حوكمی پیرۆز بایی كردن له‌ دایك به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایك بوونیه‌وه‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من گه‌نجێكی مولته‌زیمم به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌، و له‌یه‌كێك له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌خوێنم، ئایا دروسته‌ به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونیه‌وه‌ پیرۆز بایی له‌ دایكم بكه‌م، هه‌رچه‌ند من ئه‌زانم كه‌ دروست نییه‌ ئاهه‌نگێران به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، وه‌ سوپاس بۆ خوا من كه‌سێكی زۆر چاكه‌كارم له‌گه‌ڵ دایكمدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایكم زۆر زۆر دووره‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌، بۆیه‌ من نامه‌وێت به‌هۆی ته‌صه‌ڕوفی منه‌وه‌ دایكم زیاتر ڕاونێم له‌ ئیسلام، ئایا ئامۆژگاری ئێوه‌ چییه‌ بۆ من ؟

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان