دڵنیا بێت له‌دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره .
3- قهرزارهكه له‌چوار مانگی یه‌كه‌مدا تاپۆی موڵكیهت پێشكه‌ش ناكات، له‌و كاته‌وه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه ئیمزا ده‌كات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پاشتر ته‌نها خۆیه‌وه پێشكه‌شی بكات .
4- كه‌سی قه‌رزار ده‌بێت كهفیلێكی تر بخاته ڕوو، له‌حاڵه‌تێكدا كه‌فیلی یه‌كه‌م شوێنه‌واره یاساییه‌كانی نه‌مابوو، له‌سه‌ر داوای خاوه‌ن قه‌رز ( بانكی ناوه‌ندی عێراقی ) له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا .
پرسیاره‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌مه‌یه :
ئایا ئه‌م قه‌رزه ته‌نها له‌به‌ر بوونی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه سزایه‌ك ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر قه‌رزاره‌كه‌دا له‌حاڵه‌تی دواخستنی قه‌رزه‌كه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت بڵێین ئه‌م گرێبه‌سته دروست نییه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و مه‌رجه جهزاییهی كه له‌و گرێبه‌سته‌دا هاتووه وباسكراوه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه له گێرانه‌وه‌ی قه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه سوود ( ڕیبا ) یه‌ی كه دێته سه‌ری له ئه‌نجامی دواكه‌وتنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه له‌كاتی خۆیدا، ئه‌م مه‌رجانه‌وه و نمونهكانیان وا ده‌كه‌ن كه گرێبه‌سته‌كه باتڵ و حه‌رام بێت .
چونكه هه‌موو قه‌رزێك ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌ی تێدا بێت كه زیاده‌یه له‌گه‌ڵ قهرزهكهدا بگێڕریتهوه به‌هه‌ر حاڵێك بێت، ئه‌و قه‌رزه قه‌رزێكی سوودمه‌ندبوو ( ربوي ) یه، و دروست نییه قه‌رزێكی له‌و شێوه‌یه مرۆڤی باوه‌ڕدار وه‌ری بگرێت، و بڕواته ناو گرێبه‌ستێكی له‌و شێوه‌یه‌وه .
ابن عبد البر كه زانایه‌كی مالكیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵیت: « وَكُلُّ زِيَادَةٍ مِنْ عَيْنٍ أَوْ مَنْفَعَةٍ يَشْتَرِطُهَا الْمُسَلِّفُ عَلَى الْمُسْتَسْلِفِ ، فَهِيَ رِبًا ، لَا خِلَافَ فِي ذَلِكَ » [ الاستذكار (6/516) ] واتا : هه‌موو زیاده‌یه‌ك یان هه‌موو سوودێك كه كه‌سی قه‌رزده‌ر به مه‌رجی ده‌گرێت له‌سه‌ر كه‌سی قه‌رزار ئه‌وه سوود ( ڕیبا ) یه و هیچ خیلافێكیش له‌سه‌ر ئه‌مه له‌نێوان زانایاندا نییه.
له بڕیاره‌كانی ( مجمع الفقه الإسلامي ) سه‌ر به (رابطة العالم الإسلامي ) يشدا هاتووه : « إن الدائن إذا شرط على المدين ، أو فرض عليه أن يدفع مبلغاً من المال غرامة مالية جزائية محددة ، وبنسبة معينة إذا تأخر عن السداد في الموعد المحدد بينهما ، فهو شرط .. باطل ، ولا يجب الوفاء به ، بل ولا يحل ، سوا‌ء أكان الشارط هو المصرف أم غيره ؛ لأن هذا بعينه هو ربا الجاهلية الذي نزل القرآ‌ن بتحریمه » [ ص 226 ] واتا: بێگومان كه‌سی خاوه‌ن قه‌رز ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌رجێكی له‌سه‌ر كه‌سی قه‌رزار دانا، يان پێویستی كرد له‌سه‌ری كه بڕێك پاره( غه‌رامه) بدات وه‌ك سزایه‌ك بۆ قهرزارهكه، به ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هاتوو قهرزارهكه دواكه‌وت له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه له‌و كاته‌ی بۆی دیاری كراوه، ئه‌وا ئه‌و مه‌رجه مهرجیكی باتڵه، وواجب نییه وه‌فای پێ بكرێت، به‌ڵكو هه‌ر حه‌ڵاڵیش نییه، جا چی ئه‌و كه‌سه‌ی كه مه‌رجه‌كه داده‌نێت بانكێك یان غه‌یری بانكیش بێت، چونكه ئا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و سوود و ڕیبا جاهیلیهیه كه قورئانی پیرۆز دابه‌زی له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی .
جا له‌به‌ر ئه‌وه دروست وحه‌ڵاڵ نییه مرۆڤی باوه‌ڕدار گرێبه‌ستێك ببه‌ستێت كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سوود ( ربا ) بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سی قه‌رزاریش عه‌زمی جه‌زم بكات قه‌رزه‌كان له‌كاتی خۆیدا بگێڕێته‌وه و دوایشیان نه‌خات، و ئلیتزام بكات به‌و مه‌رجانه‌ی له‌سه‌ری دانراوه، به‌وه‌ش سوود ( ڕبا ) نه‌دات به خاوه‌ن قه‌رزه‌كه ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
پۆڵینه زانستیه‌كان: